دەروازەی باڵدور ٣

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

دەروازەی باڵدور ٣ یان باڵدورز گەیت ٣ (بە ئینگلیزی: Baldur's Gate 3) یارییەکی ڤیدیۆییی ئاڕ پی جییە کە لەلایەن ستۆدیۆی لاریان بڵاو کراوەتەوە. یارییەکە بەشێکە لە زنجیرەی یارییەکانی باڵدور، بەشێکی یارییەکە بۆ یەکەم جار بە شێوە ئێرلی ئەکسس لەسەر سیتەمی (ماک ئۆس) و ویندۆز لە ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ھەر بەم شێوەیە ماوییەوە تاوەکو لە ٣ی ئابی ٢٠٢٣ بە تەواوی لەسەر ویندۆز بڵاو بوویەوە و لە٦ی ئەیلوولی ھەمان ساڵدا لەسەر پلەی ستەیشن ٥ بڵاو بوویەوە، یارییەکە توانی خەڵاتی یاری ساڵ GOTY (game of the year) بباتەوە بۆ ساڵی ٢٠٢٣، و چەندان خەڵاتی تریش وەکو (Golden joystick award for the game of the year)

یارییەکە لەلایەن (سڤێن ڤینکە) و کاری دەرھێنانی بۆ کراوە و کاری نووسینیشی بەشێوەی سەرەکی لەلایەن (ئادەم سمیث)ەوە بووە.[١]


یاریکردن[دەستکاری]

باڵدورز گەیت ٣ یارییەکی RPGیە یارییەکە بەشێوەی یاریکەری تاکە(single player)، و بەشێوەی مەڵتیپلەیەریش.

جیاواز لە یارییەکانی پێش خۆیەوە یاری باڵدورز گەیت گەیمپلەیەکی جیاوازی ھەیە بەڵکو زیاتر لێکچوونی ھەیە لەگەڵ یارییەکانی(divinity:orginal sin)و(divinity:orginal sin II)فۆڕمی یارییەکە TRPGیە

لە یارییەکە ١٢ پۆلی سەرەکی کارەکتەر ھەیە و ٤٦ پۆلی لاوەکی کارەکتەر ھەیە.[٢]

فرۆش[دەستکاری]

باڵدورز گەیت ٣ باشترین فرۆشی ھەبوو لە ھەر یەکە لە ستیم و GOG لە ھەر لەو کاتەوەی کە ئێرلی ئەکسێس بوو، ھەر لە یەکەم ڕۆژی دەرچوونی یارییەکە ٥٣٧٫٠٠٠ یاریزانی ڕاستەوخۆی ھەبوو و لە ھەفتەی دووەمیدا ٨٧٥٫٠٠٠ ھەزار یاریزانی ڕاستەوخۆی ھەبوو.

لە ٤ی ئابی ٢٠٢٣ بەڕێوبەری جێبەجێکاری ستۆدیۆکانی لاریان ڕای گەیاند کە یاری باڵدورز گەیت ٣ تووانیویەتی ٢٫٥ ملیۆن کۆپی لێ بفرۆشێت تەنھا لەسەر PC.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Baldur's Gate III". IGN (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-08.
  2. ^ "Baldur's Gate 3 co-op guide: how to play with friends, and whether or not you should | PC Gamer". web.archive.org. 2023-08-16. Retrieved 2023-12-08.
  3. ^ published, Wes Fenlon (2023-08-07). "Larian's boss worried Baldur's Gate 3 had peaked in early access, so its massive 800K concurrent player launch was 'way, way beyond' expectations". PC Gamer (بە ئینگلیزی). Retrieved 2023-12-08.