جەیمس گۆردۆن (کەسایەتی نەخشێندراو)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەیمس گۆردۆن

کۆمیشەنەر جەیمس "جەیم" وۆرسینگتۆن گۆردۆن (بە ئینگلیزی: James Gordon) ئەو کەسایەتییەکی خەیاڵییە، هەروەها ئەو هاوپەیمانی باتمانە. وە لەو کتێبە نەخشێندراوانەی کە دی سی کۆمیکس بڵاوکردۆتەوە دەرکەوتووە. کەسایەتییەکە بۆ یەکەم جار لە دێتێکتیڤ کۆمیکسدا لە ژمارەی ۲۷ (ئایاری ١٩٣٩) دەرکەوتووە، هەروەها لە لایەن بێڵ فینگەر و بۆب کەینەوە دروستکرا. گۆردۆن بۆ یەکەم جار لە تابلۆی یەکەم لەم کتێبە نەخشێندراوانەدا دەرکەوت، کە ئەمەش کردییە یەکەم کەسایەتی یارمەتیدەر بۆ باتمان کە هێنرابێتە ناوەوە.

لە زۆربەی گێڕانەوەییەکانی ئەفسانەی باتماندا، جەیمس گۆردۆن سەرۆکی پۆلیسە لە شاری گۆسەم کە باتمانی تێدایە. هەروەها هاوبەشی باتمان لە پەیوەست بوونە قوڵەکەی بۆ ڕزگار کردنی گۆسەم لە تاریکی و بۆگەنی تاوان دەکات. لە سەردەمی زێڕین و زیوی چیرۆکە نەخشێندراوەکان و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی باتماندا کە لە سەدەی ١٩٦٠ دا پەخش کرا، گۆردۆن تێیدا بە تەواوەتی باواڕی بە باتمان هەبوو، هەروەها لە زۆر کاتی تریشدا پشتی پێ بەستووە. لە زۆربەی چیرۆکە نوێکاندا، ئەو کەمێک گومانی لە ڕێگەکەی باتمان هەیە بەڵام ئەو دانە بە گرنگی بوونی باتماندا دەنێت هەروەها ئەوان ڕێزیان بەرارمبەر بە یەکدی هەیە لەگەڵ هاوڕێیەتییەکی بەهێز. پەیوەندییەکی گۆردۆن لەگەڵ باتمان و پەیوەندییەکانی لەگەڵ پۆلیس هاوشێوەی پەیوەندییەکی شێرلۆک ھۆڵمز و پشکنەر لیسترادە. ئەو هاوسەری باڕباڕا کەین گۆردۆن بوو، دوای جیابوونەوەی لە سارە ئیسن گۆردۆن. هەروەها گۆردۆن باوکی جەیمس گۆردۆن جونیۆرە، وە ئەو باوکێتی یان باوکی بە هەڵگرتنەوە (بە پشت بەستن بە بەردەوامی)، لە باڕبارا گۆردۆن، یەکەم کچی شەمشەمەکوێرەی نوێ، وە بۆ ماوەیەک ئاڵوگۆڕکەری زانیاری بوو ئەو کاتەی تووشی ئیفلیجی نیوەیی بوو.

گۆردۆن بەشێکی گرنگە لە ئەفسانەی باتماندا و لە زۆربەی هۆکارەکانی تری ڕاگەیاندندا بۆ بەرجەستە کردنی کەسایەتییەکە دەرکەوتووە. وە ئەمەش یارییە ڤیدیۆییەکان و وێنە جووڵاوەکان و فیلمەکان دەگرێتەوە. گۆردۆن لایل تالبۆت لە فیلمی زنجیرەیی باتمان و ڕۆبندا ڕۆڵی کەسایەتییەکەی گێڕاوە، و نێڵ هامیلتۆن لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی باتماندا، و پات هینگڵ لە زنجیرە فیلمەکانی تیم بێرتن و جۆیڵ شوماچار، و گاری ئۆڵدمان لە زنجیرە فیلمەکانی کریستۆفەر نۆلاندا و بنیامین ماکنزی لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی گۆسەمدا. لە ساڵی ٢٠١١ دا، جەیمس گۆردۆن لە پلەی ۱۹ لە ۱۰۰ باشترین پاڵەوانی کتێبە نەخشێندراوەکاندا هات.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]

  • James Gordon لە بنکەدراوەی دی سی، ویکییەکی دەرەکی، ویکییەکی کۆمیکەکانی دی سی
  • Mastracci, Sharon (2017-03-01). "Public service in popular culture: the administrative discretion of commissioner gordon and harvey dent". International Journal of Organization Theory & Behavior (بە ئینگلیزی). 17 (3): 367–388. doi:10.1108/IJOTB-17-03-2014-B005. ISSN 1093-4537.

سەرچاوەکان[دەستکاری]