بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس (بە ئینگلیزی: Sundance Film Festival) بە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی سەربەخۆ دادەنرێت لە ئەمریکا، بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٨ لە شاری سالت لەیک بەڕێوەچوو.[١] فێستیڤاڵەکە بە سەرۆکایەتی ڕۆبەرت ڕێدفۆرد و یاریدەدەری پارێزگاری ویلایەتی یوتا، مەبەست لێی گرنگیدان بە فیلمە سەربەخۆکانی دروستکراوی ئەمریکا و پاڵپشتیکردنی ئەو فیلمانەی کە بە بودجەیەکی کەم بەرھەم دەھێنرێن و فراوانکردنی کاری فیلمسازی و گرنگیدان بە سینەما لە ویلایەتی یوتا بوو. لە ساڵی ١٩٨١ەوە ئەم فێستیڤاڵە گواستراوەتەوە بۆ پارک سیتی لە ویلایەتی یوتا و لەو کاتەوە لەبری مانگی ئەیلوول لە مانگی یەکدا بەڕێوەدەچێت.[٢] دەوترێت ئەم گۆڕانکارییە لەسەر پێشنیاری سیدنی پۆلاک سینەماکاری ئەمریکی بووە، بۆ ئەوەی بینەر بتوانێت لە ناوەڕاستی مانگی یەکدا لەم شوێنەدا خلیسکێنەی سەر بەفر بەکاربھێنێت و فێستیڤاڵەکە سەرنجی زیاتری بۆ خۆی ڕابکێشێت. مەبەست لە دامەزراندنی فێستیڤاڵی فیلمی سەندانس پشتگیریکردنی فیلم و سینەماکارانی سەربەخۆیە. فیلمی زۆرێک لە سینەماکارە بەناوبانگەکانی سینەمای ئەمریکا، وەک کوینتین تارانتینۆ، ستیڤن سۆدەربێرگ، جیم جارموش و کیڤن سمیس، بۆ یەکەمجار لەم فێستیڤاڵەدا نمایشکران و بووە ھۆی پەرەپێدان و ناوبانگیان لەمڕۆدا. ئەم فێستیڤاڵە لە مانگی یەکدا ھەموو ساڵێک بە بەشەکانی وەک فیلمی دیکۆمێنتاری و دراما و فیلمە ئەمریکی و جیھانییەکان بەڕێوەدەچێت. جگە لە فیلمە ئەمریکییەکان لە فێستیڤاڵی سەندانس، فیلمە ھەڵبژێردراوەکانیش لە بەشی سینەمای جیھانیدا ھەڵدەبژێردرێن. ئەمڕۆ ئەم فێستیڤاڵە بووەتە یەکێک لە گەورەترین ناوەندە کۆمەڵایەتییەکان بۆ سینەماکارانی کەم بودجە لە دەرەوەی ھۆلیوود.[٣]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ Friedman, Megan (January 27, 2010). "A brief history of Sundance Film Festival". Time (بە ئینگلیزی). ISSN 0040-781X. Archived from the original on September 11, 2017. Retrieved March 23, 2020.
  2. ^ Stambro، Jan Elise. «The Economic Impacts of the 2016 Sundance Film Festival» (PDF). Bureau of Economic and Business Research. University of Utah. لە ڕەسەنەکە (pdf) لە ٢١ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە November 6, 2012 ھێنراوە. {{cite web}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)
  3. ^ «Structure of the Sundance Film Festival». www.sundanceguide.net. لە January 19, 2021 ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= (یارمەتی)