مێژووی مەردۆخ
| نووسەر | شێخ محەممەدی مەردۆخ |
|---|---|
| سەردێڕی سەرەکی | مێژووی مەردۆخ |
| وەرگێڕ | زانەر محەممەد |
| دانەری بەرگ | چوارچرا |
| وڵات | |
| زمان | کوردی و فارسی |
| بابەت | مێژووی کورد و کوردستان |
| چەشن | مێژوویی |
| بڵاوبوونەوە | ھەولێر |
| بڵاوکەرەوە | کتێبخانەی ئاوێر |
بڵاوبوونەوە بە ئینگلیزی | ١٩٦٠، ٢٠١١ |
| لاپەڕەکان | ٧٠٧، ٧٣٥ |
مێژووی مەردۆخ یان مێژووی کورد و کوردستان کتێبێکە لە ٤ بەش کە لەلایەن ئایەتوڵڵا مەردۆخی کوردستانی نووسراوە. زۆربەی قەبارەی ئەم کتێبە لەبارەی مێژووی ئەردەڵانەوەیە.[١] ئەم کتێبە یەکەم کتێبە کە بە شێوازێکی نوێ لەسەر مێژووی ئەردەڵان نووسراوە.[٢] ئەم کتێبە سەرەتا لەساڵی ١٩٥٣ بە زمانی فارسی نووسراوە دوای ٧ساڵ لە ساڵی ١٩٦٠ کتێبەکە بۆ کوردی وەرگێڕدرا. ئەم کتێبە تەنیا کتێبێکە کە لەبارەی هەموو خێڵەکانی کوردەوە نووسراوە و تێیدا ناوی نزیک بە پێنسەد خێڵ هاتووە وەکوو: ئەردەڵان، بابان، بارزان، بادینان، بەختیاری، بەرزنجی، بیرانوەند، تاڵەبانی، جاف، خۆشناو، دەنبەلی، دەیلەمی، زازا، زەند، زەنگەنە، سەگوەند، سەلدوز، سۆرانی، شکاک، شوانکارە، عومەرلو، کرمانج، کەڵھوڕ، گۆران، لوڕ، لەک، لۆلۆ، لەیلانی، مەحموودی، مەریوانی و هتد.[٣]
بەشەکان
[دەستکاری]ئەم کتێبە لە خۆگری چوار بەشە:
بەشی یەکەم: سەبارەت بە بارودۆخی گشتی، لەخۆگری پێنج بەند.
بەشی دووەم: سەبارەت بە کورد و کوردستان، لەخۆگری سێ بەند.
بەشی سێیەم: سەبارەت بە ماد و سەرزەمینی ماد (مادستان)، لەخۆگری پێنج بەند.
بەشی چوارەم: سەبارەت بە بارودۆخی سنە (سنەدژ)، لەخۆگری سێ بەند.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ تاریخ مردوخ (بە فارسی).
- ↑ کلهر، محمد (١ی کانوونی یەکەمی ١٣٨٨). «پیشینه ای به ژرفای زمان». کتاب ماه تاریخ و جغرافیا (بە فارسی). ١٤٢ (1): ٥٤–٦٣.
- ↑ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «مێژووی مەردۆخ مێژووی کورد و کوردستان». Kurdipedia.org. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ کوردیپێدیا، Kurdipedia-. «مێژووی مەردۆخ مێژووی کورد و کوردستان». Kurdipedia.org. لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ ھێنراوە.