ویکیپیدیا:پرسیارە دووپاتکراوەکان/بەشداری

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بۆچی بەشداری بکەم لە ویکیپیدیادا؟[دەستکاری]

ئەگەر بەشداری بکەیت یارمەتی دەدەیت لە فراوانکردن و باشترکردنی ئینسایکڵۆپیدیاکەمان و زانیاری باشتر دەخەیتە بەردەمی کوردان.

ئایە ئەبێ خۆم ناونووس بکەم لە ویکیپیدیا بە دەستکاریکردنی پەڕەکان؟[دەستکاری]

پێویست نییە ھەژمار دروست بکەیت بۆ دەستکاریکردن، ھەر کەسێک ھەژماری نەبێت ھەر دەتوانێت بەشداری بکات، بەڵام دروستکردنی ھەژمارێک چەند سوودێکی زۆریان دەبێت و دەستکارییەکانت بۆ دەژمێردرێن.

باشیەکانی کردنەوەی ھەژمارێک جین؟[دەستکاری]

کاتێک ھەژمارت نییە ناونیشانی ئای-پییەکەت دەردەکەوێت دوای دەستکاریکردن بۆ پاراستنی ویکیپیدیا لە خراپکاری. ئەگەر ھەژمارێک دروست بکەیت چی تر ئای-پییەکەت دەرناکەوێت و دەستکارییەکانت دەدرێنە پاڵ ناوی ھەژمارەکەت.

ئایە پێویستە ناوە ڕاستیەکەم بەکار بێنم؟[دەستکاری]

نەخێر. دەتوانیت بە دڵی خۆت ناوێک ھەڵبژێریت، بەڵام بە مەرجێک سیاسەتی ناوەکان نەشکێنێت و ناوەکە نەشیاو نەبێت. بۆ نموونە، ناوێک کە بانگەشە بۆ کۆمپانیایەک دەکات نەشیاوە و بەربەست دەکرێت.

چۆن ناوە بەکارھێنراوەکەم بگۆڕم؟[دەستکاری]

داواکاری بۆ گۆڕینی ناوی گشتیی بەکارھێنەر بەکاربھێنە.

جیاوازی چیە لە نێوان پەڕە و وتار؟[دەستکاری]

لە ویکیپیدیا چەند بۆشاییەکی ناو ھەیە، ئەمانە ھەموو پەڕەن، و وتاریش یەکێکە لەو پەڕانە. دەتوانین بڵێین پەڕە دەستەواژەیەکی گشتییە.

وتاری ھەتیو چیە؟[دەستکاری]

ھەتیو ببینە.

وتاری کورت چیە؟[دەستکاری]

وتاری کورت یان کۆڵکە ئەو وتارانەن کە تەنھا چەند دێڕێکن و تەواو نین، بەکارھێنەرانی تر دەتوانن پەرەی پێبدەن.

پەڕەی فرە ئاماژە چیە؟[دەستکاری]

وتارێکە تیایدا ئاماژەی بە زیاتر لە بابەتێک کردووە.

دەستکاری بچووک چیە؟ کەی ئەبێ بەکاری بێنم؟[دەستکاری]

دەستکاری بچووک لەکاتی گۆڕانکارییەکی زۆر سادە و بچووک بەکاردەھێندرێت؛ بۆ نموونە گۆڕینی فاریزەی ئینگلیزی , بە کوردی ، ئەمە گۆڕانکارییەکی بچووکە.

دوایین گۆڕانکاریەکان چیە؟ ئایە ئەم ھەموو کورتکردنەوە چی مانای چیە؟[دەستکاری]

پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان پەڕەیەکی تایبەتە کە بەشداربووان، بە تایبەتی بەڕێوەبەران، بەکاری دەھێنن بۆ چاودێریکردنی گۆڕانکارییە نوێکان لە پەڕەکاندا. ھەموو شتێک لەم پەڕەیەدا دەردەکەوێت و ھیچ شتێک شاردراوە نابێت.

ئایە چی بکەم گەر دوو وتارم بینی کە ھەمان ناوەڕۆکیان ھەبوو؟ چۆن بتوانم دوو وتار ھاوپەیوەست بکەم؟[دەستکاری]

تکایە {{تێکەڵکردن}} بەکار بھێنە لەسەر ھەردوو وتارەکە.

ئایە دەتوانین لێرە گفتوگۆ لە سەڕ ناوەڕۆکەکان بکەین؟[دەستکاری]

دەبێت پەڕەی وتووێژی ھەر پەڕەیەک بەکار بێت بۆ وتووێژکردن لەسەر بابەتەکە.

لاپەڕەیەکم بینی کە تیکدرابوو؟ لاپەڕەیەکم تێکدا بە ھەڵە؟ چی بکەم تاوەکو بیگەڕێنمەوە؟[دەستکاری]

سەیری مێژووی پەڕەکە بکە و ئەو دەستکارییە ببینە کە وتارەکەی تێکداوە، لەوێ دەتوانیت دەستکارییەکە پووچەڵ بکەیتەوە.

چی زمانێک ڕێگە پێدراوە کە بەکاربھێندرێت؟[دەستکاری]

ئێرە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندییە و بۆیە دەبێت ھەموو وتارێک بەم زمانە و بەم شێوەزارە بنووسرێتەوە. وتارێک کە کوردی پاراو نەبێت دەسڕدرێتەوە.

چۆن دڵنیابم لە تەواوی واژەکردن یا ڕێزمان؟[دەستکاری]

بۆچی چەند بەستەرێک ھەیە کە بە ڕەنگی سوور نووسراون؟[دەستکاری]

ئەو پەڕانە دروست نەکراون و لە ویکیپیدیا بوونیان نییە. دەتوانیت دروستیان بکەیت.

چۆن دوایین گوڕانکارییەکان دەربارەی وتارێکی تایبەت بزانم بێ گەڕانەوە بۆ وتارەکە ھەموو جارێ؟[دەستکاری]

بیخە ناو پێڕستی چاودێرییتەوە بە کرتەکردن لەسەر ئەستێرەکە لە سەرەوەی پەڕەکەت

چی شێوەیەک بەکار بێنم بۆ وێنەکان، پەڕگە دەنگێکان، و پەڕگە بیناییەکان؟[دەستکاری]

یارمەتی:پەڕگەکان ببینە.

بەکارھێنەرێک ھەیە خراپ مامەڵە دەکا، چی بکەم؟[دەستکاری]

ڕێنمایی بەکارھێنەرەکە بکە کە بۆستێت لە کردەوەکانی، ئەگەر ھەر بەردەوام بوو، سکاڵایەک تۆمار بکە تا یەکێک لە بەڕێوەبەرەکان ھەژمارەکەی بەربەست بکەن.

ئایە دەتوانم ژمارەی بەشدارییەکانم بگۆڕم لە سەرەوەی پەڕە؟[دەستکاری]

بۆچی ئەو وتارەی کە نووسیبووم سڕایەوە؟[دەستکاری]

وتارێک کە دەسڕدرێتەوە سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیای پێشێل کردووە. کاتێک بەڕێوەبەران وتارێک دەسڕنەوە ھۆکارەکەشی دەدەن.

بۆچی ئەو دەستکارییەی یاخود ئەو وتارەی کە ئەنجامم دابوو گوێزرایەوە؟[دەستکاری]

ھەندێک جار پەڕەکان پێویستیان بە گواستنەوە ھەیە. وپ:گپ ببینە.

ئایە دەتوانم ئەو وتارانەی کە بە زمانەکانی تر نووسراون وەریانگێڕم بۆ سۆرانی؟[دەستکاری]

بەڵێ. دەتوانیت ھەر وتارێکت ویست لە ویکیپیدیاکانی ترەوە وەریبگێڕیت، بەڵام دڵنیابە کە ئەو وتارەی وەری دەگێڕی سەرچاوەی باشییان ھەیە.

ئەی ئەگەر وەرگێڕی ئۆتۆماتیکم بە کار ھێنا؟[دەستکاری]

وەرگێڕی ئۆتۆماتیکی زۆرجار ڕستەکان تێک دەدات و وتار دەشێوێنێت، بۆیە خۆتی لێ بەدوور بگرە.

چۆن بزانم ئەم وتارە بە زمانەکانی تر نووسراون؟[دەستکاری]

ھەر وتارێک ھەر پیتێکی جگە لە کوردی بەکارھێنا حسابی زمانێکی تری بۆ دەکرێت.

ئایە دەتوانم بەستەری دەرەکی دابنێم؟[دەستکاری]

بەڵێ، بەڵام بە مەرجێک پەیوەندیدار بن.