ویکیپیدیا:بیسەلمێنە
دانەر(ان)ی سەرەتایی | کورت لوتەر، ماتیو فلاشن، تێریس جۆنسن، ئیمی برەکمن، ئەندریا فۆڕتێ، کریستۆفر جۆردن |
---|---|
پەرەپێدەر(ان) | Sophivorus |
نووسراوە بە | جاڤاسکریپت، سی ئێس ئێس |
جۆر | ئامرازی میدیاویکی |
مۆڵەتنامە | CC BY-SA 3.0 و GPLv2 |
وێبگە | commons |
بیسەلمێنە یان پرووڤیت (بە ئینگلیزی: ProveIt؛ گۆکردن: /ˈpruːvɪt/) ئامرازێکە کە لەکاتی دەستکاریکردنی وتارەکانی ویکیپیدیا کاری دۆزینەوە، دەستکاریکردن، زیادکردن و ھێنانەوەی سەرچاوەکان ئاسان دەکات. ھێنانەوەی سەرچاوەکان ئەرکێکی سەرەکییە لە ویکیپیدیا، بەڵام زۆرجار پرۆسەکە سەختە لەبەرئەوەی داڕێژەی بیرخستنەوەکان (ھەروەکوو داڕێژە:Cite book) ئاڵۆزن. پرووڤیت بە زیادکردنی ناوبەستێکی نیگارەیی بەکارھێنەری زیرەک و سادە لەکاتی دەستکاریکردنی ھەر وتارێک پرۆسەکە ئاسان دەکات.
دەتوانیت بە چوونە سەر بەشی دەستکاریکردن لەژێر تابی ئامرازەکان لە ھەڵبژاردەکانت، ئامرازەکە چالاک بکەیت. یان سەرەتا دەتوانیت بە کرتەکردن لێرە نموونەکەی تاقی بکەیتەوە.
-
پرووڤیتی بچووککراو
-
پێڕستی سەرچاوەکان
-
دەستکاریکردنی سەرچاوەیەک
-
بارکردنی سەرچاوەیەک لەڕێگەی خزمەتگوزاریی سایتۆئایدی.
-
دوای بارکردنی سەرچاوەیەک لەڕێگەی سایتۆئایدی
بەشداریکردن
[دەستکاری]ئەگەر ھەڵەیەکت دۆزییەوە یان حەزت کرد داواکارییەک پێشکەش بکەیت، تکایە پەڕەی وتووێژ بەکاربێنە.
بۆ زیاتر زانیاری، تکایە سەردانی پەڕەی بەڵگەنامەکە و پێڕستی بەشداریکردنەکان لە کۆمنز بکە.
سندووقی بەکارھێنەر
[دەستکاری]ئەم بەکارھێنەرە بەڵگەھێنانەوەی ویکیپیدیا لەڕێگەی بەکارھێنانی بیسەلمێنە ئاسان دەکات. |
ئەگەر حەزت کرد، دەتوانیت کۆدی {{بەکارھێنەر بیسەلمێنە}}
بۆسەر پەڕەی بەکارھێنەرەکەت زیاد بکەیت. ھەروەھا بە کردنی ئەمە پەڕەی بەکارھێنەرەکەت بۆ پۆل:ئەو ویکیپیدیاوانانەی بیسەلمێنە بەکاردەھێنن زیاد دەبێت.