یوکیکۆ کودۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
یوکیکۆ کودۆ
کەسایەتیی لێکۆڵەر کۆنان
یەکەم دەرکەوتنئەنیمێ: ٤۳
مانگا: ٤۹
دروستکراوە لەلایەنگۆشۆ ئۆیاما
دەنگسومی شیمامۆتۆ
پرۆفایل
نازناوبارۆنی شەو (ئەستێرەی شەو)[١]
خزمەکانیوساکو کودۆ (هاوسەر)
شینچی کودۆ (کوڕ)
نەتەوە ژاپۆنی

یوکیکۆ کودۆ (بە ژاپۆنی: 工藤 有希子) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵییە لە ئەنیمێ و مانگای لێکۆڵەر کۆناندا. ئەو دایکی شینچی کودۆیە، ناوی ڕاستەقینەی بریتییە لە یوکیکۆ فوجییاما و کار دەکات وەک ئەکتەر وە هونەری خۆگۆڕین دەزانێت، ئەو و ڤێرمۆت بەیەکەوە هونەری خۆگۆڕین فێربوون لە کوروبا تۆیچی باوکی کایتۆ کید. لەگەڵ هاوسەرەکەی یوساکو کودۆ دەژی لە لۆس ئانجیلۆس. لە زنجیرەی ٤۷ دا، هەڵسا بە ڕۆڵگێڕانی فومیۆ ئێدۆگاوا تا کەسایەتی کوڕەکەی بشارێتەوە و ڕێگری لە ران بکات ڕاستییەکەی ئاشکرا بکات ئەمەش چونکە پێشتر دکتۆر ئەگاسا چیرۆکی کوڕەکەیانی لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەشدا بۆ گێڕابووەوە.[٢] هەروەها ئەو هاوڕێی دایکی رانە ئێری کیساکی.

بۆ یەکەم جار دەرکەوت لە زنجیرەی ٤۳ دا، خۆی گۆڕیبوو بۆ کەسایەتی فومیۆ ئێدۆگاوا، وە ئەو کەسایەتییەکە یوکیکۆ دروستی کردووە بۆ ئەوەی ڕێگری لە ران بکات ڕاستی شینچی بزانێت، و باوڕی پێ بهێنێت کە ئەو دایکی کۆنان ئێدۆگاوایە. بەڵام ئەو لە هەمان کاتدا کۆنانی هەڵخەڵەتاند، کە بۆ ماوەیەک پێی وابوو ئەو یەکێکە لە ئەندامەکانی ڕێکخراوی ڕەش. و دواتر یوکیکۆ ڕاستی ئەو گاڵتەیەی بە کۆنان وت.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ ئەنیمێی لێکۆڵەر کۆنان، زنجیرەی ۲٨٦: شینچی کودۆ لە نیوێرک
  2. ^ Detective Conan Episode 43 ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. کەناڵی یۆمیوری