بۆ ناوەڕۆک بازبدە

یانەی وەرزشیی نەورۆز

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
  ئەم وتارە سەبارەت بە یانەی وەرزشیی نەورۆز نووسراوە. بۆ بینینی وتارە هاوشێوەکان بڕوانە نەورۆز (ڕوونکردنەوە).
یانەی نەورۆز

لۆگۆی یانەی وەرزشی نەورۆز
ناوی تەواویانەی وەرزشیی تۆپی پێی نەورۆز
نازناوشانازیی سلێمانی
ناوی کورتکراوەنەورۆز
دامەزراندن١٩٩٤؛ ٣١ ساڵ لەمەوپێش (١٩٩٤)
زەوییاریگای سلێمانی و یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆز
پانتایییاریگای سلێمانی:
١٥٫٠٠٠
یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆز:
١٤٫٥٠٠
خاوەنی یانەلاھور تاڵەبانی
ڕاھێنەرنزار مەحرووس
خولخولی نایابی کوردستان (پێشتر)
خولی ئەستێرەکانی عێراق
دووەم

یانەی وەرزشیی نەورۆز یانەیەکی تۆپی پێی پیشەگەری کوردستانە، لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراوە. یانەکە لە خولی ئەستێرەکانیی عێراق یاری دەکات، و ناوەندەکەی لە شاری سلێمانییە. ساڵی ٢٠٢١ بۆ یەکەم جار لە مێژووی خۆیدا توانی بگاتە خولی ئەستێرەکانیی عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوایین گەڕی خولی پلە یەکەکانی عێراق لە یانەی جنسییەی بردەوە بە گۆڵیکی بێ بەرامبەر. لە وەرزی ٢٠٢١–٢٠٢٢ دەبێتە یەکێک لە یانە نایابەکانی عێراق. یانەی نەورۆز دووەم یانەی شاری سلێمانییە کە بەشداری خولی نایابی عێراقی کردبێت،[١][٢][٣] و یەکێکە لە چوار یانە کوردییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

یانەی وەرزشیی نەورۆز لە ساڵی ٢٠٠٨ لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو یانەی ئەزمەڕ و کەمال سەلیم دامەزرا، کە پێشتر لە ساڵی ١٩٩٤ دامەزراون و ئێستا یەکێکە لە یانە بەھێزەکانی کوردستان و عێراق.[٤]

یاریگای نوێ

[دەستکاری]

لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١، لاھور تاڵەبانی سەرۆکی یانەکە بەردی بناغەی یاریگای نێودەوڵەتیی نەورۆزی لە شاری سلێمانی دانا. یاریگا نوێیەکە توانای ھەیە ١٤٫٥٠٠ ھاندەر لەخۆ بگرێت و دروستکردنی ١٢ ملیۆن دۆلاری تێچووە.[٥]

دەستکەوتەکان

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «به‌ فه‌رمی نوێنه‌رێكی دیكه‌ی كورد له‌ خولی نایابی عێراق زیاد بوو». www.kurdistan24.net. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  2. ^ «نەورۆز لە سەهۆڵەکەی سلێمانی زەماوەند دەکات». www.rudaw.net. لە ٣ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. ^ «بۆ یەکەمجار یانەی «نەورۆز» بەشداری لە خولی پلەیەکی عێراق دەکات». www.kurdish.sahartv.ir. لە ٥ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  4. ^ «Newroz Sports Club». newrozsportsclub.com (بە English). لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
  5. ^ «وضع حجر الأساس لملعب دولي يتسع لأكثر من 14 الف متفرج في السليمانية». قناه السومرية العراقية (بە عەرەبی). لە ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]