لا لا لاند

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
La La Land
پۆستەری سینەما
دەرھێنەردامیێن چازێل
نووسەردامیێن چازێل
ئەکتەران
مۆسیقاجەستن ھەرویتز
مۆنتاژتۆم کرۆس
کۆمپانیای
بەرھەمھێنەر
دەرچوون
ماوەی فیلم١٢٨ خولەک[١]
وڵاتئەمریکا
زمانئینگلیزی
تێچوون$٣٠ میلیۆن[٢]
داھات$٢٦٨٫٣ میلیۆن[٣]

لا لا لاند (بە ئینگلیزی: La La Land) فیلمێکی مۆسیقی ڕۆمانسی کۆمێدی درامایە لەنووسین و دەرھێنانی دامیێن چازێلە کە ھەریەکە لە ڕایان گۆسلینگ و ئێما ستۆن ڕۆڵی سەرەکی دەگێرن. فیلمەکە لە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦ بۆیەکەمینجار لە ئەمریکا نمایشکرا، بەرلەوەش لە ٣١ی ئابی ٢٠١٦ لە فیستیڤاڵی فیلمی ڤینیس نمایشی تایبەتی ھەبووە. چیڕۆکی فیلمەکە باس لە خانمە ئاکتەرێک و کوڕێکی پیانۆژەن دەکات کەوا دەکەونە خۆشەویستیەوە، بەڵام بەھۆی جیاوازی خەون و ئارەزووەکانیان چەندین کێشەیان بۆ درووست دەبێت. فیلمی لا لاند پێشوازییەکی باشی ڕەخنەگرانی بەدەستھێنا بەتایبەت لە سیناریۆ و دەرھێنان ھەروەھا بە باڵای نواندنی ئێما ستۆن و رایان گۆسلینگ داھەڵدراوە لەگەڵ مۆسیقاکەی جەستن ھارویتز. جگە لەوەش بۆچەندین خەڵات پاڵێوارا و توانی لەنێوانییان ٧ خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب بباتەوە، باشترین فیلمی کۆمێدی یان مۆسقی وە باشترین دەرھێنەر وە باشترین ئەکتەر بۆ گۆسلینگ وە باشترین کچەئەکتەر بۆ ئێما وە باشترین سکرین پلەی و مۆسیتبقای بردەوە و ڕیکۆردی زۆرترین خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی تۆمارکرد کەبۆیەک فیلم بەدەستھاتبێت.[٤][٥]

بۆ خەڵاتی ئۆسکاریش فیلمەکە ھاوشانی فیلمەکانی تایتانیک و ھەمووشتێک دەربارەی ئیڤی (All About Eve) بۆ ١٤ خەڵاتی جیاواز پاڵێورا لەنێویاندا باشترین فیلم، باشترین دەرھێنەر، باشترین ئەکتەر (رایان)، باشترین کچەئەکتەر (ئێما) وەباشترین مۆسقا.

چیڕۆک[دەستکاری]

ئەکتەرە بەشداربووەکان[دەستکاری]

  • ئێما ستۆن لە ڕۆڵی میا دۆلان
  • رایان گۆسلینگ لە ڕۆڵی سبەستیان ویلدەر
  • جۆن لیجێند لە ڕۆڵی کێیت
  • ڕۆزماری دیوت لە ڕۆڵی لاورا ویلدەر
  • فین ویتراک لەڕۆڵی گریک ئێرنیست
  • جێسیکا ڕۆتی لە ڕۆڵی ئەلێکسیس
  • سۆنۆیا میزونۆ لە ڕۆڵی کاترین
  • کالینی ھێرناندێز لە ڕۆڵی تراسی
  • جەی کەی سیمسۆن لە ڕۆڵی بیل
  • تۆم ئێڤرێت سکۆت لە ڕۆڵی دەیڤد
  • مێگای فای لە ڕۆڵی دایکی میا
  • دامۆن گەپتن لە ڕۆڵی ھاری
  • جاسۆن فەتچس لە ڕۆڵی کارلۆ
  • جۆش پێنس لە ڕۆڵی جۆش

تڕاکەکان[دەستکاری]

ژمارەناو{{{extra_column}}}ماوە
٢.«کەسێ لە قەرەباڵەغیدا»"The End"٤:١٩
٣.«مۆسیقی میا و سبەستیان» ١:٣٨
٤.«شەوێکی خۆشەویستانە» ٣:٥٦
٥.«خووەکەی ھێرمان» ١:٥١
٦.«شاری ئەستێرەکان» ١:٥١
٧.«پلانیتاریۆم» ٤:١٧
٨.«"Summer Montage / Madeline"» ٢:٠٤
٩.«شاری ئەستێرەکان» ٢:٢٩
١٠.«"Start a Fire"» ٣:١٢
١١.«ئاھەنگی مارکردن» ٣:١٢
١٢.«"Audition (The Fools Who Dream)"» ٣:٤٨
١٣.«"Epilogue"» ٧:٣٩
١٤.«کۆتایی» ٠:٤٦
١٥.«"City of Stars (Humming)"»دەرکەوتنی ئێما ستۆن٢:٤٣

نمایشکردن[دەستکاری]

بۆکس ئۆفیس[دەستکاری]

تاکوو ٥ی شووباتی ٢٠١٧، فیلمەکە ١١٨٫٣ میلیۆن دۆلاری لە ئەمریکا و کەنەدا کۆکردۆوە و لەدەرەوەش بڕی ١٥٠ میلیۆن دۆلاری کۆکردۆتەوە کە بەکۆی جیھان گەیشتووەتە ٢٦٨٫٣ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی. لەکاتێک خەرجی فیلمەکە ٣٠ میلیۆن دۆلاری ئەمریکی بووە

پێشوازی ڕەخنەگران[دەستکاری]

لا لا لاند پێشوازییەکی نێودەوڵەتی لێکرا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە لەڕووی سیناریۆ و مۆسیقا و دەرھینان و نواندن.[٧][٨][٩][١٠] ماڵپەڕی ڕەخنەگری (Rotten Tomatoes) ڕێژەی ٩٣٪ دایە فیلمەکە. وە لەنێو ٣١٣ ڕەخنەگر فیلمەکە ٨٫٧/١٠ پێدراوە. ھەروەھا لەماڵپەڕی (Metacritic) بەپێی دەنگی ٥٣ ڕەخنەگر فیلمەکە ٩٣ لە ١٠٠ پێدراوە.

پەراوێزەکان[دەستکاری]

  1. ^ "La La Land (12A)". British Board of Film Classification. October 14, 2016. Retrieved October 14, 2016.
  2. ^ Bart, Peter. "Peter Bart: 'La La Land' Adds Musical Backbeat To Wide-Open Awards Race". Deadline.com. Retrieved December 2, 2016.
  3. ^ "La La Land (2016)". Box Office Mojo. Retrieved January 8, 2016.
  4. ^ "Golden Globes 2017: The Complete List of Nominations". The Hollywood Reporter. December 12, 2016. Retrieved December 12, 2016.
  5. ^ http://people.com/awards/golden-globes-2017-la-la-land-wins-best-motion-picture-comedy-musical/
  6. ^ "Listen to 'City of Stars' From the 'La La Land' Soundtrack, Arriving Dec. 9". Variety. Retrieved November 17, 2016.
  7. ^ Ciras, Heather (August 31, 2016). "Emma Stone and Ryan Gosling's 'La La Land' gets rave reviews in Venice". Boston Globe.
  8. ^ Phillips, Michael (September 1, 2016). "Venice audiences enchanted by 'La La Land'". Chicago Tribune.
  9. ^ Hopewell, John (August 31, 2016). "Ryan Gosling, Emma Stone, Damien Chazelle's 'La La Land' Wow Venice". Variety.
  10. ^ Desta, Yohana (August 31, 2016). "La La Land Stuns at the Venice Film Festival". Vanity Fair.

سەرچاوەکان[دەستکاری]