ویکیپیدیا:ئامۆژگاری بۆ دایک و باوکان
ئامانجی ویکیپیدیا پێشکەش کردنی سەرجەم زانیارییەکانی مرۆڤە بۆ هەموان و بە خۆڕایی بە شێوازێک کە کۆپیهەڵگرتن، دەستکاری و دووبارەبڵاوکردنەوەی بە پێی یاسا بێت(پێی دەڵێین کۆپیلێفت). بەو ئامانجا ئێستا ئێمە گەیشتینەتە ئەوە پلە کە یەکێک لە گەورەترین سەرچاوەکانی زانستین لە سەر تۆڕ. پێمان وایە دەتوانیت لە هەموو بوارەکانی زانست، لانیکەم چەن وتاری زۆر باش پێشکەشکەین؛ ئەگەرچی هیچکات زانستنامەیەک نابێتە دوایین ئامانجی گەڕان بۆ زانیارییەکان بەڵام هیوادارین وتارەکانی ویکیپیدیا بتوانی ڕووناکیبدات بە زانستەکانی پێشووت و بە سوودبێت بۆت. ئەم لاپەڕە بۆ ئەوەیە کە یارمەتی بدات چۆن ڕێگە بدەن بە مناڵەکانتان یا ئەو مناڵانەی ئێوە بەرپرسیانن، کە بە سوود و ئاسان بێت.
ناوەڕۆکی ویکیپیدیا[دەستکاری]
ویکیپیدیا سانسۆڕ ناکرێت، ئەوە بەو مانایە لە بڕێک لە وتارە پەیوەندیدارەکان لەوانەیە ناوەڕۆکی سێکسی یان وێنەی ڕووتی تێدا بێت. هێندێ لەوانە وەک خراپکارین و بە زووترینکات دەسڕێنەوە و هێندێ دیکە زانستە و ویکیپیدیا وەک زانستنامە دەبێ ئەوانە لەخۆ بگرێت. تۆ بۆی ئەوەت هەیە هەڵبژاردەکانت جۆرێک دانەیت کە وێنەکان نیشاننەدات. ئەگەر وا دەکەی فەرموو ئەوە چەن پێشنیار.
لە بڕێک لە لاپەڕەکاندا لەوانەیە وشەی ناحەز هاتبێت یان هاندانی تێدا بێت بۆ توندوتیژی. ئەم جۆرە خراپیانە لە ماوەی چەن کاتژمێر، ئەگەر چەن خولک نەبێت، دەسڕێنەوە، بە کەڵک وەر گرتن لە دوایین گۆڕانکاریەکان. بەڵام لەوانەیە بەرچاوی چاکسازەکان نەکەوێت و هەتا کاتی پێزانین، ئەوە لە پێش چاو هەمووان دەبێت. لەو ماوەدا هەموو کەس دەتوانێت بیبینێت.
وتارە هەڵبژێردراوەکان[دەستکاری]
ویکیپیدیا پڕۆژەیەکی جیاوازی هەیە بە ناوی ویکیپیدیای خوێندنگەکان، ئەوە زیاتر لە 5500 وتاری هەڵبژێردراو و خاوێنکراو بۆ مناڵانی تەمەنی خوێندنگەی تێدایە کە خۆڕاییە بۆ داگرتن. بە داخەوە هەموو بە زمانی ئینگلیزیە.
پەیوەندییەکان لە ویکیپیدیا[دەستکاری]
ویکیپیدیا هیچ بەرگریەکی نییە بۆ کارنەکردنی بەکارهێنەرانی دەگەڵ مناڵەکان و هەموو بەکارهێنەران بۆیان هەیە پێکەوە پەیوەندیان هەبێ بە ئامرازی ویکی یان ئیمەیل تایبەتی خۆیان. ئەو پەیوەندیانە لە لایەن بەکارهێنەرانی دیکە ویکیپیدیا چاودێری ناکرێت. ئێمە بە توندی داوا دەکەین کە زانیاریی تایبەتەکانی کەسایەتی خۆیان یان هەر کەسێکیتر بڵاو مەکەنەوە.
زیاتری پەیوەندیەکانی بەکارهێنەران لە ویکیدا لە شوێنێکی گشتییدایە (تەنانەت ئەوەی ماڵپەڕەی لێدوانی بەکارهێنەر) و هەموان بۆیان هەیە چاوی لێبکەن. ویکیپیدیا پرۆسەی تایبەتی چاودێری ئەو لێدوانەی نییە، ئەگەرچی لەوانەیە هێندێکی لە لایەن بەڕێوبەران چاودێری بکرێن، بەڵام کەس بەرپرسی ناوەڕۆکی لێدوانەکان نییە.
دایکوباب و مناڵەکان دەبێ بزانن کە چ باش چ خراپ هەموو کەسێک دەتوانێت بەشداری ئەم پڕۆژەیە بکات. بڕێک لە ماڵپەڕەکانی دیکە کاتێ بزانن کەسێک مەترسیدارە بۆ مناڵان یا تەنها گۆمانلێکراوە بۆ ئەوە، لە سیستەمەکەیان دەیسڕنەوە؛ لە ویکیپیدیا وا نییە. نە مناڵ و نە هەر کەسێکیدیکە نابێ بڕوا بکات بە کەسێک تەنها لەبەر ئەوەی لە ویکیپیدیا هەژماری هەیە و ئەرخەیان بێت لێی و بڕیاری دیتنی بدات لە دونیای دەرەوە لەبەر ئەوەی لە ئینتەرنەت هەموو کەس دەتوانێت خۆی کەسێکی دیکە بناسێنێت. دەبێ بزانن ویکیپیدیا زانستنامەیە نەک ڕێکخەری پەیوەندیەکان.