درھەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ڕەنگی سوور ئەو وڵاتانەن کە لە ئێستادا درھەم بەکاردەھێنن. ڕەنگی سەوز دراوێک بەکاردەھێنن کە دابەشکردنێکی لاوەکی ھەیە بە ناوی درھەم.
درھەمی زیوینی خەلیفە ٧١٨–٧١٩ زایینی عومەر کوڕی عەبدولعەزیز
درھەمی زیویی یەزدی دووەم لە ساڵانی ٧٢١–٧٢٢ی زایینیدا دروست کراوە
درھەمی زیوینی مەڕوانی دووەمی کوڕی محەممەد، لە ساڵانی ٧٤٩–٧٤٥
درھەمی زیوینی ئەلسەفاح ٧٥٤–٧٥٨
درھەمی زیوینی ئەلھادی لە ساڵانی ٧٨٦–٧٨٧ دروست کراوە
درھەمی زیوینی ئەلموعتەسیم کە لە محەممەدییە لە ساڵانی ٨٣٦–٨٣٧ دروست کراوە
یەکێک لە یەکەم سکە زیوییەکانی خەلافەتی ئەمەوی کە بە شێوازی ساسانی دروست کراوە، بە ناوی حەجاجی کوڕی یوسفەوە لێدراوە
درھەمی زیوینی خەلافەتی ئومەوی، لە ساڵانی ٧٢٩–٧٣٠
درھەمی زیوین کە لە ساڵی ١٠٠٢ لەلایەن ھیشامی دووەم، خەلیفەی کۆردۆبا لێدراوە
درھەمی زیوینی حەکینی دووەم، خەلیفەی کۆردۆبا

درھەم (بە عەرەبی: درهم‎)یەکەیەکی دراو و بارستەیە. ناوی دراوە فەرمییەکانی مەغریب و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکانە، و ناوی دابەشکاری دراوێکە لە ئوردن، لیبیا، قەتەر و تاجیکستان. بەپێی دروستکردنیی مێژوویی، دراوێکی زیوین بووە.

یەکەی بارستە[دەستکاری]

درھەم یەکەیەکی کێش بوو، کە لە سەرانسەری باکووری ئەفریقا، ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست، فارس و عەفات بەکاردەھێنرا؛ دواتر بە عەدال ناسرا، بەپێی بەھا جیاوازەکانی.

بەھای درھەمی ئیسلامی ١٤ قیرات بووە، ١٠ درھەم = ٧ مسقاڵ، لە یاسای ئیسلامیشدا (٢٫٩٧٥ گرام زیو).

لە کۆتایییەکانی ئیمپراتۆرییەتی عوسمانیدا، درھەمی ستاندارد ٣٫٢٠٧ گم بوو؛[١] ٤٠٠ درھەم یەکسانە بە یەک ئۆقە. درھەمی عوسمانی لەسەر بنەمای درەخمی ساسانی (بە فارسی ناوەڕاست: drahm) دروست کراوە.

لە میسر لە ساڵی ١٨٩٥ یەکسان بوو بە ٤٧٫٦٦١ دانەوێڵەی ترۆی (٣٫٠٨٨ گم).[٢]

لە ئێستادا بزووتنەوەیەک لەناو جیھانی ئیسلامیدا ھەیە بۆ زیندووکردنەوەی درھەم وەک یەکەیەکی بارستە بۆ پێوانی زیو، ھەرچەندە بەھای وردی مشتومڕی لەسەرە (یان ٣ یان ٢٫٩٧٥ گرام).[٣]

مێژوو[دەستکاری]

کۆگای زیو لە لوبلین، چیکۆڤ. پێکھاتووە لە ٢١٤ درھەمی زیو کە لە نێوان ساڵانی ٧١١–٧١٢ و ٨٨٢–٨٨٣ی زایینی لێدراوە، ئێستا پارێزراون لەمۆزەخانەی لوبلین.

وشەی «درھەم» لە دراخما (δραχμή)ەوە ھاتووە، کە دراوی یۆنانی بووە.[٤] ئیمپراتۆریەتیی بیزەنتی کە یۆنانی زمان بوون، کۆنترۆڵی شامی کرد و بازرگانی لەگەڵ عەرەبستان دەکرد، لە سەردەمی پێش ئیسلام، دواتر سکەی دراوەکەی بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاو بووەوە. ھەر ئەم دراوە بوو کە سەرەتا وەک وشەیەکی فارسی (فارسی ناوەڕاست drahm یان dram) وەرگیرا؛ پاشان لە نزیک کۆتایی سەدەی حەوتەمدا دراوەکە بوو بە دراوێکی ئیسلامی کە ناوی سەروەر (خەلیفە) و ئایەتێکی قورئانی لەسەر بوو. درھەم لە زۆرێک لە وڵاتانی دەریای ناوەڕاست لێدرا، لەوانە ئەندەلوس (ئیسپانیای مۆری) و ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتین (miliaresion) و وەک دراوێکی باو لە ئەورووپا لە نێوان سەدەی ١٠ و ١٢ بەکار دەھێنرا، بەتایبەتی لەو ناوچانەی کە پەیوەندی بە ڤایکینگەکانەوە ھەبووە.[٥]

درھەم لە یاسای ئۆرتۆدۆکسی جوولەکەکاندا[دەستکاری]

زۆرجار لە یاسای ئۆرتۆدۆکسی جولەکەکاندا درھەم باسکراوە وەک یەکەیەکی کێش کە بەکاردێت بۆ پێوانەکردنی پێداویستییە جیاوازەکان لە ئەرکە ئایینییەکاندا، وەک کێشی جۆری زیو کە لە گرێبەستەکانی ھاوسەرگیریدا بەکار دەھێنرا (بانگکردنی: Ketubbah)، یاخود بڕی ئاردێک کە پێویستی بە جیاکردنەوەی بەشە ھەویرەکەی ھەیە، و زۆر کاری تریش کە دەتواندرا بەپێی یەکەی درھەم بەڕێوەببرێت.[٦][٧]

دراوی سەردەمییانە[دەستکاری]

لە ئێستادا ئەو دراوە نیشتمانییانەی لە بووندان بە ناوی درھەم بریتین لە:

وڵاتەکان دراو کۆدی ISO 4217
 مەغریب درھەمی مەغریبی MAD
 میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان درھەمی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی AED
 ئەرمەنستان درامی ئەرمەنی AMD

دراوە سەردەمییەکان بە ناوی درھەم کە وەک دراوی دابەشکردن بەکاردێن، بریتین لە:

وڵاتەکان دراو کۆدی ISO 4217 دابەشکردنی لاوەکی
 لیبیا دیناری لیبی LYD درھەم
 قەتەر ڕیاڵی قەتەری QAR درھەم
 ئوردن دیناری ئوردنی JOD درھەم
 تاجیکستان سۆمۆنی تاجیکستانی TJS دەرھەم

ئەمانەش ببینە[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ based on an oka of 1.2828 kg; Diran Kélékian gives 3.21 g (Dictionnaire Turc-Français, Constantinople: Imprimerie Mihran, 1911); Γ. Μπαμπινιώτης gives 3.203 g (Λεξικό της Νέας Ελληνικής Γλώσσας, Athens, 1998)
  2. ^ OED
  3. ^ Ashtor, E. (October 1982). "Levantine weights and standard parcels: a contribution to the metrology of the later Middle Ages". Bulletin of the School of Oriental and African Studies. 45 (3): 471–488. doi:10.1017/S0041977X00041525. ISSN 0041-977X.
  4. ^ Oxford English Dictionary, 1st edition, s.v. 'dirhem'
  5. ^ In addition to Islamic dirhams in ninth and tenth century English hoards, a counterfeit dirham was found at Coppergate, in York, struck as if for Isma'il ibn Achmad (ruling at Samarkand, 903-07/8), of copper covered by a once-silvery wash of tin (illustrated in Richard Hall, Viking Age Archaeology, [series Shire Archaeology] 2010:17, fig. 7).
  6. ^ Mishnah – with a Commentary of Rabbi Moses ben Maimon, ed. Yosef Qafih, vol. 2 – Seder Neziqim, pub. Mossad Harav Kook: Jerusalem 1965, p. 189 (Hebrew title: משנה עם פירוש הרמב"ם)
  7. ^ Mishnah – with a Commentary of Rabbi Moses ben Maimon (ed. Yosef Qafih), vol. 3, Mossad Harav Kook: Jerusalem 1967, s.v. Introduction to Tractate Menahoth, p. 68 (note 35) (Hebrew)