ویکیپیدیا:فێرکاری (دەستکاریکردن)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
بۆ گۆڕانکاری لە وتارێکدا، کرتە بکەسەر "دەستکاری"
بۆ گۆڕانکاری لە وتارێکدا، کرتە بکەسەر "دەستکاری"

جگە لە پەڕە پارێزراوەکان کە ژمارەیەکی زۆر کەمن، ھەموو پەڕەیەک بەستەرێکی ھەیە کە نووسراوە «دەستکاری»، کە ڕێگەت پێدەدا بۆ دەستکاری و چاکسازی ئەو پەڕە. ئەمە یەکێکە لە گرینگترین تایبەتمەندییەکانی ویکیپیدیا کە مافی چاکسازی و زیادکردنی ڕاستییەکان بە وتارەکانت پێدەدا. ئەگەر ھەوڵی زیادکردنی زانیارییەکی نوێ دەدەی بۆ سەر وتارێک، باشتر وایە سەرچاوەکەشی بنووسی، لەبەر ئەوەی زانیارییە بێسەرچاوەکان لەوانەیە بسڕێنەوە.

بڕۆ بۆ شوێنی «خۆڵەپەتانێ» و کرتە بکەسەر «دەستکاری». ئەوە، پەنجەرەی دەستکاریت بۆ دەکاتەوە کە دەقی ئەو پەڕەی تێدایە. شتێک زیاد بکە، ھەر شتێک؛ یا بنووسە «چۆنی ویکیپیدیا!»، دواجار کرتەبکە سەر پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان و ئینجا چاولێبکە چیت کردووە. ھەمووجار کاتی تاقیکردنەوە دڵنیابە کە لە شوێنی خۆڵەپەتانێدای، نەک پەڕەیەکی دیکە.

بەکارھێنانی پێشبینین

بەکارھێنانی دوگمەی «پێشبینین»، یەکێک لە گرنگترین تایبەتمەندییەکانە لە کاتی ئێستادا و بۆ دەستپێکردنی دەستکاری لە ویکیپیدیادا. لە بەشی خۆڵەپەتانێدا دەستکارییەک بکە، ئینجا لە جێگەی پاشەکەوت، کرتە بکە سەر دوگمەی پێشبینین. بەوە پێش پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکانت، ھێمایەک دەبینی کە پێت نیشاندەدات ئەگەر پاشەکەوتی بکەی چۆن دەبێت. ھەمووان تووشی ھەڵە دەبن بەڵام ئەم تایبەتمەندییە لەوە بەرگری دەکات. سوود وەرگرتن لە پێشبینین ڕێگە دەدات بۆ تاقیکاری زیاتر و لە ھەمان کاتدا کەمتر ڕەشکردنەوەی بەشی مێژووی وتار. بەهەرحاڵ، لەیادی نەکەیت کە دوای پێشبینین گۆڕانکارییە گونجاوەکان پاشەکەوت بکەیت!

پوختەی دەستکاری

بۆ گۆڕانکاری لە وتارێکدا، کرتە بکەسەر "دەستکاری"
بۆ گۆڕانکاری لە وتارێکدا، کرتە بکەسەر "دەستکاری"

بەر لە داگرتنی دووگمەی پاشەکەوتکردنی گۆڕانکارییەکان، زۆر باشتر دەبێت ئەگەر سەرەتا کرتە لەسەر پێشبینین نیشان بدە بکەیت، ئەمە وادەکات ئەو شتەی نوسیوتە پێش پاشکەوت بوون و بڵاو بوونەوە بیبینیت بەم شێوەیە گەر ھەڵەیەک ھەبوو دەتوانی زووتر چاکی بکەیت، و دواتریش کورتەی دەستکارییەکەت بنووسیت، دەتوانی لە چوارچێوەی کورتەی دەستکاری، کە دەکەوێتە نێوان چوارچێوەی دەستکاری و دوگمەی پاشەکەوت و پیشبینین، پوختەیەکی کورت سەبارەت بەو گۆڕانکارییەی دەیکەی بنووسیت. بۆ نموونە ئەگەر بنووسیت «ویکیخدیا»، ھەموان دەزانن ھەڵەیەکی نووسینیت چاککردوەتەوە. ئەگەر دەستکارییەکەت بچووکە، وەک ڕاستکردنەوەی ھەڵەیەکی نووسین، زیادکردنی ژمارەیەک و ھتد، لە یادی مەکە کە چوارچێوەی «ئەم ئەمە دەستکارییەکی بچووکە» نیشانە بکەیت. (تەنھا کاتێ لەژوورەوە بیت ئەوە دەبینیت)


فەرموو بۆ بەشی خۆڵەپەتانێ
دواتر: درێژەدانی فێرکاری بە شێوەزار