شاری کۆنان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search
شاری کۆنان
شار
پەیکەری کۆنان سەیری گەشتیارانی شاری لێکۆڵەر کۆنان لە شارۆچکەی ھۆکای دەکات
پەیکەری کۆنان سەیری گەشتیارانی شاری لێکۆڵەر کۆنان لە شارۆچکەی ھۆکای دەکات
ڕێکەوتی دامەزراندن٢٠٠٥
ھۆکاری ناونرانلێکۆڵەر کۆنان

شاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町 [١]) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست بووە، دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای[a] لە پارێزگای تۆتۆری.[٢] ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جووڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنانی تێدا لەدایک بووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە. وە ئەم شارە بچووکە لە ناو شارێک دروست کراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدا دانراوە.[٣][٤][٥][٦][٧][٨][٩]

وە شارەکە چەند شتێکی تێدایە:

  • بازاڕی کۆنان: بۆ گەشتیارەکان کڕینی هەموو شتە پەیوەندی دارەکان بە کەسایەتییەکانی کۆنانەوە لە پۆستەر و بلووس و گڵاس و دیاری تر دابین دەکات.
  • مۆزەخانەی کۆنان: بۆ خوێندنەوەی چیرۆکەکانی کۆنان یان سەیرکردنی بە تایبەت بۆ ئەوانەی زمانی ژاپۆنی نازانن.[١٠]
  • پەیکەری کۆنان: بڕێکی زۆر پەیکەری بڕۆنزی لەسەر شێوەی کۆنان لەسەر شەقامەکان هەیە، هەروەها تابلۆ ڕێ نیشاندەریی و ڕاگەیاندنییەکان وێنەی زۆربەی کەسایەتییە سەرەکییەکانی زنجیرەکەی هەڵگرتووە.

تێبینی و سەرچاوەکان[دەستکاری]

تێبینییەکان
  1. ^ شارۆچکەی ھۆکای بریتییە لە شارۆچکەیەک لە ١ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ دروست بووە لە ئەنجامی یەکگرتنی شارۆچکەی ھۆجۆ و دایای.
سەرچاوەکان
  1. ^ コナンと風車のまち:北栄町商工会
  2. ^ Conan Town | Tadaimatte
  3. ^ شوێنی شاری کۆنان.
  4. ^ "Japanese Tottori: City Detective smartphone bold Conan". ۲۰۱۳. 
  5. ^ Gosho Aoyama's Profile(Japanese). Conan-Town.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷.
  6. ^ Aoyama World(Japanese). Conan-Town.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷.
  7. ^ 工藤新一の像(Japanese). Conan-Town.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷.
  8. ^ コナンの像(Japanese). Conan-Town.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷.
  9. ^ 大栄小学校(Japanese). Conan-Town.jp. سەردان لە ڕێکەوتی ۲٥ی تشرینی دووەمی ۲۰۱۷.
  10. ^ たまたま訪れた町がコナンの町だったこの感じ - デイリーポータルZ:@nifty

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]