سەید ڕەزا
![]() | ئەم وتارە چەند کێشەیەکی ھەیە. تکایە یارمەتی باشترکردنی بدە یان ئەم کێشانە لەسەر پەڕەی لێدوانەکەی باس بکە. (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
(فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت)
|

سەید ڕەزا (بە کوردیی باکووری: Seyîd Riza؛ لەدایکبووی ١٨٦٢ لە پلوور، ھەرێمی دەرسیم – مردووی ١٥ی تشرینی دووەمی ١٩٣٧ لە خارپێت) شۆڕشگێڕی کورد و یەکێک لە سەرکردەکانی سەرھەڵدانی دەرسیم بوو.
ژیاننامە[دەستکاری]
سەید ڕەزا لە سالی ١٨٦٢ی زایینی لە دەڤەری دەرسیم لە دایک بووە. سەید ڕەزا کوڕی سەیدا ئیبراهیمە. لە سەر دەستی ماموستایەک بە ناوی موحەممەد عەلی ئەفەندی فێری خوێندن بووە. موحەممەد عەلی لە لایەک سەید ڕەزا فێری زانستی ئایینی دەکا و لە لایەکیترەوە هەستی نەتەوایەتی لە ناو دەروونی دا درووست ئەکا. لە دوای مردنی باوکی، پوستی سەیدی وەرگرت و لە ناو شاری ئاخداد دا نیشتەجێ بوو.
سەرهەڵدانی دەرسیم[دەستکاری]
لە سەردەمی سەرهەڵدانی “قوچگیری”، کۆمەلێک چەکدار بەرەو دەرسیم بەڕێکەوتن و توانای بەرگریکردنی لەشکەری تورکیا تێکئەشکێنن و ئەمە ئەبێتە پشتگیرییێکی باش بو سەرهەڵدانەکە. سەید ڕەزا دوای سەرهەڵدانی شێخ سەعیدی پیران دەست بە گەڕان ئەکا و بۆ گفتوگۆ سەردانی کۆڕوکۆمەڵە جیاوازەکانی خەڵک لە کوردستان ئەکا. پاش سەرهەڵدانی دەرسیم سەید ڕەزا چاوی بە هەموو سەروک هۆزەکان کەوت و توانی یەکێتیەک لەناویاندا درووست بکا. لە کاتێک دا کە لە دەرسیم سەرهەڵدان بەردەوام بوو لە ٥ تشرینی یەکەمی ١٩٣٧ بەرپرسانی حکومەتی تورکیا بەمەبەستی چاوپێکەوتن داوای هاتنی سەید ڕەزا بو شاری ئەرزنجان ئەکەن. سەید ڕەزا لە ڕێگای ئەرزنجان دا دەستبەسەر ئەکرێ و بەرەو شاری ئەلازیغی ئەبەن و لەوێ دادگایی ئەکەن. ڕابەری سەرهەڵدانی دەرسیم لە ١٥ تشرینی دووەم ١٩٣٧ لەگەڵ شەش هاوڕێ و هاوسەنگەریدا لە لایەن ڕژێمی تورکیاوە لە سێدارە دران. چوار خەباتکاری تر بەر لەجێبەجێبوونی حوکمەکە، سزاکەیان گوڕدڕا بۆ زیندانیکردن. تەمەنی هەندێک لەوانەی سزاکەیان بە زیندان گۆڕدرا لە ٩٠ ساڵ زیاتر ئەبێ و هەربۆیە تورکەکان نەیاندەویست ناوی خویان خراپ بکەن. بەپێی یاساکان نەدەبوو سەید ڕەزا لەسێدارە بدرایە،لەبەرئەوەی تەمەنی لە سنووری سێدارەدان تێپەڕیبوو، بەڵام تورکەکان پابەندی ئەو یاسایە نەبوون و سەید ڕەزایان لەسێدارەدا.
سیاسەتمەدار و خەباتکارە لە سێدارەدراوەکان[دەستکاری]
- سەید ڕەزا
- ڕەسیک حوسەین کوڕی سەید ڕەزا
- سەید حوسەین، سەید ووشێن، سەید حوسێنێ شێخی
- فندق ئاغای یوسڤی
- فندق کوڕی قەمەر
- حەسەن ئاغای دەمەنی، حەسەنی جیبو، حەسەنی کوڕی جەبرال
- حەسەنی قورێشی، حەسەنی کوڕی ئولکیێ
- عەلی ئاغای میرزا، عەلی کوڕی میرزا عەلی
ئەوانەی سزاکەیان گۆڕدرا و لە سێدارە ڕزگاریان بوو بریتین لە[دەستکاری]
- جەبرال ئاغای دەمەنی، جڤێ کەژی، جبویێ دەمەنی، قەمر ئاغای یوسڤی
- قەمەر ئاغای حەدەری (تەمەنی ٩٦ سال بووە و بە ٣١ سال زیندانیکردن سزا درا و لە زیندان دا گیانی لە دەست دا)
ئەمانەش ببینە[دەستکاری]
- شێخ سەعید
- شێخ عوبەیدوڵڵای نەھری
- عەبدولسەلام بارزانی
- شێخ مەحموودی حەفید
- ئیسماعیل ئاغای شکاک
- قازی محەممەد