بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خوڕەمشار

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خوڕەمشار
وڵاتئێران
پایتەختیشارستانی خوڕەمشار
دابەشکاریی کارگێڕیCentral District
پۆتانی شوێن٣٠°٢٦′٢٧″N ٤٨°١١′٣″E
دانیشتووان١٣٣٬٠٩٧
بەرزی لە ئاستی دەریا٤ مەتر
ڕووبەر٨٤٫٥٢ کیلۆمەتر چوارگۆشە
وێبگەhttps://khorramshahr.ir/
کۆدی تەلەفۆن061
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیل24C · 34D
Map

خوڕەمشار ناوەندی شارستانی خوڕەمشار و یەکێک لە شارەکانی باشووری پارێزگای پارێزگای خووزستان لە وڵاتی ئێرانە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم شارە بە پێی سەرژمێری ساڵی ٢٠١٢ی زایینی ١٦٣،٧٠١ کەس بوو.

مێژوو

[دەستکاری]

ئەو ناوچەیەی کە ئەمڕۆ شارەکەی لێیە، لە بنەڕەتدا لەژێر ئاوەکانی کەنداوی فارسدا بووە. دواتر بووە بەشێک لە زۆنگاوە بەرفراوانەکان و تەختایییەکانی جەزرەوبەد لە دەمی ڕووباری کاروون. شارۆچکە بچووکەکە کە بە «پیان» دەناسرا، و دواتر «بەیان»، لە ناوچەکەدا دەرکەوت نەک زووتر لە کۆتاییی سەردەمی ئەشکانی لە سەدەی یەکەمی زاینی. ئاخۆ ئەمە لە ھەمان ئەو شوێنە بووە کە خوڕەمشار ئەمڕۆ لێیە، جێی مشتومڕێکی زۆرە.

لە ماوەی سەدە ئیسلامییەکاندا، پاشای دەیلمی بووەیھی، پەنا خوسرەو عەزودەدەولە فەرمانی دا بە لێدانی جۆگەیەک (کەناڵێک) بۆ گەیاندنی ڕووباری کاروون (کە لەو کاتەدا بە سەربەخۆیی دەڕژایە ناو کەنداوی فارس لە ڕێگەی کەناڵی بەھمەنشێر) بە شەتولعەرەب (دەمی ھاوبەشی ڕووبارەکانی دیجلە و فورات، کە لە ئێران بە «ئاروەند ڕوود» دەناسرێت). ئەو ئاوە زیادەیە دەمە ھاوبەشەکەی بۆ کەشتیوانی جێی متمانەتر کرد. ئەو کەناڵەی کە بەم شێوەیە دروست کرا بە ھەفار دەناسرا، بە عەرەبی واتا «ھەڵکەندراو»، کە بە وردی وەسفی ئەوەی دەکرد کە کەناڵەکە چی بووە. ھەفار زۆری نەبرد بوو بە کەناڵی سەرەکیی کاروون، وەک ئەوەی لە ئێستادا ھەیە.

پایتەختی شێخنشینی محەممەرە بوو، و تا ساڵی ١٨٤٧، کە لەو کاتەدا بوو بە خاکی فارس (بەپێی ماددەی دووەمی پەیماننامەی ئەرزەڕۆم)، خوڕەمشار بە نۆرە لەلایەن فارس و تورکیاوە داوای دەکرا و داگیر دەکرا. فەرمانڕەواکەی لەو کاتەدا شێخێکی عەرەب بوو.[١]

جەنگی ئێران و عێراق

[دەستکاری]

بەھۆی جەنگی ئێران و عێراق، ژمارەی دانیشتووانی خوڕەمشار لە ١٤٦،٧٠٦ کەس لە سەرژمێریی ١٩٧٦دا دابەزی بۆ ٠ لە سەرژمێریی ١٩٨٦دا. لە ماوەی یەکەم جەنگی خوڕەمشاردا، پڕوپاگەندەی ئێرانی ئاماژەی بە شارەکە دەکرد بە (بە فارسی: خونین شهر، «شاری خوێن»)، بەھۆی قوربانییە زۆرەکان. ژمارەی دانیشتووان لە سەرژمێریی ١٩٩١دا گەیشتە ٣٤،٧٥٠ کەس و تا سەرژمێریی ٢٠٠٦ گەیشتە ١٢٣،٨٦٦ کەس، و بەپێی وێڵد گەزیتیەر ژمارەی دانیشتووانی تا ساڵی ٢٠١٢ بریتییە لە ١٣٨،٣٩٨ کەس، کە ئەمەش ژمارەی دانیشتووانەکە لەوەی پێش جەنگ نزیک دەکاتەوە.[٢]

دانیشتووانناسی

[دەستکاری]

کۆمەڵگەی مەندایی

[دەستکاری]
مەنداییەکان لە خوڕەمشار لە ساڵی ٢٠١٥

خوڕەمشار نیشتمانی کۆمەڵگەی مەنداییە. یەکێکە لە دوایین شوێنە ماوەکانی جیھان کە ھێشتا نیۆ-مەندایی تێدا قسەی پێ دەکرێت. تەنھا چەند سەد ئاخێوەرێکی زاراوەی خوڕەمشاریی نیۆ-مەندایی ھەن.[٣]

ژمارەی دانیشتووان

[دەستکاری]

لە کاتی سەرژمێریی نەتەوەییی ٢٠٠٦دا، ژمارەی دانیشتووانی شارەکە ١٢٣،٨٦٦ کەس بوو لە ٢٦،٣٨٥ خێزاندا.[٤] سەرژمێریی دواتر لە ساڵی ٢٠١١دا ١٢٩،٤١٨ کەسی لە ٣٣،٦٢٣ خێزاندا ژمارد.[٥] سەرژمێریی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتووانی شارەکەی بە ١٣٣،٠٩٧ کەس لە ٣٧،١٢٤ خێزاندا پێوا.[٦]

پێکھاتەی زمانەوانیی شارەکە:[٧]

پێکھاتەی زمانەوانیی خوڕەمشار
زمان لە سەد
عەرەبیی خووزستانی
 
٦٥٪
فارسی
 
٣٥٪

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1.  One or more of the preceding sentences incorporates text from a publication now in the public domain: Chisholm، Hugh، ed. (1911). «Muhamrah». Encyclopædia Britannica (بە ئینگلیزی). بەرگی 18 (چاپی 11th). Cambridge University Press. لاپەڕە 956.
  2. «سەرژمێریی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ١٣٨٥ (٢٠٠٦)» (ئێکسڵ). ناوەندی ئاماری ئێران. لە ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  3. Häberl، Charles (٢٠٠٩). The neo-Mandaic dialect of Khorramshahr. Wiesbaden: Harrassowitz. ژپنک ٩٧٨-٣-٤٤٧-٠٥٨٧٤-٢. OCLC ٣٧٧٧٨٧٥٥١.
  4. (in fa) (Excel) Census of the Islamic Republic of Iran, 1385 (2006): Khuzestan Province (Report). The Statistical Center of Iran. http://www.amar.org.ir/DesktopModules/FTPManager/upload/upload2360/newjkh/newjkh/06.xls. Retrieved 25 September 2022.
  5. (in fa) (Excel) Census of the Islamic Republic of Iran, 1390 (2011): Khuzestan Province (Report). The Statistical Center of Iran. https://irandataportal.syr.edu/wp-content/uploads/Khuzestan.xls. Retrieved 19 December 2022.
  6. (in fa) (Excel) Census of the Islamic Republic of Iran, 1395 (2016): Khuzestan Province (Report). The Statistical Center of Iran. https://www.amar.org.ir/Portals/0/census/1395/results/abadi/CN95_HouseholdPopulationVillage_06.xlsx. Retrieved 19 December 2022.
  7. «Language distribution: Khuzestan Province». Iran Atlas. لە ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی نیسانی ٢٠٢٥ ھێنراوە.