زووتۆپیا
زوترۆپۆلیس ( بە ئینگلیزی: Zootropolis، ھەروەھا لە ژێر ناوی "Zootopia" لە ئەمریکا ناسراوە) فیلمێکی کۆمیدی ئەنیمەیشنی سێ ڕەھەندی ئەمریکییە کە لە ساڵی ٢٠١٦ بەرھەم ھێنراوە و لەلایەن ستۆدیۆی ئەنیمەیشنی واڵت دیزنی بەرھەم ھێنراوە و لە دەرھێنانی بایرۆن ھاوارد بووە و لەگەڵ گۆرانیبێژی بەناوبانگ شاکیرا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن و یەکێک بووە لە فیلمە ئەنیمەیشنە چاوەڕوانکراوەکانی ساڵی ٢٠١٦.[١]
چیرۆک[دەستکاری]
جودی ھۆپس کەروێشکێکە کە خەونی کارکردنە وەک ژنە پۆلیسێک لە شاری زوتۆپیا و دوای گواستنەوەی بۆ ئەوێ و بەدیھێنانی خەونەکەی، لەلایەن سەرۆکەکەیەوە فەرماندە پۆگۆ لە شوێنی کارەکەی پەراوێز دەخرێت و وەک پۆلیسێکی ھاتوچۆ دادەمەزرێت، ئەوەی بێزاری زیاتر دەکات ئەوەیە کە یارمەتی ڕێوییەکی داوە ئایسکرێمی فیلە زەبەلاحەکان بکڕێت و دواتر بۆی دەردەکەوێت کە ئەم ئایسکرێمە زەبەلاحانە دەتوێنێتەوە بۆ ئەوەی بچووکیان بکاتەوە و بیانفرۆشێت، ڕێوییەکە بێ ھیوای دەکات، بەڵام دواتر سوور بوو لەسەر خەونەکەی، جودی بەڕێوەبەرەکەی ئەرکی دۆزینەوەی سەگێکی دەریایی ونبووی پێ سپارد لە شارەکە لە ماوەی دوو ڕۆژدا، ئەگەرنا دەردەکرێت، و جودی ئەو ڕێوییە نیک وایڵد ناچار دەکات یارمەتی بدات لە چارەسەرکردنی کەیسەکەدا، ئەگەرنا تووشی تاوانێک دەبێت کە پێویستە بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی بکرێت، نیک وایڵد لەم سەرکەشییەدا باش بوو و جودی هۆپس تێگەشت کە کەسێکی باش بوو لە منداڵییەوە بەڵام بیروباوەڕی کۆمەڵگە ناچاری کرد ببێت بە ڕێوییەکی فێڵباز وەک ئەوەی خەڵکی پێیان دەگوت، دواتر ھەدووکیان دەبن بە ھاوڕێ.
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ First Teaser Trailer for Disney’s ‘Zootopia’ | Variety ٢٢ کانوونی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- فیلمە ئەنیمەیشنە ئەمریکییەکانی ٢٠١٠
- فیلمەکان بە زمانی ئینگلیزی لە دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە سێ ڕەھەندییەکانی ٢٠١٦
- فیلمەکانی ٢٠١٦
- فیلمە سێ ڕەھەندییە ئەمریکییەکان
- فیلمی ئەنیمەیشنی هاوڕێیەتی
- براوەکانی خەڵاتی ئانی
- باشترین ئەنیمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئەکادیمی
- باشترین ئەنییمێیە تایبەتمەندەکان لە براوەی خەڵاتی ئانی
- فیلمەکانی ئایماکس
- فیلمە کۆمیدییە ھاوڕێیەتییەکانی دەیەی ٢٠١٠
- فیلمە ئەنیمەیشنییە سێ ڕەھەندییەکان
- فیلمە درێژە ئەنیمەیشنییە ئەمریکییەکان
- ئەو فیلمانەی بۆ بەرنامە تەلەڤیزیۆنییەکان وەرگێڕدراون
- فیلمە ئەنیمەیشنییەکانی واڵت دیزنی پیکچەرز
- فیلمی ئەنیمەیشنی ھاوڕێیەتی
- فیلمە ئەنیمەیشنەکان سەبارەت بە گوانداران
- فیلمەکان کە لەلایەن مایکل جیاکینۆوە تۆمارکراون