ھاوپەیمانانی جەنگی جیھانیی یەکەم

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

ھاوپەیمانان یان زلھێزە یەکگرتووەکان، ھاوپەیمانییەکی سەربازی نێودەوڵەتیی بوو بە سەرۆکایەتی فەڕەنسا، شانشینی یەکگرتوو، ڕووسیا، ئەمریکا، ئیتاڵیا و ژاپۆن لە دژی زلھێزە ناوەندییەکانی ئەڵمانیا، ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی و بولگاریا لە جەنگی جیھانیی یەکەم (١٩١٤–١٩١٧).[١]

سەوز: ھاوپەیمانان. پرتەقاڵی: ھێزی ناوەندی ئەڵمانیا، ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان

دوای ئەوەی حکومەتی سڕبیا ڕای گەیاند کە ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان لەسەر سنوورەکانی وڵاتی سڕبیا خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات، بۆیە سوپای سڕبیا کۆبوونەوەیەکی بەپەلەی ئەنجامدا و داوای ھاوکاری لە ڕووسیا کرد.[٢] لە ٢٨ی تەممووزدا ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان شەڕی دژ بە سڕبیا ڕاگەیاند و ئاشتی سنوورەکانی نێوان زلھێزانیی ئەورووپا بە خێرایی داڕما.

لە ماوەی ھەفتەیەکدا ڕووسیا، بەلجیکا، فەڕەنسا، بەڕیتانیا و سڕبیا لە دژی نەمسا-مەجارستان و ئەڵمانیا شەڕیان ڕاگەیاند و جەنگی جیھانیی یەکەم دەستی پێکرد. بەم شێوەیەش ھاوپەیمانییەتییەکی کاتی دامەزرا،[٣] تا دواتر لە ٤ی نیسانی ١٩١٧ ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دەنگیدا بۆ پشتگیریکردن لەو وڵاتانەی لە دژی ئەڵمانیا لە شەڕدان. ئەمریکا لە ٧ی کانوونی دووەمی ١٩١٧ شەڕی دژ بە ئیمپراتۆریەتی نەمسا-مەجارستان و ھاوپەیمانانی ئەڵمانیا ڕاگەیاند، بەمەش بەرەی ھاوپەیمانان کە لە دژی ئەڵمانیا و نەمسا-مەجارستان دروست ببوون، بەھێزتر بوو و شەڕەکەی بەرەو یەکلایی بوونەوە برد.[٤]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Timeline (1914 - 1921) | A World at War | Articles and Essays | Stars and Stripes: The American Soldiers' Newspaper of World War I, 1918-1919 | Digital Collections | Library of Congress". Library of Congress, Washington, D.C. 20540 USA. Retrieved 2023-07-23.
  2. ^ Larousse, Éditions. "Première Guerre mondiale - LAROUSSE". www.larousse.fr (بە فەڕەنسی). Retrieved 2023-07-23.
  3. ^ "World War I: Summary, Causes & Facts". HISTORY (بە ئینگلیزی). 2023-07-13. Retrieved 2023-07-23.
  4. ^ "Milestones: 1914–1920 - Office of the Historian". history.state.gov. Retrieved 2023-07-23.