دەستەی دادپەروەری (زاک سنایدەر)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
دەستەی دادپەروەری زاک سنایدەر
سەرناوZack Snyder's Justice League
بابەتی سەرەکیalien invasion
چەشنفیلمی سووپەرھیرۆ، science fiction action film، cult film
Edition or translation ofتیمی دادپەروەری
ڕۆڵگێڕJunkie XL
کۆمپانیای تۆمارکردنWarner Records Inc.
وڵاتی بنەڕەتویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
زمانی سەرەکیئینگلیزی
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە١٨ی ئازاری ٢٠٢١
دەرھێنەرزاک سنایدەر
سیناریۆنووسChris Terrio
بەڕێوەبەری وێنەگرتنFabian Wagner
ئێدیتەرDavid Brenner
ئاوازدانەرJunkie XL
بەرھەمھێنەرCharles Roven، Deborah Snyder
کۆمپانیای بەرھەمھێنانDC Studios، Atlas Entertainment، وارنەر برۆس.، The Stone Quarry
دابەشکەرHBO Max
Soundtrack releaseZack Snyder's Justice League – Original Motion Picture Soundtrack
ڕێژەی ڕووبەر4:3
ڕەنگفیلمی بە ڕەنگ
تۆماری پێداچوونەوە6.7/10، 72%، 54/100
کەسایەتییەکاندەستەی دادپەروەری
CNC film rating (Romania)A.P. - 12
FPB rating13
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA)R
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH)Category IV
وێبگەhttps://hbom.ax/releasethesnydercut
شوێنی ڕێکخستنەکانfictional country، fictional planet، fictional island

دەستەی دادپەروەریی زاک سنایدەر (بە ئینگلیزی: Zack Snyder's Justice League) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە لە دەرھێنانی زاک سنایدەر، پێنجەمین فیلمە لە گەردوونی فراوانکراوی دی سی. فیلمەکە درێژەی فیلمی «باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەریە»ە و ڕەنگدانەوەی دیدگای ڕەسەنی دەرھێنەری ڕەسەن زاک سنایدەرە. وەشانی ئەم فیلمە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس پیکچەرزەوە بڵاوکرایەوە، پرۆسەی بەرھەمھێنانی قورسی ھەبوو. سیناریۆی فیلمەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا ھات، پێش دەستپێکردنی بەرھەمھێنانی فیلمەکە. لە مانگی ئایاری ٢٠١٧دا، سنایدەر دوای مردنی کچەکەی «ئاتمان سنایدەر»، پڕۆژەکەی بە پۆست-پرۆدەکشن جێھێشت و جۆس وێدۆن بەکرێ گیرا بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە، فیلمەکەی وەک دەرھێنەرێکی بێ گرینگیدان تەواو کرد. سەرپەرشتی دووبارە وێنەگرتن و گۆڕانکارییەکانی دیکەی دەکرد، ئەمەش تۆنێکی سووکتر و گاڵتەجاڕانەتری بۆ فیلمەکە زیادکرد، لە ھەمان کاتدا ماوەی نمایشکردنی فیلمەکەی زۆر کەمکردەوە لەسەر فەرمانی کۆمپانیای وارنەر برۆس. وەشانی بڵاوکراوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا و بۆکس ئۆفیسێکی نائومێدکەری ھەبوو. ئەم ئەنجامانە وای کرد وارنەر برۆس سەرلەنوێ بە پلانەکانی داھاتووی خۆیاندا بچنەوە و ئەولەوییەت بدەن بە دروستکردنی فیلمی تاکەکەسی بۆ کارەکتەرەکان و کەمتر گرنگی بە چەسپاندن و بەردەوامی جیھانی ھاوبەشیان بدەن.

زۆرێک لە ھەوادارانی ئارەزووی خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی بڕینی فیلمەکە لەلایەن سنایدەرەوە دەربڕی کە دواتر بە «بڕینی سنایدەر» ناسرا. ھەرچەندە سەرچاوە ناوخۆیییەکان ڕایان گەیاندووە کە پێناچێت بڵاوبکرێتەوە بەشە نوێیەکەی سنایدەر، بەڵام کۆمپانیای وارنەر برۆس تا ساڵی ٢٠٢٠ لەو بارەیەوە بێدەنگ بووە؛ لە کۆتاییدا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠، سنایدەر ڕای گەیاند کە بڕینەکەی بە ناوی «دەستەی دادپەروەری زاک سنایدەر» لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ ماکس بڵاودەکرێتەوە. سنایدەر ٧٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرت بۆ تەواوکردنی کاریگەرییە تایبەتەکان و دەنگ و دەستکاریکردنی بڕینەکەی و لەگەڵ وێنەگرتنی دیمەنی زیادە لە مانگی تشرینی یەکەمدا. سەرەتا دوو بژاردە بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە پلانی بۆ دانرا، کە وەک مینی زنجیرەی چوار بەشی یان فیلمێکی درێژی چوار کاتژمێری بڵاوکرایەوە. لە کۆتاییدا لە مانگی یەکدا بژاردەی یەکەم لە بەرژەوەندی بژاردەی دووەم وازی لێھێنرا. ئەم فیلمە تایبەتە بە یادی ئاتمان سنایدەر، واتا کچەکەی زاک سنایدەر. فیلمی دەستەی دادپەروەری لە دەرھێنانی زاک سنایدەر لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ ماکس لە ئەمریکا نمایشکرا و بووە چوارەم فیلمی زۆرترین داھاتی ئەو پلاتفۆرمە لەو ساڵەدا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]