ئوسامە جەمیل
ئوسامە جەمیل عەلی | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥ |
نەتەوە | کورد |
پیشە | سیاسەتوان، نووسەر، ئەکتەر و دەرھێنەر |
حیزبی سیاسی | یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان |
ئایین | ئیسلام |
ھاوسەر | نیگا ئەبوبەکر، سومەیە جەعفەر |
باوان |
|
خزمەکان | موسعەب جەمیل، بوخاری جەمیل، سوھەیب جەمیل، بیلال جەمیل |
ئوسامە جەمیل عەلی (لەدایکبووی ٢٣ی کانوونی یەکەمی ١٩٦٥) سیاسەتوان، نووسەر، ئەکتەر و دەرھێنەرێکی کوردە.[١]
لەساڵی ۱۹۹٤ تاکو ۲۰۰۰ بەڕێوەبەری رادیۆو تەلەفزیۆنی یەکگرتوو بووە.
لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٠ بۆ ٢٠١٤ لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان ئەندامی پەرلەمانی عێراق بوو.[٢] بەر لەوەش لە چەند کارێکی ھونەری وەک ئەکتەر، نووسەر و دەرھێنەر بەشداریی کردووە. لە ساڵی ٢٠٠٢، لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی مەمی ئالان بە ڕۆڵی میر ئیزین دەرکەوت.
ئوسامە بەشێکی زۆری ئەزموونی ھونەریی لە کەناڵی ناوخۆییی یەکگرتوو بەدەستھێنا،[٣] ھەروەھا زۆربەی کارەکانی لە کەناڵی سپێدە کە سەر بە ھەمان حیزبە پەخش کراوەتەوە. ئوسامە کوڕی جەمیل عەلییە، کە کەسایەتییەکی ئیسلامیی ناسراو بوو لە ھەولێر.
بەرھەمەکان[دەستکاری]
![]() | ئەم بەشە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم بەشە باشتر بکەن. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
نوسینی سیناریۆ و دەرھێنانی بۆ ئەم زنجیرانە کردووە:
- کۆچ ۱
- کۆچ ۲
- ئازارەکانی بارام
وەک ئەکتەر بەشداری ئەم درامایانەی کردووە:
- مەمی ئالان
- گرێ
ئەو ڕۆمانانەی کە نووسراون و چاپنەکراون:
- ڕاو
- سکرتێرە
- قوماش
- سەمای مارەکان
ئەو ڕۆمانانەی ھێشتا لە نووسیندان:
- عەدێ و مەدێ
- باژۆ
سەرچاوەکان[دەستکاری]
- ^ Dizeyi, Zana D. "ئۆسامە جەمیل دەست بە ھونەر دەکاتەوە". CHRA.TV. Retrieved 2021-10-07. ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ "ئوسامە جەمیل: داعش پێیان گوتم زمانت نەگری دەيبڕین". www.rudaw.net. Retrieved 2021-10-07.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ Kurdi, Kurdiu. "هونەرمەند (عەبدولرەزاق ئەحمەد) كۆچی دوایی كرد". www.kurdiu.org. Retrieved 2021-10-07.
بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی کوردستان
- دەروازەی عێراق
- دەروازەی ئەکتەران
- دەروازەی ھونەرەکان
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |