جەمیل عەلی
مامۆستا جەمیل عەلی | |
|---|---|
| لەدایکبوون | ١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ |
| مەرگ | ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ (٧٣ ساڵ ژیاوە) |
| ھۆکاری مەرگ | نەخۆشی سورێنچک |
| نیشتەجێی | ھەولێر |
| نەتەوە | کورد |
| پیشە | پێشنوێژ و وتارخوێن و مامۆستایی ئاینی |
| ڕێکخراو | اقراء |
| ئایین | ئیسلام |
| ھاوسەر | حاجییە سەبیحە |
| مناڵ(ەکان) | ٥ کوڕ و ٣ کچ[١] |
ئەم وتارە بەپێی سیاسەتی سڕینەوە پاڵێوراوە کە بسڕدرێتەوە. بۆ وتووێژکردن لەسەر سڕینەوەی ئەم وتارە، تکایە سەردانی پەڕەی وتووێژکردنی سڕینەوەی ئەم وتارە بکە. |
جەمیل عەلی پیرداود یوسف ناسراو بە مەلا جەمیل (١٢ی کانوونی یەکەمی ١٩٤٦ – ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠) وتارخوێنی مزگەوت، بانگخوازێکی کورد و پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنیی ھەرێمی کوردستان بوو.[٢]
ئەو کاری پێشنوێژی بۆ مزگەوتی عەلائەددین سەجادی کردووە.[٣] مەلا جەمیل لە کەناڵی سپێدە، بەرنامەی لەبەرکردنی پێشبڕکێی قورئان لە مانگی ڕەمەزان پێشکەش دەکرد.
لە ساڵی ٢٠٠٦ کۆلێژی «المعرفة» لە شاری مووسڵ تەواو دەکات و ھەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆسە و لە ساڵی ١٩٩٣ یەکەم بنکەی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز لە ھەرێمی کوردستان دادەمەزرێنی و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ئیقرا بۆ زانستەکانی قورئان بوو،[٤] و مامۆستایی ناوبراو جگە لەزمانی کوردی زمانەکانی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکمانی بە ڕەوانی دەزانی، لە ڕێکەوتی ١ی تەممووزی ١٩٤٦ لەگوندی «شاوێس»ی شاری ھەولێر و لە عەشیرەتی میران بەگ لەدایکبووە.
مەلا جەمیل لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ دوای نزیکەی سێ مانگ لە نەخۆشکەوتنی لە نەخۆشخانەی ھەولێری تایبەت بەھۆی ئازاری سوورێنچک کۆچی دوایی کرد.[٥][٦]
خێزان
[دەستکاری]لە ساڵی ١٩٦٤، مەلا جەمیل هاوسەرگیریی لەگەڵ ئامۆزاکەی حاجییە سەبیحە کرد، ئەوان بەیەکەوە پێنج کوڕ و سێ کچیان بووە. منداڵەکانیان بەناوەکانی ئوسامە، بوخاری، موسعەب، بیلال، سوھەیب،[٣] مارییە، سومەییە و ئەسما بووە. ئوسامە جەمیلی کوڕی ئەندامی پەرلەمانی عێراق بووە،[٧] هەروەها بوخاری جەمیل کوڕە گەورەی ئەندامی پەرلەمانی کوردستانە و ماوەیەکیش بەڕێوبەری کەناڵی سپێدە بوو.[٨][٩] بانگخواز و ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان حاجی کاروان زاوای حاجی جەمیلە.[١٠] تەواوی کوڕەکانی لە دەزگا ڕاگەیاندنەکانی یەکگرتووی ئیسلامی وەک کەناڵی یەکگرتوو و سپێدە تیڤی کاریان کردووە.
مردن
[دەستکاری]لە ڕێکەوتی ١٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ کۆچی دوایی کرد.[١١]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ↑ «ئوسامە جەمیل: داعش پێیان گوتم زمانت نەگری دەيبڕین». www.rudaw.net. لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر) - ↑ «جێگری سهرۆکی پهرلهمان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو مامۆستا جەمیل عەلی دەکات». کوردستان تیڤی (kurdistantv.net) (بە کوردی). ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- 1 2 «مامۆستایەکی دیاری ئاینی کورد کۆچی دوایکرد». speemedia.com. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «مامۆستا مهلا جهمیل، بانگخواز و زانای دیاری شاری هەولێر کۆچی دواییکرد». www.peyam.net. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «مەلا جەمیل کەسایەتیی ئیسلامیی هەولێر کۆچی دوایی کرد». www.wishe.net. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بۆ کۆچیدوایی مامۆستا مەلا جەمیل علی پەیامێکی هاوخەمی بڵاوکردەوە». پەرلەمانی کوردستان - عێراق (بە ئینگلیزی). لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ میدیا، گوڵان. «ئوسامە جەمیل ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ گوڵان: ئافرەت دەبێت خۆی ژیانی خۆی بگۆڕێت و بە هێزی بیرو بازووی خۆی بێتە مەیدان، نەك بە هەوڵی پیاو». گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «بوخاری جەمیل كاسبكارانی بازاڕی هەولێر بە "كۆیلە و ماستاوچی" ناو دەبات». www.wishe.net. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ سۆرانی، رووداو (٢٢ی نیسانی ٢٠١٣). «بەڕێوەبەری كەناڵی سپێدە لەلایەن ژنەكەیەوە سكاڵای لەسەر تۆمار دەكرێ». Rudaw (بە sorani). لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر) - ↑ «مەلاجەمیل زانای ئاینیی کۆچی دوایی کرد». www.zamenpress.com. لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٢٦ ھێنراوە.
- ↑ «مەلا جەمیل شاوێسی کۆچی دواییکرد». rudaw.net. لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]| ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم سیاسەت وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
| ئەم «ئیسلام» وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |