بۆ ناوەڕۆک بازبدە

گیڤاریزم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

گیڤاریزم بیردۆزێکی شۆڕشی کۆمۆنیزم و ستراتیژییەکی سەربازییە لە شەڕی گەریلایی، کە پەیوەندی بە شۆڕشگێڕی ئەرژەنتینی مارکسیست-لینینیستی ئێرنێستۆ چێ گیڤارایە، کەسایەتییەکی پێشەنگی شۆڕشی کووبا کە باوەڕی بە بیرۆکەی مارکسیزم-لێنینیزم ھەبوو و بنەما و یاساکانی ئەو چەمکەی زیندوو کردەوە.[١][٢]

بەگشتی

[دەستکاری]

دوای سەرکەوتنی شۆڕشی کووبا لە ساڵی ١٩٥٩ بە سەرۆکایەتی گروپێکی گەریلایی شۆڕشگێڕ لە ژێر سەرپەرشتی فیدڵ کاسترۆ، وە ھاوکارە مارکسییەکەی کە لەدایکبووی ئەرژەنتین بوو، چێ گیڤارا ئایدۆلۆژیا و ئەزموونەکانی خۆی کردە مۆدێلێک لە سەرانسەری جیھاندا.[٣] وە ویستی ئاراستەی شۆڕشەکەی بەرەو بۆلیڤیا بەرێت، دواتر سەرکردایەتی پارتێکی چەکداری کرد لەو وڵاتە، تا لە تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٦٧ گیڤارا دەستگیرکرا و گولەباران کرا، بەمەش بووە شەھیدی ھەردوو بەرەی کۆمۆنیستەکان و سۆسیالیستەکانیی جیھان.[٤]

ئایدۆلۆژیاکەی گیڤارا پەرە بە ھەڵگیرساندنیی شۆڕش دەدات بۆ ھەر وڵاتێک کە سەرکردەکەی لەلایەن ئیمپراتۆریەتیی سەرمایەداری (ئەمریکا)ەوە پشتیوانی لێبکرێت و ستەم لە ھاوڵاتیانی بکات. گیڤاریزم باس لەوە دەکات کە چۆن دەتواندرێت بە شەڕی گەریلایی بەردەوام لە ناوچە غەیرە شاریەکاندا ببێتە ھۆی گرتنە دەستی دەسەڵات و لابردنی ستەمکاران.[٣]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. webmaster@youngpioneertours.com (٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٢). «What is Guevarism? - The Definitive YPT Guide». Young Pioneer Tours (بە ئینگلیزی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. «Guevarism»، The Free Dictionary، لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە
  3. 1 2 «Guevarism». MARX 200 (بە ئینگلیزی). ٢٢ی شوباتی ٢٠١٧. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. «Polcompball Wiki». Polcompball Wiki (بە ئینگلیزی). Unknown. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە. {{cite web}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوت= (یارمەتی)