ئێما گۆڵدمان
| ئێما گۆڵدمان | |
|---|---|
| بە ئینگلیزی: Emma Goldman | |
| لەدایکبوون | ٢٧ی حوزەیرانی ١٨٦٩ Kaunas، لیتوانیا |
| مردن | ١٤ی ئایاری ١٩٤٠ (٧٠ ساڵ ژیاوە) تۆرۆنتۆ، کەنەدا |
| ھۆی مەرگ | جەڵدەی مێشک |
| شوێنی ناشتن | Haymarket Martyrs' Monument |
| ھاوسەر | Jacob Kershner |
| هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Alexander Berkman |
| خزمەکان | Stella Cominsky Ballantine |
| زمانی نووسین | زمانی ئینگلیزی |
| شوێنی دەستبەسەرکردن | Missouri State Penitentiary |
| بواری کار | فەلسەفە |
| شوێنی کار | نیوویۆرک |
| نەژاد | |
| ئایین | بێخوایی |
| بەشداربووە لە | شەڕی ناوخۆییی ئیسپانیا |
| ناکۆکی | شەڕی ناوخۆییی ئیسپانیا |
| شاکارەکان | Living My Life، Anarchism and Other Essays، The Social Significance of the Modern Drama، My Disillusionment in Russia، My Further Disillusionment in Russia |
| ئەرشیڤەکان لە | International Institute of Social History، New York Public Library Main Branch |
| ئایدۆلۆژیای سیاسی | ئەنارکیزم، فێمینیزم |
| خاوەنی | Mother Earth |
ئێما گۆڵدمان (بە ئینگلیزی: Emma Goldman؛ ١٨٦٩–١٤ی ئایاری ١٩٤٠) ژنە نووسەر و چالاکوانیی سیاسیی ئەنارکی بوو. ئەو ڕۆڵی بەرچاوی ھەبوو لە گەشەپێدانی فەلسەفەی سیاسیی ئەنارکیزم لە ئەمریکای باکوور و ئەورووپا لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا.
ئێما لە دایکبووی خێزانێکی جوولەکەی[١] شاری کاوناس، لە ئیمپراتۆری ڕووسیا (ئەمڕۆ دەکەوێتە لیتوانیا). ئەوان لە ساڵی ١٨٨٥ کۆچیان بەرەو ئەمریکا کرد.[٢] لەدوای ڕووداوەکەی ھایمارکێت لە شیکاگۆ، ئێما ھاتە پاڵ ئەنارکیزم کرد. دواتر گۆڵدمان بوو بە نووسەر و وانەی تایبەتی لەسەر فەلسەفەی ئەنارکی، مافەکانی ژنان و کێشە کۆمەڵایەتییەکان دەگووتەوە، ئەو سەرنجی ھەزاران کەسی بەلای خۆیەوە ڕاکێشا بوو. ئەو لەگەڵ ئەلێکساندەر بێرکمان، نووسەری ئەنارکی پلانیان داننا بۆ تیرۆرکردنی سەرمایەدار ھێنری کلای فریک،[٣] بەڵام فریک ڕزگاری بوو، لە ئەنجامدا حوکمی ٢٠ ساڵ زیندانیکردن بۆ ئەلێکساندەر دەرچوو، ھەروەھا ئێماش چەند جارێک دەستگیرکرا بەتۆمەتی نانەوەی ئاژوەگێڕی و بڵاوکردنەوەی زانیاریی نایاسایی لەسەر کۆنتڕۆلی ھۆرمۆن. لە ساڵی ١٩٠٦، ئێما گۆڤارێکی ئەنارکی بەناوی دایکی زەوی (Mother Earth) دامەزراند.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «Emma Goldman». Jewish Women's Archive (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ University of Illinois at Chicago Biography of Emma Goldman September 11, 2013 لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.. UIC Library Emma Goldman Collection. Retrieved on December 13, 2008.
- ↑ «Emma Goldman (1869–1940) | American Experience | PBS». www.pbs.org (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ↑ «Biography & Facts». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی ئایین
- دەروازەی فەلسەفە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی کۆمەڵگا
- دەروازەی سۆشیالیزم
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دوور لە وڵاتانی ئەمریکی لە فەڕەنسا
- دوور لە وڵاتانی ئەمریکی لە کەنەدا
- ڕەخنەگرانی ئایینەکان
- شۆڕشگێڕە ڕووسەکان
- فەیلەسووفانی جوو
- کۆچەرانی ئەمریکی لە شانشینی یەکگرتوو
- لەدایکبووانی ١٨٦٩
- مردووانی ١٩٤٠
- مەرگەکان بە سەکتە
- نووسەرانی سیاسیی ئەمریکی
- نووسەرانی نیویۆرکی
- چالاکوانەکانی مافەکانی کۆمەڵگەی پەلکەزێڕینە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- ژنە نووسەرەکانی خۆژیاننامە
- فێمینیستە جووەکان
- نووسەرانی ژنی ئەمریکی
- نووسەرانی ئەمریکی
- مولحیدانی ئەمریکا