بۆ ناوەڕۆک بازبدە

ئابادان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئابادان
آبودان
ئاوادان
آبادان
چەند دیمەنێکی شاری ئابادان
وڵات ئێران
پارێزگاخووزستان
شارستانئابادان
دەسەڵات
  شارەوانی ئابادانمەحموودڕەزا شیرازی[١][٢]
ڕووبەر
  سەرجەم١٢٧٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٩٢ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٣ مەتر (١٠ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 (٢٠١٦)
  سەرجەم٢٣١٬٤٧٦[٣]
  چڕیی شاری١٦٧ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (٤٣٠ کەس لە میلی چوارگۆشە)
زمان و ئایین
  زمانعەرەبی، فارسی
  ئایینئیسلام (شیعە)
ناوچەی کاتی+٣:٣٠
  ھاوین (DST)+٤:٣٠
کۆدی تەلەفۆن٠٦١
وێبگەabadan.ir

ئابادان (بە فارسی: آبادان) ناوەندی شارستانی ئابادان و شارێک لە پارێزگای خووزستانی ئێرانە، کە لە باشووری ڕۆژاوای ئەم وڵاتە، ٥٣ کیلۆمەتری کەنداوی فارس،[٤] ١٤٠ کیلۆمەتری ئەھواز و لە نزیکی سنووری عێراق و کووەیت ھەڵکەوتووە. ئەم شارە فڕۆکەخانە و بەندەری ھەیە و لەبەر ھەبوونی سافیخانەی نەوت، پێترۆکیمی و ھاوسنووری لەگەڵ عێراق، لەکاتی جەنگی جیھانی دووەمەوە یەکێک لە گرنگترین شارەکانی ڕۆژھەڵاتی ناوین و ئێران بووە. یەکێک لە گەورەترین سافیخانەکانی جیھان بە ناوی سافیخانەی نەوتی ئابادان، لەم شارە ھەڵکەوتووە. نەوتی زۆربەی ناوچەکانی خووزستان بە لوولە بەم شارە دەگات و لەدوای پاڵاوتن بە ھەموو جیھان دەگوازرێتەوە. نزیکترین شار بە ئابادان، خوڕەمشارە کە لە دووری ١٥ کیلۆمەتری ئەم شارە ھەڵکەوتووە.

دانیشتووان

[دەستکاری]
ژمارەی دانیشتووان
ساڵخەڵک
١٩١٠٤٠٠
١٩٤٩١٧٣٬٠٠٠[٥]
١٩٥٦٢٢٠٬٠٠٠
١٩٨٠٣٠٠٬٠٠٠
١٩٨٦٦
١٩٩١٨٤٬٧٧٤[٦]
٢٠٠١٢٠٦٬٠٧٣
٢٠٠٦٢١٧٬٩٨٨[٧]

ئابادان لەکاتی شەڕی ئێران و عێراقدا (١٩٨٠–١٩٨٨) تەقریبەن خاڵی لە دانیشتوو بوو. لە سەرژمێری ساڵی ١٩٨٦، تەنیا ٦ کەس لەم شارە دەژیان. لە ساڵی ١٩٩١، ژمارەی ئەو کەسانەی بە ئابادان گەڕانەوە ٨٤٬٧٧٤ کەس بوون.[٦] لە سەرژمێری ساڵی ٢٠٠٦، ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە ٢١٧٬٩٨٨ کەس لە ٤٨٬٠٦١ خێزاندا بوو.[٧] زۆربەی دانیشتووانی ئەم شارە لە فارس و عەرەبەکان پێکدێت، ھەروەھا ژمارەیەکی بچووکیش لە لوڕەکان، ئازەرییەکان و کوردەکانیش لەم شارە دەژین.[٨]

شارە خووشکەکان

[دەستکاری]

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. «Archived copy». لە ڕەسەنەکە لە ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: archived copy as title (بەستەر)
  2. «لەبارەی شارەوانی ئابادان». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
  3. «Statistical Center of Iran > Home». amar.org.ir.
  4. Hoiberg 2010، لاپەڕە 6
  5. Hein & Sedighi 2016.
  6. 1 2 Lagassé 2000، لاپەڕە 2
  7. 1 2 Vadahti 2006.
  8. Elwell-Sutton & de Planhol 1982، لاپەڕەکانی 55–56

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]