ویکیپیدیا:پرسگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە


پرسگای ویکیپیدیا
  • ئەم پەڕەیە تەنیا بۆ ئەو پرسیارانەیە کە دەربارەی چۆنییەتیی بەکارھێنان یان دەستکاریکردنی ویکیپیدیان. بۆ ھەر چەشنە پرسیارێکی تر، سندووقی گەڕان یان مێزی زانیاری بەکار بھێنە.
  • ھەڵمەستە بە پێدانی ناونیشانی ئیمەیلەکەت یان ھەر زانیارییەکی تری پەیوەندی. وەڵامەکان تەنیا لەسەر ئەم پەڕەیە دەستەبەر دەکرێن.
  • ئێمە ھەموومان خۆبەخشین، بۆیە لەوانەیە وەڵامدانەوە ھەندێک کاتی بوێت. تکایە پشوودرێژ بە. ناوەناوە بگەڕێوە و ئەم پەڕەیە بپشکنە تا بزانی ئاخۆ پرسیارەکەت وەڵام دراوەتەوە یان نا.
  • بەکارھێنەرە نوێیەکان: لەکاتێکدا پرسگا شوێنێکی باشە تا پرسیارەکانت بکەیت، دەشێت بەکارھێنەرە نوێیەکان وا بە باش بزانن داوای یارمەتی لە چایخانە، کە شوێنێکی تایبەتە بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان تا ڕێنوینییان لەسەر دەستکاریکردن، دروستکردنی وتار، و بەکارھێنانی ویکیپیدیا بەگشتی، لە ژینگەیەکی دۆستانە دەست بکەوێت.



چۆن وتار بنووسم

کات باش

من چۆن دەتوانم وتار بۆ ویکیپیدیا بنووسم؟ مەبەستم چاککردنی وتارەکانی تر نیە، وتاری نوێ چۆن بنووسم؟ SamanKohnepushi (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @SamanKohnepushi: بەخێربێیت! ببوورە درەنگ وەڵامت درایەوە. بۆ دروستکردنی وتارێکی نوێ، دەتوانی چاو لەم ڤیدیۆیە بکەیت یان سەردانی ئێرە بکەیت و لە زمانێکی ترەوە وەرگێڕان بۆ کوردی بکەیت، بەڵام تکایە پشت بە توانای خۆشت ببەستە نەک بەتەواوی کەڵک لە وەرگێڕانی ئامێر وەرگریت. دووبارە بەخێربێیت! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٤٨، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]