ویکیپیدیا:پرسیارە دووپاتکراوەکان/خوێنەران

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

چۆن بە دوای ناوەڕۆکێک یان وتاریکی تایبەت دا بگەڕێم؟[دەستکاری]

ئەو وشانەی ئەتەوێ بە دوایاندا بگەڕێی لە بۆکسی لای ڕاستی ویکیپیدیاکەوە بنووسە و کرتە لەسەر گەڕان بکە.

مافەکانی گواستنەوە (گۆپی کردن) چین لە ناوەڕۆکی زانستنامەکەدا؟[دەستکاری]

وتارەکانی ویکیپیدیا بە خۆڕاییە و کراوەیە بۆ هەمووان و بە پێی مۆڵەنی گنو (GNU) کاردەکات . ئەمەش بخوێنەوە ویکیپیدیا:مافەکانی نووسین و بڵاوکردنەوە.

ئایە دەتوانم تەواوی بەشێک بگوێزمەوە بۆ ماڵپەڕەکەی خۆم؟ یان هەر وتارێک بمەوێ کۆپی بکەم وبەکاری بێنم؟[دەستکاری]

بەڵێ. ئەتوانی هەر پەڕەیەک یان هەرچەندە بتەوێ لە ویکیپیدیا کۆپی بکەیت. بە مەرجی پاراستنی دەقی کۆپیکراو بە پێی مۆڵەتنامەی گنو (GNU)

ئەگەر چەند وشەیەک یاچەند ڕستەیەک لەویکیپیدیاوە بگوێزمەوە بۆ هەر ماڵپەڕێک؟یاخود تەواوی وتارێک؟ئایە هێشتا پێویستیم بە بەکارهێنانی مۆڵەتنامەی GNU هەیە؟[دەستکاری]

بۆ پرسیاری یەکەم نەخێر پێویستت پێی نییە. بەڵام بۆ پرسیاری دووەم شتەکە زۆر ڕوون نییە. بەهەرحاڵ کۆمەڵگای ویکیپیدیا کەسانێکی باشن بۆیە مەترسە دادگایی ناکرێی لەسەر ئەو شتە.

ئایە دەتوانم ناوەڕۆکی زانستنامەکەم دەستکەوێ لە سەر دیسکێکی سی دی یان داگرتنی بۆ بەکارهێنانی بە بێ بەکارهێنانی ئینتەرنێت؟[دەستکاری]

بە داخەوە هێشتا لە ویکیپیدیا کوردی ناوەندی ئەو شتە نییە بەڵام هیوادارین لە داهاتوودا شتێکی وا بکرێت. بۆ نموونە ویکیپیدیای ئەڵمانی لە سەر دی ڤی دی DVD دەستدەکەوێت.

چۆن هەستم بە بەکاهێنانی ناوەڕۆکی زانستنامەکە لە سەر لاپەڕە(کتێبێک یان لێکۆڵینەوەیەک)؟[دەستکاری]

هەر بەو شێوەیەی کە ناوەڕۆکی ویکیپیدیا لە سەر تۆڕی ئینتەرنێت بەکاردەهێنیت . نووسینی ناوی نووسەری/نووسەرانی وتارەکە شتێکی پێویست نییە بەڵام لانی کەم ئەبێ ڕێکەوتی نووسینی وتارەکە نیشان بدەی.

بۆچی لە کاتی بەکارهێنانی بەستەری وتارێک بە هەڵکەوت وتاری کورت یاخود پەڕەیەکی بێ ناوەڕۆکم بۆ دەرئەچێ؟[دەستکاری]

چەند وتارێک هەن کە بە هۆی جیاوازەوە تەواو نەکراون یاخود بە شێوەیەکی باش گەشەیان پێ نەدراوە. لە بیرت بێ کە نووسین لە ویکیپیدیادا کارێکی خۆبەخشانەیە بۆیە چەند وتارێک لە بیر ئەکرێن. بەستەری وتارێک بەهەڵکەوت یارمەتیمان ئەدات بۆ دۆزینەوەی ئەو وتارانە بۆ کارکردنی زیاتر لەسەریان.