جەی کەی سایمۆنز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەی کەی سایمۆنز

لەدایکبوون (١٩٥٥-٠١-٠٩) ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٩ ساڵ)
پەروەردەزانکۆی مۆنتانا (بەکالۆریۆس)
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٧٧ - ئێستا

جۆنەسن کیمبل سایمۆنز (لەدایکبووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥) ئەکتەر و ئەکتەری دەنگی ئەمریکییە، و بە یەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی سەردەمی خۆی دانراوە، کە ڕۆلی لە زیاتر لە ٢٠٠ فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی گێڕاوە؛ و بۆ کارەکانی لە تەلەڤیزیۆن و سینەمادا چەندین خەڵاتی بردووەتەوە ئەوانیش وەکوو خەڵاتەکانی ئۆسکار، خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانی، خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.

و بەھۆی ڕۆلەکەی ناسراوە لە فیلمی سپایدەرمان (٢٠٠٢–٢٠٠٧) کە لەلایەن سام ڕەیمی دەرھێنانیی بۆ کرابوو. ھەروەھا بەھەمان ڕۆل بەشداری دەکاتوە لە چەندین بەرھەمی ماڕڤڵ لەناویان چەندین بەرھەمی فیلمی ئەنیمەیشنی جیھانی سینەماییی مارڤڵ لە چەندین ڕۆلی پشتگیریکەر دەردەکەوێت وەکوو فیلمی The Cider House Rules، سپاس بۆ جگەرە کێشان ٢٠٠٥، جونۆ لە ٢٠٠٧، سووتاندن دوای خویندنەەوە لە ٢٠٠٨، لە سەرەوەی بەرگەھەوا ٢٠٠٩، لاشەی جێنیفەر لە ٢٠٠٩، و لا لا لاند لە ٢٠١٦، دەستەی دادپەروەری ٢٠١٧، دە پالم سپرینگس - Palm Springs لە ٢٠٢٠، بوون بە ڕیکاردۆکان - Being the Ricardos لە ٢٠٢١ بەمەش دەبێتە پاڵێوراوی خەڵاتێکی تر بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.

و لە تەلەڤیزیۆن بەھۆی چەندین ڕۆل بەناوبانگە وەکوو ڕۆڵگێڕانی زیندانییەکی باڵادەستی سپی پێست بە ناوی ڤێرنۆن شیلینگەر لە بەرنامەی ئۆزی تەلەڤیزیۆنی ئێچ بی ئۆ (ساڵانی ١٩٩٧–٢٠٠٣) و دووبارە ڕۆل دەەگێڕێ لە زنجیرەکانی Law & Order وەک دکتۆر ئیمێل لە تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سی (ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠١٠) و لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی تی ئێن تی بەناوی The Closer وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیس ڕۆل دەگێڕێت (لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٢) و لە زنجیرەکانی کاونتەرپارت - Counterpart ڕۆل وەک ھۆوارد سیلک دەگێڕێت لە تەلەڤیزیۆنی ستارز (ساڵانی ٢٠١٧–٢٠١٩).

لە شانۆی بڕۆدوەی سایمۆنز ڕۆلی کاپتن ھوک دەگێڕێ لە گەڕانەوەی پیتەر پان.

وەک ئەکتەری دەنگی ڕۆلی بۆ زۆر کارەکتەر گێڕاوە وەک: ئێم و ئێمی زەرد - Yellow M&M کە دەرکەوتنێکی ڕێکلامی بوو کە دەنگی بۆ دابین دەکات لەوەتەی ١٩٩٦ و کارەکتەر کەیڤ جۆنسن لە یاری ڤیدیۆیی پۆرتاڵ ٢ - Portal 2 (ساڵی ٢٠١١)، سوارچاکی سپی لە جێنەرەیتەر ڕێکس (٢٠١٠–٢٠١٣)، کارەکتەر تێنزن لە ئەفسانەی کۆرا (٢٠١٢–٢٠١٤)، ستاندفۆرد «فۆرد» پاینس لە گراڤیتی فۆڵز (٢٠١٥–٢٠١٦)، و کارەکتەر کای لە پاندای کۆنگ فو ٣ (٢٠١٦)، پارێزگار لیۆدۆر ڵایۆنھارت لە زووتۆپیا (٢٠١٦)، و کارەکتەر تیتولار لە کلاوس (٢٠١٩)، نۆلان گرایسن | ئۆمنی-مان لە نەبەزێنراو (٢٠٢١ تا ئێستا).

پیشە[دەستکاری]

شانۆ[دەستکاری]

لە شانۆی بڕۆدوەی، سایمۆنز چەندین ڕۆلی میوزیکی گێڕاوە وەک ڕۆلی بێنی ساوت ستریت دووبارە نمایشکردنەوەی Guys and Dolls,[١] و لە ١٩٩٤ چەندین ڕۆلی ھەبوو لە ئۆپێرای Das Barbecü.[٢] ھەروەھا ڕۆلی جیگەر دەگێڕێ بە نمایشکردنەوەی ئەلبوومی Carousel لە ئۆپێڕای ھوستن گراند؛ و ھەروەھا ڕۆلی کاپتن ھوک دەگێڕێ لە نمایشکردنەوەی ئەلبوومی پیتەرپان (١٩٩١–١٩٩٢).[٣]

ڕۆل لە فیلم و تەلەڤیزیۆن[دەستکاری]

دەستی بە ڕۆڵگێران کرد بە چوونە ناو ڵایڤ ئەکشنێک بەناوی Popeye Doyle و ڕۆلی ئەفسەرێک دەگێڕێت تێیدا، لە ساڵی دواتر ڕۆلی لە «ھەموو مناڵەکانم»، و لەنێوان ڕۆلە بەناوبانگەکانی دکتۆر. ئیمیل سکۆدا، بوو کارەکتەرێکی پۆلیس لە بەشی دەروونناسی،[تێبینی ١] و ئەم ڕۆلەی بۆ چەندین شوێن گێڕا وەک «Law & Order یاسا و دەستوور» و «New York Undercover - پۆلیسی نھێنی نیو یۆرک» و ڕۆلێکی تریش ڤێرنۆن شلینگەر لە درامای ئۆز.[٤]

ڕۆڵێکی تریشی لە فیلمی زانستی خەیاڵی کاونتەر پارت گێڕا لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ و ٢٠١٩. و لە فیلمی 3: The Dale Earnhardt Story دەردەکەوێت وەک ڕالف ئێرھارت، ھەروەھا وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیس ئێل ئەی پی دی لە زنجیرەی دە کلۆسەر - The Closer دەردەکەوێت. لە بەرنامەی بەرزبوونەوەی ھیوا - Raising Hope ڕۆلی کارەکتەر بەرت چانس برای بروس چانس دەگێڕێ. پێش ئەوەی سایمۆنز ڕۆل لە Law & Order - یاسا و دەستوور بگێڕێت، لە فیلمێکی تر گێرا بوو بەناوی ھۆمیساید: ژیان لەسەر شەقام دەردەکەوێت؛ و ھەروەھا لە ڕۆلەکانی تری وەک ژەنەڕاڵێکی سوپا لە سیتکۆمی تەلەڤیزیۆنی Arrested Development، و دانی سەرتاش زنجیرەی نیکلۆدیۆن بەناوی The Adventures of Pete & Pete i - سەرکێشییەکانی پیتی و پیتی لە ١٩٩٥.[٥]

لە فیلمی سپاس بۆ جگەرە کێشان ڕۆلی بی ئاڕی گێرا (٢٠٠٥)، و بۆ ڕۆڵگێرانەکەی لە جونۆ بۆ ساڵی ٢٠٠٧ ستایشکرا، ھەروەھا ڕۆلی کارەکتەر جەی، جۆناھ جەیمسن، سەرنوسەری ڕۆژنامەی دەیلی بەگڵ لە ھەرسێ فیلمی سپایدەرمان کە لەلایەن سام ڕەیمی دەرھێنانیان بۆ کرا.[٦] ھەروەھا لە ڤیدیۆ گەیمی سپایدەرمان سێ،[٧] لە ٢٠٠٨ ڕۆلی ئەفسەرێکی پلە بەرزی سی ئای ئەی دەگێڕی لە Burn After Reading - سووتاندن دوای خوێندنەوە و لە فیلمی پۆستاڵ دەەردەەکەوێ وەک کاندیدکراو وێڵیز، ھەروەھا لە فیلمی کۆمیدی ڕۆمانتیکی خۆشم دەوێی، پیاو، وەک باوکی پاوڵ ڕود دەردەکەوێت.[٨] لە تەواوی ساڵانی ٢٠١١ و ٢٠١٨، بەرھەمی دەنگی بۆ مریشکی ڕۆبۆت دابینکردووە. ھەروەھا چەندین کاری دەنگی بۆ چەندین کارەکتەر لە ساڵانی دوایی دابین کردووە بۆ نموونە، یەکێک لەو کارەکتەرانەی دەنگی بۆ دابین کردبێت بریتی بووە لە ڤێرنۆن شلینگەر (لە ٢٠١١)،[٩] و لە ٢٠١٤ بۆ ماستەر شێف بۆ چەندین دیمەن لە تەواوی ئەلقەکان دابین کردووە، و لەکۆتایدا لە ٢٠١٨، دەنگی بۆ جەی، جۆنە جەیمسن دابینکردووە بۆ ئەلقەیەک.

لە چەندین فیلم کە لەلایەن ھاوڕێکەی جەیسن ڕێیتمان دەرھێنان و بەرھەمھێنانی بۆکراوە ڕۆلی گێڕاوە، وەکوو سپاس بۆ جگەرە کێشان، جونۆ، لەسەرەوەی بەرگەھەوا، و لاشەی جێنیفەر. لە ٢٠١٣ ڕۆلێکی بچووکی ھەبوو وەک بەرێز جێرڤز لە فیلمی ھاوڕێکەی بەناوی Labor Day. و دەنگ بۆ تێنزین دابین دەکات، کە مامۆستای ملکەچپێکەری ھەوایە و کوڕی ئانگ و کاتارایە، لە ٢٠١٢ لە زنجیرەیەکی نیکلۆدیۆن بەناوی ئەفسانەی کۆرا، کە پاشھاتی زنجیرەکانی تری ئاڤەتار بوو بۆ ساڵی ٢٠٠٥ ڕۆلی تێدا گێڕا؛ و لە فیلمێکی تر بەناوی وەک ماسیگر گەورە بووم - Growing Up Fisher,[١٠] وەک پارێزەرێکی نابینا ڕۆل دەگێڕی؛ و لە ٢٠١٥ و ٢٠١٦، دەنگی بۆ زانستخوازێک لە فیلمی ئەنیمەیشنی گراڤیتی فۆڵز سەربە کەناڵی دێزنی ئێکسدی بۆ وەرزی دووەم دابین کرد.[١١]

لە ٢٠١٤ لە فیلمی Whiplash ڕۆلی ترێنسی فلێتچەر دەگێڕێت؛ و بۆ سەرکەوتنەکانی سایمۆنز لە نمایشدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری پشتگیریکاری وەرگرتووە.[١٢] ڕۆلینگ ستۆن وتی «دەھۆڵەکان لێبدەن بۆ بۆ ئۆسکارێک بۆ سایمۆنز» ڕیچارد ڕۆیپەریی ڕۆژنامەی شیکاگۆ- سەن تایمز وتی «سایمۆنز یەکێک لە نمایشە لەبیرنەکراوەکانی ساڵ پێشکەش دەکات».[١٣] گۆڤاری ئینتەرتەینمێنت ویکلی کاردانەوەی خۆی دەربڕی بە وتنی نمایشی سایمۆنز «بەشێوەیەکی گشتگیر ستایشکراوە» و ئەوەشی خستەڕوو کە پاڵێوراوێکی پێشەنگ بووە بۆ بەدەستھێنانی باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.[١٤] لە ١١یی کانوونی دووەمیی ٢٠١٥ سیمۆنس خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار – فیلمی جووڵاو بەدەستھێنا.[١٥] و دواتر خەڵاتی ئۆسکاری باشترین ئەکتەری پشتگیریکاری لە ٢٢ی شوباتی ٢٠١٥ بەدەستھێنا.[١٦]

لە کانوونی دووەمی ٢٠١٥، سایمۆنز بەشداربوو لە ڕۆڵیکی سەرەکی لە فیلمی Kong: Skull Island - کۆنگ دوورگەی ئێسکەسەر،[١٧] ئەگەرچیش دواتر خۆی و مایکڵ کیتن لە فیلمەکە ھاتنە دەرەوە.[١٨] سایمۆنز چەندین کاری دەنگی تری پێشکەش کرد لەگەڵ ڕۆلەکەی لە ڵایڤ ئەکشن. چەندین لەوانیش بریتی بوون لە جەی. جۆنە جەیمسن، کارەکتەرێک لە فیلمەکانی سپایدەرمان کە لەلایەن ھاوڕێکەیەوە دەرھێنراوە. لەناویانیش دەنگی دوو سەرنووسەری ڕۆژنامە لە ئەلقەی سیمپسۆنەکان. ئەگەرچیش ئەو کارەکتەرانە بێ ناو بوون، بەەڵام وا دروستکرابوون کە کۆپی کارەکتەری جەیمسن بن (یەکێک لەوان، شێوەی جەیمسنی ھەیە، داوای "وێنەی سپایدەرمان" دەکات، بەڵام دواتر بیری دەکەوێتەوە ئەو لە گۆڤارێکی شیعر کاردەکات، بۆیە "داوای شیعر لەسەر سپایدەرمان دەکات").[١٩] بەھەمان شێوە سایمۆنز دەنگی بۆ سەرنووسەری ڕۆژنامەکە دابین کرد ("وەک کارەکتەری جەیمسن"). لە ٢٠١٥ لە درامایەکی یۆنانی بەناوی Worlds Apart وەکوو کۆچبەرێکی ئەڵمانی ڕۆل دەگێڕێت، و لە ٢٠١٦ دەنگ بۆ دوو فیلمی ئەنیمەیشن دابین دەکات بە ناوەکانی پاندای کۆنگ فو ٣ و زووتۆپیا.[٢٠][٢١]

سایمۆنز دووبارە لە ڕۆلی جەی جۆنا جەیمسن دەردەکەوێتەوە لە زنجیرەی ئەنیمەیشنی تۆڵەسێنەرەکان: گەورەترین قارەمانەکانی زەوی، ئەڵتیمەیت سپایدەرمان، ئەڤێنجەرس ئەسێمبڵی، و ھەڵک و ھێزی گرووپی دادپەروەری.[٢٢] و لە فیلمی ھاوڕێکەی Young Adult دەنگی بۆ سەرۆکی کارەکتەری سەرەکی گێڕا، ھەروەھا دەنگی بۆ ژەنەڕال وەید گێڕا لە فیلمی ئەمریکی جەستس لیج ئەنلیمتید.[٢٣] ھەروەھا کاری دەنگی بۆ ڕۆمانێک بەناوی تۆم کلانسیس نێت فۆرس دابین کرد.

لە ٢٠١٦ ڕۆلی ئەفسەرێکی پۆلیسی گێڕا لە فیلمی ڕۆژی نیشتمانپەروەران.[٢٤]

لە ٢٠١٧، ڕۆلی کارەکتەر جەیمس گۆردۆن دەگێڕێت بۆ فیلمی دەستەی دادپەروەری کە لەلایەن جۆس وێدۆن دەرھێنانی بۆ کراوە کە بەشێکە لە گەردوونی فراوانکراوی دی سی. ھەروەھا لە دیمەنێکی ئەرشیڤکراویی دەستەی دادپەروەری (زاک سنایدەر) دەردەکەوێت.[٢٥][٢٦] سایمۆنز لە چەن دیمەنێکی فیلمی بات گێڕل دەرکەوتووە بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی لە ٢٠٢٢ ھەڵوەشاوەتەوە.[٢٧][٢٨] و لە ئەلقەیەکی فیلمی سوپەرمانشن کاری دەنگی بۆ کارەکتەری خۆی دابینکردووە.[٢٩]

لە بابەتی ڕێکلامی تەلەڤیزیۆنی، سایمۆنز بەناوبانگە لە بەرھەمھێنانی دەنگی بۆ کارەکتەری زەردی ئێم ئاند ئێم، کە ڕۆڵێک بوو لە ١٩٩٦ تا ٢٠١٣ دەنگی بۆ دابین دەکرد تا دواتر جۆن گودمان جێگەی گرتەوە.[٣٠] ھەروەھا دەنگی بۆ ڕێکلامێکی تەلەڤیزیۆنی بۆ گوێزانێکی کۆمپانیای فلیپس نۆڕێڵکۆ دابینکردووە؛ و لە ڵایڤ ئەکشنێک دەنگ بۆ پرۆفیسۆر ناتانیال بورکی زانکۆی فارمەرز دابین کرد لە ڕێکلامێک بۆ بیمەی گرووپی جووتیاران لەوەتەی ٢٠١٠وە.[٣١]

لە ٢٠١٧ ڕۆڵێکی بچووکی دەبێت لە سپۆنجبۆب سکوێرپانتس لە وەرزی دەیەم لە ئەلقەیەک بەناوی "بپژمە، دۆڕاوی - Snooze You Lose".[٣٢]

لە ٢٠١٩ دووبارە و دەرکەوتنێکی کورتی دەبێت وەک جەی جۆنا جەیمسن دەگێڕتەوە لە فیلمی پیاوی جاڵجاڵۆکە: دوور لە نیشتمانیی سەربە جیھانی سینەماییی مارڤڵ. و لە زۆربەی ئەو فیلمانەی پەیوەندیان بە پیاوی جاڵجالۆکە ھەیە تەنانەت ئەگەر پەیوەندیشیان بە مارڤڵیشەوە نەبێت ھەمان ڕۆلی جەی جۆنا جەیمسن تێدا گێڕاوە؛ و بۆ دەنگی ھاڵکیش لۆو فێرینگۆ کاری دەنگی دابینکردووە.[٣٣][٣٤] و بۆ ساڵی ٢٠١٩ دگەەڕێتەوە بۆ ڕۆڵگێران لە زنجیرە وێبێک بەناوی The Daily Bugle و فیلمی ڤێنەم: با کارنەیج بێت و پیاوی جاڵجاڵۆکە: ھیچ ڕێگەیەک نییە بۆ نیشتیمان کە ھەردووکیان لە ٢٠٢١ بڵاوکراونەتەوە،[٣٥] و ھەروەھاش لە فیلمی Morbius بەھەمان ڕۆلی جەی جۆنا جەیمسن ڕۆل دەگێڕێ بەڵام دیمەنەکانی دەبڕدرێن و ناگەنە سینەما.[٣٦]

لە ٢٠٢٠ ڕۆڵکی میوانی ھەبوو وەک ئەفسەرێکی پۆلیس بەناوی فڕانک دیلمان لە سسیتکۆمی Brooklyn Nine-Nine - بروکلن ناین ناین.[٣٧] ھەروەھا بەشداربووە لە زنجیرە دۆکیومێنتاری نێتفلیکس بەناوی Coronavirus, Explained وەک چیرۆک خوێنەوەی دۆکیومێنتارییەکە.[٣٨] کە لەلایەن ڕەخنەگران پێداچوونەوەی باشی بەدەست ھێناوە کە لە کانوونی دووەمی ھەمان ساڵ لە فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس پەخشکراوە و لە تەممووزیش لە ھولو پەخشکراوە.[٣٩]

لە ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠ کاری دەنگی بۆ بەرنامەیەکی ئەنیمەیشن بەناوی BoJack Horseman بۆ کارەکتەرێک بەناویی لێنی ترتڵتاب دابین کرد.[٤٠]

لە ٢٠٢١، دەنگی بۆ کارەکتەری ئۆمنی-مان بۆ بەرنامەی ئەنیمەیشنی نەبەزێنراو دابین کرد. ھەروەھا لەە فیلمێکی زانستی خەیاڵی سەربازی بەناوی The Tomorrow War گێڕا.[٤١]

لە ٢٠٢١ سایمۆنز دەنگی بۆ تەسک جۆنسن، پیاوی سەرچیا دابین کرد، لە بەرنامەی ئەنیمەیشنی باکووری مەزن - The Great North.

لە ٢٠٢١ سایمۆنز وەک وێڵیام فراولی ڕۆل دەگێڕێت لە فیلمی بوون بە ڕیکاردۆکان - Being the Ricardos، کە بەھۆیەوە پاڵێورا بۆ دووەم خەڵاتی ئەکادیمی.[٤٢]

یارییە ڤیدیۆیییەکان[دەستکاری]

لە ٢٠٠٥ سایمۆنز ڕۆلی جەی جۆنا جەیمسن وەرگرت و دەنگی بۆ یارییە ڤیدیۆیەکەی دابین کرد بەناوی سپایدەرمان ٢، دواتر لە ٢٠٠٧، کاری دەنگی بۆ ھەمان کارەکتەر دابین کرد لە یاری ڤیدیۆ سپایدەرمان سێ[٤٣] ھەروەھا لە ٢٠٠٧ بۆ کۆتا جار بڕیار دەدات کاری دەنگی بۆ ھەمان کارەکتەر دابین بکاتەوە لە کایەی ڤیدیۆیەک بەناوی Stern Pinball: Spider-Man.[٤٤]

ھەروەھا لە یارییەکی ڤیدیۆیی تر بەناوی Command & Conquer: Red Alert 3 ڕۆلی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگێڕێت بەناوی ھاوەرد تی، ئاکێرمان و بۆ زنجیرەیەکی ڕێکلامی لە ٢٠٠٨، کە خۆی وەک ئاکێرمان نیشان دەدا، و لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کەسێکی بێناو خۆی بۆ سەرۆکایەتی کاندید دەکات و درووشمی «دەنگم پێ بدە ئەگەر ئەتەوێ بژی» بەکاردێنێت.[٤٥]

لە ٢٠١١، سایمۆنز وەک کارەکتەر وایت نایت لە ییاری ڤیدیۆیی جێنەرەیتەر ڕێکس دەردەکەوێت.[٩]

ھەروەھا لە نیسانی ٢٠١١ لە یاری پۆڕتال دوو دەردەکەوێت و کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر یارییەکە دەبێت کاری دەنگی بۆ کارەکتەرێک بەناوی کەیڤ جۆنسن دابین دەکات،[٤٦] و دواتر ڕۆلەکەی ستایش دەکرێت پێی دەوترێت «بەشێوەیەکی سوپرایزانە ڕۆلەکە گێردرا».[٤٧] لە ٢٠١٥ سایمۆنز دووبارە ڕۆلی کارەکتەر کەیڤ جۆنسن دەگێڕێ و دەنگی بۆ دابین دەکات لە یاری ڤیدیۆ لێگۆ دایمنشێنز Lego Dimensions. ھەروەھا ڕۆلەکە دووبارە دەکاتەوە لە یارییەکی ڤیدیۆیی تری ساڵی ٢٠٢٢ بەناوی Aperture Desk Job.[٤٨] و لە ٢٠٢٢، سایمۆنز وەک ڕاگەیەنر و خوێنەر لە یاری دۆتا دوو Dota 2 Battle Pass: Part II بەشداریکرد.[٤٩][٥٠]

لە یارییە ڤیدیۆیەکانی M's: Shell Shocked و ھەروەھا M&M's: The Lost Formulas سایمۆنز کاری دەنگی بۆ کارەکتەرە زەردەکە بەناوی ئێم ئێن ئێم دابین کرد.[٥١]

ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٢٣ سایمۆنز وەک کارەکتەر ژەنەڕال کاسەریک سۆرم دەردەکەوێت لە یاری دەروازەی باڵدور ٣.[٥٢]

لە ئەیلوولی ٢٠٢٣، سایمۆنز دووبارە وەک ئۆمنی-مان Omni-Man بەشداری (کاری دەنگی) لە یاری ڤیدیۆیی مۆرتاڵ کۆمبات یەک Mortal Kombat 1 کرد.[٥٣]

تێبینییەکان[دەستکاری]

  1. ^ دکتۆر ئیمیل سکۆدا پسپۆڕ لە دەروونناسی کە لەگەڵ پۆل، یس کاردەکات و چاودێری تەندروستی تاوانباران و زیندانیان دەکات.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "J. K. Simmons (Performer)". Playbill. Retrieved 24 November 2017.
  2. ^ "J. K. Simmons Biography". Yahoo! Moviesm. Retrieved 24 November 2017.
  3. ^ "JK Simmons says career-low moment led to 'the best thing' in his life". Associated Press. December 11, 2018. Retrieved December 11, 2018.
  4. ^ "Actor J.K. Simmons. He's a regular on HBO's "OZ" the graphic and disturbing drama of life in ..." NPR. July 9, 1999. Retrieved November 24, 2017.
  5. ^ Lloyd, Robert (August 28, 2007). "A boss who does more than shuffle paper". Los Angeles Times. Retrieved November 24, 2017.
  6. ^ Ditzian, Eric (January 21, 2011). "J.K. Simmons Reveals 'Spider-Man 4' Character Arc". MTV. Archived from the original on December 16, 2011. Retrieved November 24, 2017.
  7. ^ Miller, R. (April 13, 2007). "Spider-Man 3 cast lend their voices to the game". Engadget. Retrieved November 24, 2017.
  8. ^ Dargis, Manohla (March 19, 2009). "Best Man Wanted. Must Be Rush Fan". The New York Times. Retrieved November 24, 2017.
  9. ^ ئ ا "JK Simmons". Behind The Voice Actors. Retrieved July 28, 2019.
  10. ^ "JK Simmons". Behind The Voice Actors. Retrieved July 28, 2019.
  11. ^ Lin, Joseph C. (June 12, 2015). "J.K. Simmons to Join Cast of Disney's Gravity Falls". Time. Retrieved November 24, 2017.
  12. ^ Beaumont-Thomas, Ben (February 23, 2015). "JK Simmons wins best supporting actor Oscar for Whiplash". The Guardian. Retrieved 12 July 2020.
  13. ^ "Whiplash". Metacritic.com. Retrieved November 24, 2017.
  14. ^ "J.K. Simmons: The friendly face behind this year's scariest movie villain". Entertainment Weekly. Retrieved October 18, 2019.
  15. ^ "J.K. Simmons Wins Golden Globe for 'Whiplash' Role". Bloomberg.com. January 12, 2015. Retrieved November 24, 2017.
  16. ^ McNary, Dave (February 22, 2015). "J.K. Simmons Wins Oscar for Best Supporting Actor". Variety. Retrieved February 22, 2015.
  17. ^ "J.K. Simmons Reveals Kong: Skull Island Details; Keaton All But Confirms Involvement – Dread Central". www.dreadcentral.com. January 16, 2015. Retrieved November 24, 2017.
  18. ^ Jaafar, Ali (July 1, 2015). "Michael Keaton And JK Simmons Exit Legendary's 'Kong: Skull Island'". Deadline. Retrieved November 24, 2017.
  19. ^ "Moe'N'a Lisa". The Simpsons. Season 18. Episode 6. November 19, 2006. Fox.
  20. ^ Smith, C. Molly (January 26, 2016). "Kung Fu Panda 3: J.K. Simmons yaks it up, drums up buzz for new film". Entertainment Weekly. Retrieved November 24, 2017.
  21. ^ Alexander, Bryan (October 25, 2015). "J.K. Simmons, Tommy Chong get run of 'Zootopia'". USA Today. Retrieved November 24, 2017.
  22. ^ "JK Simmons". Behind The Voice Actors. Retrieved July 28, 2019.
  23. ^ "JK Simmons". Behind The Voice Actors. Retrieved July 28, 2019.
  24. ^ Lee, Ashley (November 21, 2016). "'Patriots Day': J.K. Simmons Talks Portraying Hero Sgt. Jeffrey Pugliese (Exclusive Video)". The Hollywood Reporter. Retrieved November 24, 2017.
  25. ^ "'Justice League' Adds J.K. Simmons as Commissioner Gordon (Exclusive)". The Hollywood Reporter. March 7, 2016. Retrieved November 24, 2017.
  26. ^ "Ben Affleck and J. K. Simmons on the Solo Batman film (Update)". Comingsoon.net. September 30, 2016. Retrieved October 6, 2016.
  27. ^ Kit, Borys; Galuppo, Mia (2021-07-29). "'Batgirl' Movie: J. K. Simmons in Talks to Return to Batman Universe as Commissioner Gordon (Exclusive)". The Hollywood Reporter. Retrieved 2021-11-27.
  28. ^ "J. K. Simmons Starts Filming Batgirl Jim Gordon Scenes In January". ScreenRant. 2021-11-25. Retrieved 2021-11-27.
  29. ^ Trumbore, Dave (March 8, 2017). "Exclusive 'SuperMansion' Clip Is J.K. Simmons' Tempo". Collider.
  30. ^ "7 Actors Who Voiced M&Ms". mentalfloss.com. 2015-02-27. Retrieved 2019-01-26.
  31. ^ "University of Farmers Insurance". The Inspiration Room. October 22, 2010. Archived from the original on July 24, 2017. Retrieved December 5, 2010. ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  32. ^ Nguyen, Hanh (February 27, 2017). "J.K. Simmons Gives 'SpongeBob SquarePants' Whiplash in Sneak Peek Clip — Watch". IndieWire. Retrieved August 2, 2019.
  33. ^ Boone, John (July 1, 2019). "'Spider-Man: Far From Home' End-Credits Scenes, Explained". Entertainment Tonight. Retrieved July 2, 2019.
  34. ^ Owen, Phil (July 1, 2019). "Yes, That Was JK Simmons as J Jonah Jameson at the End of 'Spider-Man: Far From Home'". TheWrap. Retrieved July 2, 2019.
  35. ^ Gonzalez, Umberto (February 23, 2021). "Tom Holland Teases 'Spider-Man' 3 Title With Hilarious Fake". TheWrap. Archived from the original on February 24, 2021. Retrieved February 23, 2021.
  36. ^ H. C., Luiz (June 16, 2022). "Biting into the B-Movie Thrills of 'Morbius' [The Silver Lining]". Bloody Disgusting. Retrieved June 16, 2022.
  37. ^ "'Brooklyn Nine-Nine' Recap: All That Glitters". Rolling Stone. March 27, 2020. Retrieved 12 July 2020.
  38. ^ "Vox's 'Explained' Returns to Netflix with a New Limited Series, "Coronavirus, Explained"". Vox Media. April 27, 2020. Retrieved 12 July 2020.
  39. ^ Scheetz, Cameron (July 10, 2020). "J.K. Simmons on Palm Springs and why he loves working with Andy Samberg". The A.V. Club. Retrieved 12 July 2020.
  40. ^ "JK Simmons". Behind The Voice Actors. Retrieved July 28, 2019.
  41. ^ McNary, Dave (November 11, 2019). "Chris Pratt's Sci-Fi Film 'The Tomorrow War' Gets Release Date". Variety. Retrieved November 11, 2019.
  42. ^ Hipes, Patrick (February 8, 2022). "Oscar Nominations: 'The Power Of The Dog', 'Dune' Top List; 'Drive My Car' Among Big Surprises". Deadline Hollywood. Retrieved February 8, 2022.
  43. ^ Miller, R. (April 13, 2007). "Spider-Man 3 cast lend their voices to the game". Engadget. Retrieved November 24, 2017.
  44. ^ "JK Simmons". Behind The Voice Actors. Retrieved July 28, 2019.
  45. ^ Red Alert Universe > Factions > Factions, Units, & Characters July 24, 2009 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., President Ackerman character information.
  46. ^ Miller, Greg (March 11, 2011). "PAX: Portal 2 Nabs J.K. Simmons". IGN. Archived from the original on March 10, 2012. Retrieved March 14, 2011.
  47. ^ "Edge Online – Video game features, reviews & industry jobs". Edge Online. Archived from the original on August 29, 2011. ٢٩ی ئابی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  48. ^ Parrish, Robin (September 14, 2015). "'LEGO Dimensions' Voice Cast Includes Michael J. Fox, Gary Oldman, Chris Pratt And More". Tech Times. Retrieved November 24, 2017.
  49. ^ Fields, Sarah (October 30, 2022). "Dota 2 Cave Johnson Portal Voice Pack Revealed". GameRant. Retrieved November 8, 2023.
  50. ^ "'Cave Johnson Announcer Pack'". YouTube. October 30, 2022. Retrieved November 8, 2023.
  51. ^ "Crash Bandicoot & M&M's Shell Shocked Comparison - Similarities, Fun Facts with Billy West & More!". YouTube. Retrieved January 23, 2020.
  52. ^ Heath, Jerome (17 August 2023). "Baldur's Gate 3: Cast and voice actors in BG3". Dot Esports.
  53. ^ Spangler, Todd (July 21, 2023). "Mortal Kombat 1 reveals Peacemaker, The Boys' Homelander, and Invincible's Omni-Man characters". Entertainment Weekly. Retrieved July 21, 2023.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]