ویکیپیدیا:پرسیارە دووپاتکراوەکان/گشتی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
باز بدە بۆ: ڕێدۆزی، گەڕان

ویکی چییە؟[دەستکاری]

ویکی یەکێکە لە سیستەمەکانی بەڕێوەبردنی ناوەڕۆکی سایتەکان لە ئینتەرنێت دا.یەکێ لە هەرە باشیەکانی ئەم سیستێمە ئەوەیە کە هەموو کەسێ ئەتوانێ دەستکاری هەر پەڕەیەک بکا لە سایتەکەدا.ئەم سیستێمە لە ئەو سایتانە بەکار ئەهێندرێت کە هاوبەشی ژمارەیەکی زۆری پێویستە لەبەشداربووان.

ویکیپیدیا چییە؟[دەستکاری]

ویکیپیدیا دامەزراوەیەکە بۆ بەرهەم هێنانی زانستنامەیەکی گەورە ودروست وئازاد, بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی ویکیپیدیا پەڕەی ویکیپیدیا ببینە.

بۆچی ناونرا ویکیپیدیا؟[دەستکاری]

ویکیپیدیا وشەیەکە لە دووبەش پێک هاتووە

لە دوو ووشەی "ویکی ویکی"(wiki wiki) و (encyclopedia) بەشی یەکەم لە زمانی هاواییەوە وەرگیراوە بە واتای "خێرا" وبەشی دووەم لە زمانی یۆنانیەوە وەرگیراوە بە واتای زانستنامە.

ئامانجی ویکیپیدیا چییە؟[دەستکاری]

ئامانجی ویکیپیدیا دروستکردنی زانستنامەیەکی ئازادە کە بتوانرێ پشتی پێ ببەسترێ و ببێتە گەورەترین زانستنامە بەشێوەیەکی گشتی لە ناوەڕۆک وقەبارەدا . ئەم ئامانجەش لە لای کەمەوە چەند ساڵێک ئەخایەنێ.

کێ خاوەنی ویکیپیدیایە؟[دەستکاری]

خاوەنی زانستنامەکە ڕێکخراوێکی ناقازانجیه ئەویش ڕێکخراوی ویکیمیدیایە, وهەموو ناوەڕۆکی سایتەکە لە ژێرکاری مۆڵەتنامەی گینوادایه (GNU) بۆ دۆکۆمێنتە ئازادەکان , بۆ زانیاری زیاتر سەردانی مافەکانی نووسین وبڵاوکردنەوە بکە.

چۆن ویکیپیدیا کۆمەک دەکرێ؟[دەستکاری]

ویکیپیدیا بە شێوەیەکی پراکتیکی تەنها لە ڕێی یارمەتی کەس ولایەنە خۆبەخشەکانەوە کۆمەک دەکرێ.

کێ بەرپرسە لە وتارەکان لە ویکیپیدیا؟[دەستکاری]

بەرپرسیار لە وتارەکان ویکیپیدییەکانن.ئەوانیش هەزاران کەسن کە لەم پرۆژەیەدا بەشدارن لە سه‌رانسه‌ریی جیهان.لە ناویشیاندا تۆیت.بۆ چۆنێتی نووسینی پەڕەکان و دەستکاریکردنیان پەڕەی یارمەتی یەکەم وتارت بخوێنەوە.

ئایە گفتوگوکردن لە گەل بەشداربووان شتێکی لەبارە؟[دەستکاری]

بەڵێ,ئەم کارە لە بارە بە چەند شێوەیەک,لەوانە پەڕەکانی لێدوان,هەروەها دەتوانرێ نامە بۆ بۆ بەکارهێنەرەکانی دیکە بنێردرێت بە پۆستی ئەلیکترۆنی بە بەکارهێنانی بەستەری نامەیەک بۆ ئەم بەشداربووە بنێڕە کە لە خوارووی هەموو پەڕەیەکی بەکارهێنەراندا هەیە.بێگومان تۆ دەبێ هەژمارت هەبێ لە ویکیپیدیا,هەروەها دەبێ ئەو بەکارهێنەرەی کە پەیوەندی لە گەڵدا دەکەی ڕازی بێت لە سەر وەرگرتنی نامەکان و پۆستە ئەلیکترۆنیەکەشی لە بەردەستدا بێت.

ئایە پێویستە هەژمار درووست بکەم لە ویکیپیدیا؟[دەستکاری]

ئەمە بخوێنەوە گرنگی هەژمار درووستکردن

ئایە دەتوانم دەستکاری وتارەکان بکەم بێ ئەوەی هەژمارم درووست کردبێت؟[دەستکاری]

بەڵێ دەتوانی، بەڵام لەو کاتەدا ئای پی ئەدرێسەکەت (ip) لە جێی ناوی بەکارهێنەر بەکاردێت ، ئەگەر نیگەرانیی لە تایبەتمەندییەکانت باشتر وایە خۆت ناونووس بکەیت بۆ ئەوەی ناوونیشانی (ip)کەت دەرنەکەوێ. بەشێکی بەشداربووانی کارای ویکیپیدیا هەر بە بێ هەژمار درووستکردن بەردەوام دەبن.

چۆن بزانم کە زانیارییەکان ڕاستین؟[دەستکاری]

هەرچەندە هەموو کەسێ ئەتوانێ دەستکاریی وتارەکان بکات بەبێ دڵنیابوون لە ڕاستیی و وردبینیی بابەتەکە, بەڵام بەهۆی زۆری ژمارەی بەکارهێنەرانەوە وتارە نادرووستەکان بە بەردەوامی چاک دەکرێنەوە. بە شێوەیەکی گشتیی ڕاستگویی ئینسایکڵۆپیدیاکە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ چاکتر دەبێتەوە ئەمەش ئەبێتە هۆی ڕاکیشانی ڕیژەیەکی زۆرتر لە بەشداربووان. ئێمە هانت دەدەین زانیارییە هەڵەکان ڕاستکەیتەوە.

ویکیپیدیا بە چی بەرنامەیەک کار دەکات؟[دەستکاری]

بەرنامەی میدیاویکی

لە چ شوێنێ زانیاری زۆرتری یارمەتیدەرم دەست ئەکەوێ جگە لەزانیاریەکانی ئەم پەڕە؟[دەستکاری]

سەردانی پرسگا بکە بۆ هەر پرسیارێک دەربارەی چۆنێتی بەکارهێنانی ویکیپیدیاوە. یاخود سەردانی مێزی زانیاری بکە بۆ هەر پرسیارێکی تر.