ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب لە ٢٠١٤

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی مەغریب (بە عەرەبی: منتخب المغرب لکرة القدم) و (بە بەربەری: ⵜⴰⵔⴰⴱⴱⵓⵓⵜ ⴰⵏⴰⵎⵓⵔ ⵏ ⵍⵎⵖⵔⵉⴱ) ھەڵبژاردەی فەرمی و نوێنەری مەغریبە و لەلایەن یەکێتیی تۆپی پێی مەغریبە و سەرپەرشتی دەکرێت، مێژووی دروستبوونی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٢٨. یەکەمین یاری ھەڵبژاردەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٧ بووە لەبەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق کە یارییەکە بە سێ گۆڵ بۆ ھەرلایەک یەکسانبوو و گەورەترین بردنەوەش بەرامبەر ھەڵبژاردەی تۆپی پێی عەرەبستانی سعوودی بووە کە لە ٦ی ئەیلوولی ١٩٦١ بووە بە ئەنجامی ١٣ گۆڵ بەرامبەر یەک گۆڵ بووە، و لە ١١ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ یش گەورەترین شکستی تۆش کردووە ئەوکات بە ٦ گۆڵ بێبەرامبەر لە گەل ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھەنگاریا دۆرا.[١]دوای گەیشتنیان بە قۆناغی چوارگۆشەی زێرین لە جامی جیھانیی فیفای ٢٠٢٢، بووە یەکەم ھەڵبژاردەی عەرەبی و ئەفریقی لە مێژوودا بگەنە ئەم قۆناغە.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "U.S. Men's National Soccer Team". www.ussoccer.com (بە ئینگلیزی).