ئەنیماکس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەنیماکس
دامەزران٢٠ی ئایاری ١٩٩٨
وڵاتژاپۆن
خاوەنSony Pictures Entertainment Japan، تی ئێم ئێس ئینتەرتەیمەند، سەنڕایس، Nihon Ad Systems، تۆێی ئەنیمەیشن
بەشێکە لە کۆمپانیایSony Pictures Entertainment Japan
شوێنی بارەگاکانمیناتۆ، تۆکیۆ
کارپێکەرکۆمپانیای سۆنی
وێبگەhttps://www.animax.co.jp

ئەنیماکس (بە ئینگلیزی: Animax) تۆڕێکی مانگی دەستکردە کە تایبەتە بە پەخشکردنی ئەنیمێ.[١] [٢] بارەگا سەرەکیییەکەی لە ناوچەی میناتۆ لە تۆکیۆ لە ژاپۆنە. تۆڕەکە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز و ستۆدیۆکانی بەرھەمھێنانی ئەنیمێ: تۆکیۆ مۆڤی شینشا ، تۆی ئەنیمەیشن و و سەنڕایس دامەزراوە و پشتگیری دەکرێت.

ئەنیماکس خزمەتگوزارییەکانی لە سەرانسەری ژاپۆن و ھەروەھا لە تایوان و ھۆنگ کۆنگ و کۆریای باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای باشوور پێشکەش دەکات، لەم دواییانەدا ئەنیماکس دەستی بە پەخش کردووە لە ئەورووپا (بەتایبەت لە ئەڵمانیا، ڕۆمانیا، ھەنگاریا، و کۆماری چیک لە ساڵی ٢٠٠٧، و سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، پورتوگال لە ساڵی ٢٠٠٨). و بەم زووانە دەست بە پەخش دەکات لە شانشینی یەکگرتوو، پۆڵەندا ئیتاڵیا، فەڕەنسا و چەند وڵاتێکی تری ئەورووپا). جگە لە پێشکەشکردنی پەخش لە ھەندێک وڵاتانی باشووری ئەفریقا و ئوسترالیا .

ئەنیماکس یەکەم و گەورەترین تۆڕە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری بەردەوام ئەنیمێ پەخش دەکات. تۆڕی کەناڵەکانی زیاتر لە ٨٩ ملیۆن کەس سەیری دەکەن کە بە ١٧ زمان قسە دەکەن لە زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیھان.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Animax anuncia fechamento de seu fórum | Anime, Mangá e TV – ANMTV". Anmtv.xpg.com.br. 2010-12-23. Retrieved 2012-08-13. ٧ی ئایاری ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ "Animax Crashes Korea on Saturday". ھێڵی ھەواڵی ئەنیمێ. Retrieved 2007-10-20.