ئاڵای ژاپۆن

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئاڵای ژاپۆن
دامەزران٢٧ی شوباتی ١٨٧٠
وڵاتژاپۆن
دەسەڵاتی دادوەری دەگرێتەوەژاپۆن
ڕێژەی ڕووبەر3:2
ڕەنگسپی، crimson
Depictsخۆر، field، roundel
Main regulatory textAct on National Flag and Anthem

ئاڵای نیشتمانیی ژاپۆن ئاڵایەکی سپی چوارگۆشەیە و دیسکێکی گەورەی سووری ھەیە کە خۆر دەنوێنێت لە ناوەڕاستدا. ئاڵاکە بە فەرمی بە "نیشووکی" [١] (日章旗) ناسراوە کە بە زمانی ژاپۆنی بە واتای "خۆری ھەڵھاتوو" دێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی بە "ھینۆمارو" [٢] (日の丸) ناسراوە کە بە واتای "ئاڵای ژاپۆن" دێت.

ئەم ئاڵایە بەپێی یاسای تایبەت بە ئاڵای نیشتمانی و سروودی نیشتمانی وەک ئاڵایەکی نیشتمانی پەسەندکرا، کە لە ١٣ی ئابی ١٩٩٩ ڕاگەیەندرا و کاری پێکرا. ھەرچەندە پێشتر ھیچ یاسایەک ئاڵای نیشتمانی دیاری نەکردبوو، بەڵام ئاڵای ھینۆمارو بە ئاڵای نیشتمانی ژاپۆن دانرا. لە ساڵی ١٨٧٠دا دەزگای میری لە سەرەتای سەردەمی مێیجی دوو فەرمانی دەرکرد کە بەکارھێنانی ھینۆمارو وەک ئاڵای نیشتمانی ژاپۆن پشتڕاستکردەوە. لە ٢٧ی شوباتی ١٨٧٠ فەرمانی ژمارە ٥٧ دەرچوو کە پەسەندی بەکارھێنانی ئاڵاکە وەک ئاڵای نیشتمانی کەشتییە بازرگانییەکانی ژاپۆن دەکات و لە ٢٧ی تشرینی یەکەمی ١٨٧٠ فەرمانی ژمارە ٦٥١ دەرچوو کە پەسەندی بەکارھێنانی وەک ئاڵای فەرمی ژاپۆنییەکان دەکات لە ھێزی دەریایی. لە ساڵانی یەکەمی داگیرکردنی ژاپۆن لەلایەن ئەمریکاوە لە دوای جەنگی جیھانیی دووەمدا سنووردارکردنێکی توند بۆ بەکارھێنانی ھینۆمارو دانرا، بەڵام دواتر سووککرا.

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ 国旗及び国歌に関する法律
  2. ^ "معلومات أساسية حول اليابان". ٣ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.