سروشت
| سروشت | |
|---|---|
| بەشێکە لە | گەردوون |
| لێکۆڵینەوە لەلایەن | مێژووی سروشتی، زانستی سروشتی، prirodovedenie، زانست |
| ھاشتاگ | nature، Natur، natural، природа |
| بەرامبەر | سەرووسروشتی |
سروشت چەندین مانای ھەیە. لە بەربڵاوترین مانادا دەگەڕێتەوە بۆ جیھان لە تەواوێتیی خۆیدا. لە مانایەکی بەرتەسکتریدا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بەشە لە جیھان کە دروستکراوی دەستی مرۆڤ نییە، وەک کێو و دەشت و دەریا و لەمانە. بە میزاج و خوو و خدەی ئینسانیش دەوترێ، بۆ وێنە، حەمدی دەڵێ: «فکری خۆت ئامان مەنێرە بەر حەریفی بەدسروشت/ ھەر چرووکە گەر چرووک بیکاتە بەر کاڵایی ساغ.»[١][٢][٣] لە فەلسەفەدا، مەبەست لە سروشت، ھەمان زات و تایبەتمەندیگەلی زاتییە، لە بەرامبەر تایبەتمەندیگەلی عەرەزیدا، بەتایبەت ئەگەر باسەکە باسی ھەبوویەکە. ئەگەریش باسەکە ڕەھایە و بەند نییە بە ھەبوویەکی تایبەتەوە، مەبەست لە سروشت ھۆکاری ئەو گۆڕانەیە کە لە شتدا پەیدا دەبێ.[٤]
وشەڕەتناسی
[دەستکاری]سروشت وێدەچێ لە «سرشت»ی فارسی بە مانای مەزاج و تەبیعەتی بەشەر وەرگیرابێ و مانای گشتیی تەبیعەتی بە خۆوە گرتبێ. نزیکایەتیی ھەیە لەگەڵ وشەی «سرێش»دا.[٢]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ ماناکای سروشت لە فەرھەنگی زانستگای کودستاندا.
- 1 2 فەرھەنگی ڕیشەی وشەی کوردی، بەرگی چوار، مەدخەلی سروشت.
- ↑ ماناکانی nature لە Merriam-Webster Dictionaryدا.
- ↑ شعرانی طھرانی، ابوالحسن (١٣٩٧). فلسفە اولی یا مابعد الطبیعە (بە فارسی). قم: موسسە فرھنگی طە. لاپەڕە ٧٦.
| ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |