یارمەتی:گەڕان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گەڕانی ویکیپیدیا

ئەوم لاپەڕە زنجیرە زانیارییەکی تەواوت پێ‌ئەدات سەبارەت بە گەڕان لە ویکیپیدیادا، بە کەڵک وەرگرتن لە بزوێنی گەڕانی ویکیپیدیا یان ئامێری گەڕانی بەناوبانگی سەر تۆڕ، گووگڵ.

گەڕان لە ویکیپیدیادا[دەستکاری]

لە سەرەوە، چوارچێوەی تایبەتی گەڕانی ویکیپیدیا دەبینی کە پێک‌هاتووە لە بۆشاییەک بۆ نووسینی ئەوەی لەدووی دەگەرێی و دوو دوکمە؛ یەکێ نووسراوە بڕۆ و ئەوی‌دی نوسراوە بگەڕێ. لە سەرجەم لاپەڕەکانی ویکیپیدیادا هەر هەمان چوارچێوە، لە لای ڕاستی لاپەڕەکە دەبینی؛ بۆیە لە ویکیپیدیادا لە هەر کوێیەک بیت، تەنها دوو هەنگاوت ماوە بۆ دیتنی ئەنجامەکانی گەڕان:

  1. ناوەی ئەو وتارەی لەدووی دەگەڕی لە بۆشاییەکە بنووسە.
  2. کرتە بکە سەر دوکمەی «بڕۆ» یان «بگەڕێ». (یان لەسەر تەختەکلیلەکەت ئینتەر لێدە)

جیاوازی نێوان ئەو دوو دوکمە ئەوەیە کاتێ «بگەڕێ» لێ‌دەدەیت دەڕوات بۆ لاپەڕەیەک کە سەرجەم ئەنجامەکان بۆ ئەو وشە نیشانت ئەدات. بەڵام کاتێ «برۆ» لێ‌بدەی لە پێش‌دا دەگەڕێ بۆ لاپەڕەیەک کە بەتەواوی ناوی هەر ئەوە بێت وا تۆ لەدووی دەگەڕی، ئەگەر نەیدۆزیوە ئینجا دەتبات بۆ لاپەڕەی ئەنجامەکانی گەڕان.

باشتر کردنی گەڕان[دەستکاری]

لە خوارەوە چەن ڕێنومایی هاتووە با یارمەتی‌دان لە گەڕانی باشتردا. دیارە بێ بەکار بردنی ئەم خاڵانەش دەتوانن بگەڕن بۆ شتێ، بەڵام ئەمانە بۆتان ڕاحەتتر دەکات.

وشە باوەکان[دەستکاری]

لە نووسینی ناوی ئەوەی بۆی دەگەڕی، لە هاوردنی ئەو وشانەی زۆر باون، پارێز بکە. وەک وشەی «پەڕە». ئەگەر هەر ئەو وشەیە ئەوەی لەدووی دەگەڕی گەڕانەکەت بە زیادکردنی وشەی ناساندن باشتر بکە: «پەڕەی سەر تۆڕ».

نووسە تایبەتەکان[دەستکاری]

کاتی گەڕان دەبێ ئاگادار بیت کە چی دەنووسیت. بۆ نموونە ئەگەر بنووسیت «کوردستان» لەوانەیە هیچ ئەنجامێکی نەبێت («کوردستان» و کوردستان جیاوازن). هەروا دەبێ وریا بیت چ تەختەکلیلێک بەکاردێنی، لەبەر ئەوەی هێندێ لە تەختەکلیلەکان ئێستا لە نووسە عەرەبیەکان کەڵک وەردەگرن (لە جیاتی «ک» دەنووسن «ك» - یان لە جیاتی «ی» دەنووسن «ي») کە ئەوە دەبێتە هۆی تەواو نەبوونی ئەنجامەکانی گەڕان. لە ویکیپیدیای سۆرانی شێوازێکی یەک‌گرتوو بەکاردێت بۆ نووسیەنەکان [لێرە] دەتوانی چاوی لێ‌بکەی.

بۆشایی‌ناوی گەڕان[دەستکاری]

لە ویکیپیدیادا هەر وتارێک لە بۆشایی‌ناوێک‌دا دانراوە. زیاتری وتارەکان لە بۆشایی‌ناوی سەرەکی‌دان، بەڵام بۆ گەڕانی قاڵبەکان، لێدوانەکان یان وێنەکان دەبێ لە بۆشایی‌ناوی تایبەت گەڕانەکە بکەیت. ئەگەر بەکارهێنەری ویکیپیدیا بیت، لە هەژمارەی خۆت‌دا و لە بەشی هەڵبژاردەکان دەتوانی هەرکام لەوانە وەک هەڵبژاردەی دانێی تا هەمیشە گەڕانت لە ناو ئەوە بۆ بکات. گەڕانەکانی بەکارهێنەرانی بێ‌هەژمارە هەر لە بۆشایی‌ناوی سەرەکی پێک‌دێت. لە گەڕانی پێشکەوتوو دەتوانی هەلبژێری لە کام بۆشایی‌ناو گەڕانەکە بکرێت.

کاتی گەڕان لەچی دەگەڕێت؟[دەستکاری]

بزوێنی گەڕانی ویکیپیدیا کاتێ بۆ وشەیەک دەگەڕی، ئەو گەڕانە لە لەناو کۆدەکانی لاپەڕەکان دەکات. واتە ئەو کۆدەی کاتی دەستکاری‌کردنی لاپەڕەیەک دەیبینیت.

ئاگادار بە، لەو کاتەی لاپەڕەیەک دەگۆڕدرێت، تا ئەو کاتەی بزوێنی گەڕانی ویکیپیدیا بیبینێت، ماوەیەکی پێ‌دەچێ. هۆکاری ئەوە، ماوەی نێوان کاتەکانی نوێ‌کردنەوەی دراوەکانی بزوێنی گەڕانی ویکیپیدیایە.

بزوێنەکانی گەڕانی دەرەکی[دەستکاری]

جاری وایە کەڵک وەرگرتن لە بزوێنە دەرەکیەکان خێراترە لە بزوێنی ویکیپیدیا بۆ گەڕان، بەڵام هەر ئەوانیش هێندێ کێشەی تایبەتی خۆیان هەیە:

  • بۆ ئەوانیش ماوەیەک دەخایەنێت تاکوو گۆرانکارییە نوێکان ببینرێنەوە
  • جاری وایە گەڕان لەدووی وشەیەک بە دەیان ئەنجامی هاوتا دەگەیەت

دەگەڵ ئەوە گەڕان بە هێندێ لە بزوێنەکانی گەڕان لەوانی‌تر باشترن:

  1. گووگڵ ویکیپیدیا وەک بەشێک لە بنکەدراوی خۆی دەگەڕێت.
  2. یاهوو لە ویکیپیدیا کەڵک وەردەگرێ بۆ کۆکردنەوەی دراوەکان.

گووگڵ[دەستکاری]

بزوێنێکی گەڕانی بەسوودی سەر تۆڕە کە ژمارەیەکی زۆری بەکارهێنەرانی تۆڕی ئینتەرنەت بۆ گەڕانەکانیان لەوە کەڵک وەردەگرن.

بۆ گەڕانی ویکیپیدیا لە گووگڵ‌ دەتوانی لەم بەستەرانەی خوارەوە سوود وەرگریت:

بەستەر بۆ گەڕانەکانی گووگڵ[دەستکاری]

پێش‌دێت کە پێویست دەبێ لە شوێنێک‌دا بەستەر بدەی بە ئەنجامەکانی گەڕانەکانی بزوێنی گووگڵ. لەو کاتەدا بە هۆی پەیوەندی نزیکی نێوان ویکیپیدیا و گووگڵ دەتوانی لەمە سوود وەر گریت:

  • ئەنجامەکانی گەڕان بۆ hitler، ئاوها دەبێ: [[google:hitler]] و ئاوا نیشان‌دەدرێت: google:hitler
  • بۆ گەڕان بۆ پێکهاتەی دوو یا چەن وشە [[google:black+house]] کە ئاوا نیشان‌دەدرێت: google:black+house
  • بۆ گەڕان بۆ دو وشە پێکەوە (لەم جۆرە گەڕانە لە گووگڵ‌دا لە "" کەڵک وەر دەگیرێت) دەبێ بنووسیت: [[google:white-house]] کە نیشان‌دەدرێت: google:white-house