بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خشتەی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لێکۆڵەر کۆنان > خشتەی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان
لێکۆڵەر کۆنان

لە سەرەوە: لۆگۆی نا فەرمی کوردی
لە خوارەوە: بەرگی دیڤیدی وەرزی بیست و چوارەمی لێکۆڵەر کۆنان
名探偵コナン
(Mei-tantei Conan
لێکۆڵەری مەزن کۆنان
)
چەشنوێژەی پۆلیسی، دراما، لێڵی، فیلمی جوڵە و وروژێنەر[١]
ئەنیمێ
دەرھێنەرکینجی کۆداما[٢]
یاسویچیرۆ یامامۆتۆ[٣]
بەرھەمھێنەرماساھیتۆ یوشیکاوا
میکیھیکۆ سۆوا[٤]
نووسەرگۆشۆ ئۆیاما[٥]
ئاوازدانانکاتسۆ ئۆنۆ[٦]
ستودیۆتۆکیۆ موڤی شینشا[٧]
بڵاوبوونەوە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٨] – ئێستا
icon دەروازەی ئەنیمێ و مانگا

لێکۆڵەر کۆنان (بە ژاپۆنی: 名探偵コナン، دەوترێت مێتانتێ کۆنان واتە لێکۆڵەری مەزن کۆنان[ئ]) بریتییە لە زنجیرەیەک مانگا کە لەلایەن گۆشۆ ئۆیاماوە نووسراوە. ئەم مانگایە بۆ زنجیرەیەک ئەنیمێ و ئۆڤا و فیلمی ئەنیمێ و یاری ڤیدیۆ و کۆمەڵێک شتی تری ژاپۆنی گۆڕدراوە.[١٢]

دەرچوونەکانی مانگای لێکۆڵەر کۆنان لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤ دەستی پێکرد،[١٣] و پاشان لە کەمتر لە دوو ساڵدا و بەشێوەیەکی ڕێکتر لە ٨ی کانوونی دووەمی ساڵی ١٩٩٦ زنجیرەکە لە ژاپۆن دەستی بە پەخشکردن کرد.[١٤] لە دەستپێکی پەرتووکەکانی مانگاکەوە لە ١٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٤دا، زنجیرە ئەنیمێکان لە ڕێگەی ستودیۆی تۆکیۆ موڤی شینشا دێتە بەرھەمھێنان، و لەلایەن کینجی کۆداما و یاسویچیرۆ یامامۆتۆوە دەردەھێنرێن،[١٥] و لە ژاپۆندا لە ڕێگەی کەناڵی نیپۆن تیڤی[١٦] و کەناڵی یۆمیوری[١٧][١٨] و ئەنیماکسەوە پەخش دەکرێن.[١٩]

زجیرەی یەکەم لە ٨ی کانوونی دووەمی ١٩٩٤ پەخشکرا، زنجیرەکان بە ڕیزبەندی پەخشکران تا گەیشتن بە زیاتر لە ۹۳۰ زنجیرە، و بەمەش پلەی پێنجەمی «خشتەی زۆرترین ئەنیمێکان لە ڕووی ژمارەی زنجیرەکانەوە» ی بەرکەوت.[٢٠] ھەفتانە یەک زنجیرە لە ئەنیمێکە لەسەر نیپۆن تیڤی پەخش دەکرێت، بێجگە لەو کاتەی فیلمەکان نمایش دەکرێت، کە لەوانەیە بۆ ماوەی دوو ھەفتە یان زیاتر دوا بخرێت.

بەشێوەیەکی گشتی، ماوەی ھەر زنجیرەیەک نزیکەی ٢٥ خولەکە، بەڵام لە ھەندێک حاڵەتدا ستودیۆکە ھەندێک زنجیرەی درێژ پەخش دەکات، کە بە (زنجیرەی تایبەت) ناسراون. ئەم زنجیرانە پێکھاتوون لە زنجیرەی تایبەت بە لێکۆڵەر کۆنان، بەڵام درێژیی ماوەی پەخشەکانیان جیاوازە، کە لە نێوان ٤٥ خولەک بۆ دوو کاتژمێر دەبێت. لە سەرەتای دەستپێکردنی زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان لەسەر تەلەڤیزیۆن لە ساڵی ١٩٩٤وە، تا ئێستا نزیکەی ٣١ زنجیرەی تایبەت پەخش کراوە، یەکەم زنجیرە لەو زنجیرانە پێکھاتبوو لە «زنجیرەی ٤٣ - فڕاندنی کۆنان ئێدۆگاوا» کە لە ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ١٩٩٦ پەخشکرا، و کۆتا زنجیرەشی بریتیبوو لە «زنجیرەی ٨٠٥ - کۆنان و ئیبیز و گەشتی کابۆکی لێڵ» کە لە ڕێکەوتی ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ پەخش کرا.

لێکۆڵەر کۆنان لە ژاپۆن لەسەر کەناڵی نیپۆن تیڤی، کەناڵی یۆمیوری، کەناڵی ئەنیماکس و کەناڵی YTVی ژاپۆنی پەخش دەکرێت. لێکۆڵەر کۆنان ناوبانگێکی گەورەی بەدەستھێنا لە ژاپۆن ئەمەش دوای ئەوەی پلەیەکی لە نێوان شەش پلە یەکەمینەکان لە شەش ئاھەنگی جیاوازدا داگیرکرد.[٢١][٢٢] و بەپێی ڕاپرسییەک کە لەلایەن گۆڤاری ئەنیمێجەوە کراوە، ئەنیمێکە لە نێوان باشترین ٢٠ ئەنیمێی دەرچوو لە نێوان ساڵی ١٩٩٦ بۆ ساڵی ٢٠٠١ دادەنرێت.[٢٣][٢٤][٢٥][٢٦][٢٧][٢٨] ھەروەھا لێکۆڵەر کۆنان پلەی بیست و سێیەمینی لە نێوان خشتەی ١٠٠ باشترین ئەنیمێیدا داگیرکرد، کە لەلایەن ھێڵی ئاساھی ژاپۆنی لە ساڵی ٢٠٠٥ ئەنجامدرا.[٢٩][٣٠][٣١]

لەکاتێکدا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان و کەنەدا زنجیرەی لێکۆڵەر کۆنان بە دۆبلاژ و وەرگێڕدراو بۆ زمانی ئینگلیزی لە ڕێگەی خزمەتەکانی FUNIMATION بۆ پەخشکردن لەسەر ئینتەرنێت پێشکەش دەکرێت، بەڵام دۆبلاژکردنەکەی کاتێک گەیشت بە زنجیرەی ١٣٠ وەستێنرا.[٣٢] دەزگای پەخشی کرانچی ڕۆڵ لە ١٠ تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا ڕایگەیاند دەربارەی دابینکردنی کۆتا زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان دوای یەک کاتژمێر لە پەخشکردنی لە ژاپۆن بە وەرگێڕدراوی و جۆرییەتییەکی بەرز.[٣٣] و یەکەم زنجیرەی ئەو زنجیرانە بریتیبوو لە زنجیرەی ٧٥٤ (ڕووداوی ژنە سوورەکە) لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤دا پەخشکرا[٣٤] ھەروەھا لێکۆڵەر کۆنان لەسەر کەناڵەکانی دەرەوەی ژاپۆن پەخش دەکرێت وەک RTL 2ی ئەڵمانی[٣٥] و سپەیستوون و سپەیسپاوەری عەرەبی کە لەلایەن بنکەی گوڵەوە دۆبلاژکراوە بۆ عەرەبی، و یەکەم پەخشی دۆبلاژە عەرەبییەکە لەلایەن کەناڵی قەتەرەوە بوو لە ساڵی ١٩٩٨دا، واتە پەخشکردنی لەسەر کەناڵی سپەیستوون دواکەوت. ئەم زنجیرەیە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە Case Closed یان دۆسیەکە داخرا ناو دەبرێت ئەمەش لەژێر داوای بەرھەمھێنەری ژاپۆنی بۆ خۆلادان لە شەڕ دەربارەی مافی خاوەندارێتی بیرۆکەیی لەگەڵ دەزگای کۆنان بەربەری لەو کاتەی زنجیرەکە بە زمانی ئینگلیزی پەخشکرا.[٣٦] لە چین، بوو بە خاوەنی ناوبانگێکی گەورە و بوو بە دووەم زۆرترین ئەنیمێی لە ڕووی پەخشکردنەوە لە ساڵی ٢٠٠٤دا.[٣٧]

سەرنجێکی گشتی

[دەستکاری]
وەرز زنجیرەکان ڕێکەوتی پەخش
 ژاپۆن  کوردستان دۆبلاژکردن ژاپۆنی  کوردستان کوردی
وەرزی یەکەم ١–٢٨ ١٩٩٦
وەرزی دووەم ٢٩–٥٤ ١٩٩٦ – ١٩٩٧
وەرزی سێیەم ٥٥–٨٢ ١٩٩٧
وەرزی چوارەم ٨٣–١٠٦ ١٩٩٧ – ١٩٩٨
وەرزی پێنجەم ١٠٧–١٣٤ ١٩٩٨ – ١٩٩٩
وەرزی شەشەم ١٣٥–١٦٢ ١٩٩٩
وەرزی حەوتەم ١٦٣–١٩٣ ١٩٩٩ – ٢٠٠٠
وەرزی ھەشتەم ١٩٤–٢١٦
٢٠٠٠
وەرزی نۆیەم ٢١٧–٢٥٤ دۆبلاژ نەکراوە ٢٠٠٠ – ٢٠٠١ دۆبلاژ نەکراوە
وەرزی دەیەم ٢٥٥–٢٨٥ ٢٠٠١ – ٢٠٠٢
وەرزی یازدە ٢٨٦–٣١٥ ٢٠٠٢ – ٢٠٠٣
وەرزی دوازدە ٣١٦–٣٥٣ ٢٠٠٣ – ٢٠٠٤
وەرزی سیازدە ٣٥٤–٣٨٩ ٢٠٠٤ – ٢٠٠٥
وەرزی چواردە ٣٩٠–٤٢٦ ٢٠٠٥ – ٢٠٠٦
وەرزی پازدە ٤٢٧–٤٦٥ ٢٠٠٦ – ٢٠٠٧
وەرزی شازدە ٤٦٦–٤٩٠ ٢٠٠٧
وەرزی حەڤدە ٤٩١–٥٢٧ ٢٠٠٨ – ٢٠٠٩
وەرزی ھەژدە ٥٢٨–٥٦٥ ٢٠٠٩ – ٢٠١٠
وەرزی نۆزدە ٥٦٦–٦٠٥ ٢٠١٠ – ٢٠١١
وەرزی بیستەم ٦٠٦–٦٤٥ ٢٠١١ – ٢٠١٢
وەرزی بیست و یەکەم ٦٤٦–٦٨٠ ٢٠١٢
وەرزی بیست و دووەم ٦٨١–٧١٥ ٢٠١٣
وەرزی بیست و سێیەم ٧١٦–٧٣٩ ٢٠١٣ – ٢٠١٤
وەرزی بیست و چوارەم ٧٤٠–٧٧٨ ٢٠١٤ – ٢٠١٥
وەرزی بیست و پێنجەم ٧٧٩–٨١٦ ٢٠١٥ – ٢٠١٦
وەرزی بیست و شەشەم ٨١٧–٨٥٦ ٢٠١٦ – ٢٠١٧
وەرزی بیست و حەوتەم ٨٥٧–ئێستا ٢٠١٧


وەرزی یەکەم: ١٩٩٦

[دەستکاری]
# ناونیشانی زنجیرە ناوەڕۆکی زنجیرەکان
ژاپۆن بە ژاپۆنی بە عەرەبی لە مانگاکەدا ڕێکەوتی پەخش
٠١ ٠١ تاوانی کوشتنی ڕێگای مەرگ بەناوبانگترین لێکۆڵەری ئەم سەدەیە ژمارەی ١ ٨ کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٣٨]
٠٢ ٠٢ دۆسیەی فڕاندنی کچی سەرۆکی کۆمپانیا ئەو لێکۆڵەرە بەناوبانگەی کە بچووک بووەتەوە ژمارەی ٢–٥ ١٥ کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٣٩]
٠٣ ٠٣ تاوانی کوشتن لە ژوورێکی داخراوی کچە ئەکتەرێک تاوانێک لە ماڵی کچە ئەکتەرێک ژمارەی ٦–٩ ٢٢ کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٤٠]
٠٤ ٠٤ نەخشەی شارۆچکە نھێنییەکە وشەی نھێنی ماسییە ڕووناکدارەکە ژمارەی ٣٦–٣٩ ٢٩ کانوونی دووەمی ١٩٩٦[٤١]
٠٥ ٠٥ بۆمبێک لەناو شەمەندەفەری خێرا بۆمبێک لەناو شەمەندەفەری ئاسایشی خیرا ژمارەی ٣٣–٣٥ ٥ شوباتی ١٩٩٦[٤٢]
٠٦ ٠٦ تاوانی کوشتن لە جەژنی خۆشەویستیدا ئاھەنگ لە جەژنی بەھاردا تایبەت ١٢ شوباتی ١٩٩٦[٤٣]
٠٧ ٠٧ ھەڕەشەی دیارییە مانگانەیییەکان دیارییەکان بۆ تۆڵەکردنەوە ژمارەی ٢٦–٢٩ ١٩ شوباتی ١٩٩٦[٤٤]
٠٨ ٠٨ تاوانی کوشتن لە مۆزەخانەی ھونەرەکان تاوان لە مۆزەخانەی گشتی ژمارەی ٣٠–٣٢ ٢٦ شوباتی ١٩٩٦[٤٥]
٠٩ ٠٩ تاوانی کوشتن لە ڤیستیڤاڵی شەویی "تینکاچی" تاوانی کوشتن لە ڤیستیڤاڵ ژمارەی ٥٩–٦١ ٤ ئازاری ١٩٩٦[٤٦]
١٠ ١٠ ھەڕەشەکردن لە یاریزانێکی پڕۆفیشناڵی تۆپی پێ دۆسیەی ھەڕەشەکردن لە یاریزانی تۆپی پێ ژمارەی ٦٨–٧١ ١١ ئازاری ١٩٩٦[٤٧]
١١ ١١ تاوانی کوشتنی سیمفونی ڕۆشنایی مانگ
(زنجیرەیەکی تایبەت بۆ ماوەی کاتژمێرێک)
سیمفونی ڕۆشنایی مانگ (بەشی یەکەم) ژمارەی ٦٢–٦٧ ٨ نیسانی ١٩٩٦[٤٨]
١٢ سیمفونی ڕۆشنایی مانگ (بەشی دووەم)
١٢ ١٣ فڕاندنی ئایۆمی فڕاندنی ئایۆمی ژمارەی ٨١–٨٣ ١٥ نیسانی ١٩٩٦[٤٩]
١٣ ١٤ بەدواکەوتنی کەسێکی سەیر تاوانە بەدواکەوتووەکانی کوشتن ژمارەی ١٣–١٦
کۆتایییەکی جیاواز لە مانگاکە
٢٢ نیسانی ١٩٩٦[٥٠]
١٤ ١٥ نامەی تەقاندنی فیشەکە لێڵەکە نھێنی نامە لێڵەکە تایبەت ٢٩ نیسانی ١٩٩٦[٥١]
١٥ ١٦ ئەو لاشەیەی کە دیارنەما نھێنی ئەو لاشەیەی کە دیارنەما ژمارەی ٥٦–٥٨ ١٣ ئایاری ١٩٩٦[٥٢]
١٦ ١٧ تاوانی کوشتنی کۆکەرەوەی کەلوپەلە ھونەرییەکان مەرگی کۆکەرەوەی کەلوپەلە ھونەرییەکان ژمارەی ٥٢–٥٥ ٢٠ ئایاری ١٩٩٦[٥٣]
١٧ ١٨ دزینی بنکە بازرگانییەکە تاوان لە بنکە بازرگانییەکە تایبەت ٢٧ ئایاری ١٩٩٦[٥٤]
١٨ ١٩ تاوانی کوشتنی زاوای مانگی حوزەیران ئاھەنگەکەی کە دەگۆڕێت بۆ پرسە ژمارەی ٧٨–٨٠ ٣ حوزەیرانی ١٩٩٦[٥٥]
١٩ ٢٠ تاوانی کوشتن لە ئەسانسۆردا تاوانی ئەسانسۆرە لێڵەکە تایبەت ١٠ حوزەیرانی ١٩٩٦[٥٦]
٢٠ ٢١ تاوانی کوشتن لە ماڵە چۆڵکراوەکە تاوان لە ماڵە ترسناکەکە ژمارەی ١٧–١٩ ١٧ حوزەیرانی ١٩٩٦[٥٧]
٢١ ٢٢ تاوانی کوشتن لە ستۆدیۆی بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکە تاوان لە شوێنی تۆمارکردنی فیلمەکە تایبەت ٢٤ حوزەیرانی ١٩٩٦[٥٨]
٢٢ ٢٣ زنجیرە تاوانە کوشتەکانی سەر کەشتییە گەورەکە (بەشی یەکەم) زنجیرە تاوانەکانی کەشتییە گەورەکە ژمارەی ٢٠–٢٥ ١ تەممووزی ١٩٩٦[٥٩]
٢٣ ٢٤ زنجیرە تاوانە کوشتەکانی سەر کەشتییە گەورەکە (بەشی دووەم) زنجیرە تاوانەکانی کەشتییە گەورەکە ژمارەی ٢٠–٢٥ ٨ تەممووزی ١٩٩٦[٦٠]
٢٤ ٢٥ ئەو جوانەی کە ناسنامەکەی لەیاد کردووە نھێنی ئەو جوانەی کە یادەوەری لەدەستداوە تایبەت ١٥ تەممووزی ١٩٩٦[٦١]
٢٥ ٢٦ فڕاندنەکە و پارەدانە ساختەکە تاوانی فڕاندنە پیلان بۆ کێشراوەکە تایبەت ٢٢ تەممووزی ١٩٩٦[٦٢]
٢٦ ٢٧ تاوانی کوشتن لە ڕێگەی جۆنی سەگ جۆن و تاوانی کوشتنەکە تایبەت ٢٩ تەممووزی ١٩٩٦[٦٣]
٢٧ ٢٨ تاوانی کوشتن لەگەڵ ھاوڕێ کۆنەکانی کۆگۆرۆ (بەشی یەکەم) تاوان لە قوتابخانە کۆنەکە ژمارەی ٨٤–٨٦ ٥ ئابی ١٩٩٦[٦٤]
٢٨ ٢٩ تاوانی کوشتن لەگەڵ ھاوڕێ کۆنەکانی کۆگۆرۆ (بەشی دووەم) تاوان لە کاتی چاوپێکەوتن لەگەڵ ھاوڕێ کۆنەکاندا ژمارەی ٨٤–٨٦ ١٢ ئابی ١٩٩٦[٦٥]

تێبینییەکان

[دەستکاری]


سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ My Anmie List: Detective Conan, Synopsis
  2. ^ دەرھێنەر کینجی
  3. ^ دەرھێنەر یامامۆتۆ
  4. ^ Anime News Network: Masahito YOSHIOKA
  5. ^ نووسەر گۆشۆ ئۆیاما
  6. ^ Internet Movie Database: Katsuo Ôno
  7. ^ ستۆدیۆی تی ئێم ئێس
  8. ^ «یەکەم زنجیرە». لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  9. ^ NTV
  10. ^ «تەلەڤیزیۆنی وای (ژاپۆن) (YTV)». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  11. ^ Animax
  12. ^ «لێکۆڵەر کۆنان لەسەر ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ». لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  13. ^ «Detective Conan Volume 1» (بە ژاپۆنی). شۆگاکوکان. لە ڕەسەنەکە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  14. ^ «Case Closed- Profiles». ڤیز میدیا. لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |نونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی پەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
  15. ^ ماڵپەڕی myanimelist بۆ ئەنیمێ. ٢ی حوزەیرانی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  16. ^ Anime News Network: Nippon Television Network
  17. ^ «Detective Conan». لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
  18. ^ Anime News Network: YTV (-)
  19. ^ «Animax (-) – Anime News Network». لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  20. ^ «ئەرشیفی زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنان» (بە ژاپۆنی). کۆمپانیای ڕاگەیاندنی یۆمیوری. لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  21. ^ «Japanese Anime TV Ranking, April 23–29». ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. ٨ مایو ٢٠٠٧. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  22. ^ «Japanese Anime TV Ranking, November 22–28». ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. ٥ دیسمبر ٢٠١٠. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  23. ^ «第١٩回アニメグランプリ» (بە ژاپۆنی). June 1997. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |سەردێڕ بە کوردی= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  24. ^ «第٢٠回アニメグランプリ» (بە ژاپۆنی). June 1998. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |سەردێڕ بە کوردی= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  25. ^ «第٢١回アニメグランプリ» (بە ژاپۆنی). June 1999. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |سەردێڕ بە کوردی= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  26. ^ «第٢٢回アニメグランプリ» (بە ژاپۆنی). June 2000. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |سەردێڕ بە کوردی= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  27. ^ «第٢٣回アニメグランプリ» (بە ژاپۆنی). June 2001. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |سەردێڕ بە کوردی= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  28. ^ «第٢٤回アニメグランプリ» (بە ژاپۆنی). June 2002. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |بەرھەم= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |سەردێڕ بە کوردی= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ناونشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  29. ^ «TV Asahi Top 100 anime 2005» (بە ژاپۆنی). TV Asahi. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  30. ^ «TV Asahi Top 100 Anime (Part 2)». ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. ٢٣ سبتمبر ٢٠٠٥. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)
  31. ^ «TV Asahi Top 100 anime 2006» (بە ژاپۆنی). TV Asahi. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە. {{cite web}}: پارامەتری نەناسراوی |ناونیشانی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |ڕێکەوتی ئەرشیف= چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  32. ^ «Case Closed: Season Five by Funimation Prod, DVD, Barnes & Noble». لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  33. ^ «Crunchyroll – Crunchyroll Adds "Case Closed" to Anime Simulcasts». لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  34. ^ «Episode 754 is now available on Crunchyroll [DCTP] Detective Conan Translation Project». لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  35. ^ Detective Conan de. ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٣ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە/21591.htm
  36. ^ FUNimation renames Conan
  37. ^ Keane، Michael (١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧). Created in China: the great new leap forward. Routledge. ژپنک ٩٧٨-٠-٤١٥-٤١٦١٤-٦.
  38. ^ «Detective Conan episode 1». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  39. ^ «Detective Conan episode 2». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  40. ^ «Detective Conan episode 3». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئایاری ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  41. ^ «Detective Conan episode 4». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  42. ^ «Detective Conan episode 5». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  43. ^ «Detective Conan episode 6». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  44. ^ «Detective Conan episode 7». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  45. ^ «Detective Conan episode 8». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  46. ^ «Detective Conan episode 9». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  47. ^ «Detective Conan episode 10». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ۱ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  48. ^ «Detective Conan episode 11». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  49. ^ «Detective Conan episode 12». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  50. ^ «Detective Conan episode 13». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  51. ^ «Detective Conan episode 14». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  52. ^ «Detective Conan episode 15». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  53. ^ «Detective Conan episode 16». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  54. ^ «Detective Conan episode 17». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  55. ^ «Detective Conan episode 18». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  56. ^ «Detective Conan episode 19». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  57. ^ «Detective Conan episode 20». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  58. ^ «Detective Conan episode 21». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  59. ^ «Detective Conan episode 22». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  60. ^ «Detective Conan episode 23». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  61. ^ «Detective Conan episode 24». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  62. ^ «Detective Conan episode 25». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  63. ^ «Detective Conan episode 26». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  64. ^ «Detective Conan episode 27». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.
  65. ^ «Detective Conan episode 28». کەناڵی یۆمیوری. لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ۲ی نیسانی ۲۰۱٨ ھێنراوە.


ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگەکانی <ref> بۆ گرووپێک بەناوی «kurdish-alpha» ھەن، بەڵام ھیچ تاگێکی ھاوتای <references group="kurdish-alpha"/> نەدۆزرایەوە