بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئەبووحەمزە موھاجیر

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئەبووحەمزە موھاجیر
بە عەرەبی: أبو أيوب المصري
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٨
Sharqia Governorate، میسر
مردن١٨ی نیسانی ٢٠١٠(٢٠١٠-٠٤-١٨) (٤٢ ساڵ ژیاوە)
تکریت، عێراق
دڵسۆزیئیخوان موسلمین، Egyptian Islamic Jihad، ئەلقاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق
ناوی کاتی لەدایکبوونعبد المنعم عز الدين علي البدوي
ھۆی مەرگھێرشی ئاسمانی
زمانی زگماکیعەرەبیی میسری
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، عەرەبیی میسری
پیشەسیاسەتوان
پۆستەکانEmir of Al-Qaeda in Iraq، minister of war
ئەندامی حیزبیئەلقاعیدە، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق
ئایینسوننە
ناکۆکیشەڕی عێراق
ئەندامیئەلقاعیدە لە عێراق، ئەنجومەنی شورای موجاھیدین، دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق

عەبدولمونعیم عیزەدین عەلی بەدەوی ناسراو بە: ئەبووحەمزە موھاجیر و نازناوی: ئەبووئەییوویی میسرییە (١٩٦٨ – ١٨ی نیسانی ٢٠١٠)، بەڕەچەڵەک میسرییە، لە میسر لە دایکبووە لە پارێزگاری شەرقییە، ناوەندی ئەبووکەبیر، گوندی تووخ.[١] سەرەتا پەیوەندی بە ئیخوان موسلیمینەوە کرد، پاشان وازی لێھێنا و پەیوەندی بەو گرووپە جیھادییە کرد کە ئەیمەن زەواھیری لە ساڵی ١٩٨٢ی زایینی دایمەزراندبوو، ھەروەھا وەک یاریدەدەری شەخسی ئەو کاری کرد، لە ساڵی ١٩٩٩ گەشتێکی بۆ ئەفغانستان کرد و پەیوەندی بە کەمپی فارووقەوە کرد لەژێر سەرکردایەتی ئوسامە بن لادن، لەوێش شارەزای دروستکردنی تەقەمەنی بوو بەپێی لێدوانەکانی ژەنەڕاڵ ویلیام کالدوێڵ، وتەبێژی سوپای ئەمریکا لە عێراق.

دوابەدوای کوشتنی ئەبوومووسعەب زەرقاوی لە ساڵی ٢٠٠٦، ئەبوو حەمزە موھاجیر بوو بە سەرکردەی ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق، دواتر وەک وەزیری جەنگ لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامیی عێراق ھەڵبژێردرا و جێگری یەکەمی ئەبووعومەر بەغدادی ئەمیری دەوڵەتی ئیسلامیی بوو لە عێراق.

کوشتنی و پشتڕاستکردنەوەی

[دەستکاری]

مالیکی ئاماژەی بەوەدا کە سوپای ئەمریکا لە عێراق پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ ئەو دوو تەرمە ئەنجامداوە، ئاماژەی بەوەشکرد کە دواتر سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ھەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و تیایدا ڕای گەیاندووە «کوشتنی ئەم دوو تیرۆریستە ڕەنگە گورزێکی کوشندە بێت بۆ قاعیدە لە عێراق». ھەروەھا ڕێکخراوی قاعیدە لە عێراق ھاوشانی ئەبووعومەر بەغدادی کوژرانی ناوبراوی پشتڕاست کردەوە.

سەرچاوەکان

[دەستکاری]