سوبارو ئۆکیا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
سوبارو ئۆکیا
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان
یەکەم دەرکەوتنئەنیمێ: زنجیرەی ٥۰۹
مانگا: ژمارەی ٦۲۲
دروستکراوە لەلایەنگۆشۆ ئۆیاما
دەنگریوتارو ئۆکیایو
پرۆفایل
نەتەوە ژاپۆنی

سوبارو ئۆکیا (沖矢 昴 Okiya Subaru) ئەو کەسایەتییەکی ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆنانە. ئەو کەسێکی لێڵ و زۆر زیرەکە، خۆی واپیشاندا کە ئەو قوتابییەکی زانکۆیە و لە زانکۆی تۆکیۆ ئەندازیاری دەخوێنێت، دواتر ڕوون بووە کە ئەو بریکاری نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان شویچی ئەکایە بە خۆگۆڕاوی. شویچی ئەکای کەسایەتی سوبارو ئۆکیای دروست کردووە دوای ئەوەی هەڵسا بە ساختە کردنی مردنەکەی بە هاوپەیمانی لەگەڵ میزوناشی رێنا و هەر یەک لە کۆنان و یوکیکۆ کودۆی دایکی کە بۆ خۆگۆڕین یارمەتیدا لەگەڵ دکتۆر ئەگاسا کە هەڵسا بە دروست کردنی ئامێری گۆڕینی دەنگەکان بۆ گۆڕینی دەنگی ڕاستەقینەی.

لە کاتی ئێستادا لە ماڵی شینچی کودۆی دراوسێی ماڵی دکتۆر ئەگاسا دەژی بۆ ئەوەی لە نزیکی هایبەرا بێت بۆ پاراستنی، بەڵام ئەو هەست بە ترس و گوشارێکی زۆر لەسەر سنگی دەکات هەر کاتێک بیبینێت یان هەست بە بوونی بکات، هایبەرا هەست بەو هەستە دەکات هەر کاتێک ئەندامێکی ڕێکخراوی ڕەش ببینێت، وە هەست بە هەمان هەست دەکات بەرامبەر بە ئەکای ئەمەش چونکە ئەو ئەندامێکی پێشووی ڕێکخراوەکەیە ئەمەش ڕوویدا کاتێک ئەو سیخوڕی دزەی کردە ناویانەوە. ڕاستی خۆگۆڕینەکەی لە زنجیرەی ۷٨۳ (ڕاستی سوورەکە) ئاشکرا بوو.[١]

ئەوانەی ڕاستییەکەی دەزانن[دەستکاری]

ڕاستی خۆگۆڕینەکەی ئاشکرابوو بۆ بینەرەکان لە زنجیرەی ۷٨۳ (ڕاستی سوورەکە).

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Detective Conan Episode 783 ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. Yomiuri Telecasting Corporation