کۆنان ئێدۆگاوا
کۆنان ئێدۆگاوا | |
---|---|
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان | |
یەکەم دەرکەوتن | ئەنیمێ: ۲ مانگا: ۲ |
دروستکراوە لەلایەن | گۆشۆ ئۆیاما |
دەنگ | مینامی تاکایاما |
پرۆفایل | |
نازناو | کوڕی نایاب (جودی) فیشەکی زیوی (ڤێرمۆت) کوڕی چاویلکەکە قوتابی هۆڵمز |
نەژاد | مرۆڤ |
ڕەگەز | نێر |
خزمەکان | یوساکو کودۆ (باوک) یوکیکۆ کودۆ (دایک) ران مۆری |
نەتەوە | ژاپۆنی |
کۆنان ئێدۆگاوا (بە ژاپۆنی: 江戸川 コナン بە رۆماجی: Edogawa Konan) ئەو شینچی کودۆیە دوای بچووک بوونەوەی قەبارەی بە هۆی خواردنی گولاجی ژەهراوی APTX4869. ئەو بە شێوەی منداڵێکی حەوت ساڵان دەردەکەوێت بەڵام مێشکی کاریگەر نەبووە و هێشتا زیرەکێکەی زیرەکی شینچی کودۆی لێکۆڵەری ئامادەییە.
ناسنامە ڕاستەقینەکەی دەشارێتەوە تا ڕێکخراوی ڕەش بەوە نەزانێت کە هێشتا زیندووە، بۆیە هەوڵدەدات لە هاوڕێکانی دەوروبەری خۆی دوور بگرێت. دەژی لەگەڵ ران و کۆگۆرۆ مۆری باوکی لە بنکەی لێکۆڵینەوەکان بە ویستی کۆکردنەوەی زانیاری دەربارەی ڕێکخراوی ڕەش تا پێیان بگات.[١] شینچی ناوی کۆنانی بە پەلە لە خۆنا ئەو کاتەی ران دەربارەی ناوی لێی پرسی، بەڵام ئەو ئەو ناوەی هەڵبژارد بە هۆی خۆشەویستییە زۆرەکەی بۆ کەسایەتی شێرلۆک هۆڵمزی نووسەری ئیسکەتلەندی سیر کۆنان دۆیڵ.[٢]
دوای گواستنەوەی بۆ ژیان لە لای ران چووە قوتابخانەی تیتانی سەرەتایی و بوو بە ئەندامێکی تیمی لێکۆڵەرە بچووکەکان. بچووک بوونەوەکەی داینەبڕاندووە لە لێکۆڵینەوە و شیکار کردنی دۆسییەکان، بەڵکو زۆربەی کات لێڵی تاوانەکانی ئاشکرا دەکات لە ڕێگەی دەنگی کۆگۆرۆ مۆری دوای بێهۆش کردنی بە کاتژمێرە بێهۆشکەرەکەی و قسە کردن لە ڕێگەی بۆینباخەکەی ملی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ لێکۆڵەر کۆنان زنجیەی ٦ ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. کەناڵی یۆمیوری
- ^ «لێکۆڵەر کۆنان زنجیرەی ۲». کەناڵی یۆمیوری. لە ۱٦ تشرینی دووەمی ۲۰۱۷ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)