عەرەز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

عەرەز، کە لە فەلسەفەدا لە بەرامبەر زات یا جەوھەرەوە ئەوەستێت، ئەوەیە کە ھەبوونی بە شتی دیکەوە بەستراوە. بە سیفەت یا تایبەتمەندییەک کە نەبوونی ھیچ کاریگەرییەکی بەسەر چییەتی و زاتی شتێکەوە نەبێت ئەڵێن تایبەتمەندیی عەرەزیی ئەو شتە. بۆ وێنە، ڕەنگی پێست بۆ مرۆڤ تایبەتمەندییەکی عەرەزییە. ھەروەھا، سوێری یا گەرمی بۆ ئاو عەرەزین، چونکە ئاو بەبێ ئەم سیفەتانەش ھەر ئاوە.[١]

ئەرەستوو[دەستکاری]

ئەرەستوو لە نێوان سیفەتە زاتییەکان و سیفەتە عەرەزییەکاندا جیاوازی دادەنا. بۆ نموونە، کورسییەک ئەکرێ لە کانزا یا لە چێو دروست بێت، بەڵام ئەمە لە ئاست «کورسیبوون»ی عەرەزییە، واتە بۆی پێش ھاتووە یا وای ھاتۆتە ڕێ کە لە کانزا یا چێو دروست بێت و، کورسییەکە بەبێ ڕەچاوکردنی ئەو ماددەیەی کە لێی دروست بووە، ھێشتا ھەر کورسییە.[٢] ئەگەر بمانەوێ بە زمانێکی تەکنیکی قسە بکەین ئەبێ بڵێین عەرەز سیفەتێکە کە لەگەڵ زاتی ئەو شتەی کە وەسفی ئەکات پێوندییەکی زەرووریی نییە.[٣][٤][٥]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ خوانساری, محمد (1398). منطق صوری. نشر دیدار. ۱۰۷، ۱۰۸.
  2. ^ Thomas (2003). Commentary on Aristotle's Physics. Richard J. Blackwell, Richard J. Spath, W. Edmund Thirlkel. Continuum International Publishing Group. p. 29. ISBN 978-1-84371-545-0.
  3. ^ "Aristotle - Metaphysics: Books Zeta and Eta". SparkNotes. Archived from the original on 18 December 2008. Retrieved 2008-12-19.
  4. ^ "Aristotle on Non-contradiction". Stanford Encyclopedia of Philosophy. 2007-02-02. Retrieved 2008-12-19.
  5. ^ Preus, Anthony; John P. Anton; George L. Kustas (1992). Essays in Ancient Greek Philosophy V. SUNY Press. ISBN 978-0-7914-1027-1.