دەروازە:نژیاروانی
نژیاروانی چییە؟نژیاروانی یان تەلارسازی (بە لاتینی: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەنووکە ٢٦٩ وتار لە دەروازەی نژیاروانیدا ھەیە. وتاری ھەڵبژێردراونژیاروانیی ئیسلامی تایبەتمەندیەکی دروستکردنی بینایە کە موسوڵمانەکان بەکاریان ھێناوە بۆ ئەوەی ببێتە ناسنامەیەک بۆیان. ئەم جۆرە نژیاروانییە بە ھۆی ئیسلامەوە گەشەی کرد. ئەویش لەو شوێنانەی کە ئیسلام تێیدا بڵاو بویەوە وەک نیمچەدوورگەی عەرەبی، عێراق، میسر، شام، مەغریب، تورکیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ئێران، خوراسان و ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بووە وەک ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) و ھیندستان. تایبەتمەندی نژیاروانیی ئیسلامی ئەوەیە کە گاریگەر بووە بەشێوەیەکی گەورە بە دینی ئیسلامەوە وە ئەو بوژاندنەوە زانستیەی کە پەیرەوی دەکات، وە دەگۆڕێت لە ناوچەکاندا بە ھۆی کەش و ھەوا وە پاش ماوەی نژیاروانی وە شارستانی پێشوی ناوچەکە وەک تورکیا بەھۆی کەش و ھەوا وە لە یەمەن بەھۆی پاش ماوەی نژیاروانی، وە ئەو پێشکەوتنەی کەدەیبینین لە شێوەو کارەکاندا بەپێی کات وە گۆرانی باری سیاسی و ژیان و رۆشنبیری دانیشتوان. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
زانای ھەڵبژێردراوئەلێکساندەر گوستاڤ ئیفێل (بە ئینگلیزی: Alexandre Gustave Eiffel). لەدایکبووی (١٥ی کانوونی یەکەمی ١٨٣٢) فەڕەنسایە. گوستاڤ ئەندازیاریی شارستانی و نژیاروانی فەڕەنسی بوو، دەرچووی زانستگای ناوەندی پاریس بووە، ئەو سەرەتا بەھۆی درووستکردنی ڕێگاخێراکان لە فەڕەنسا ناوی دەرکرد لەوانە پردی (Garabit viaduct) بەڵام باشترین کار بۆ ناسینەوەی گوستاڤ درووستکردنی تاوەری ئیفێل کە لەساڵی ١٨٨٩ لە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا بنیادی نا. لەبەرواری (٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٢٣) لە پاریس، کۆچی دوایی کردووە. لەکاتی ھەڵگیرسانی شۆڕشێ پیشەسازی لە بەشێک لە وڵاتی ڕۆژئاوایی، گوستاڤ ئیفێل ڕێژەی کارکردنی کەمتربوون، بەھۆی ھۆی جۆراوجۆری ئابووری و ھۆی سیاسی، ئەمە بوو بە ھێواشبوونەوەی کاریگەری لە فەرەنسا. بەڵام دواتر و دوای گەشەسەندەوەی پیشەسازی لەو وڵاتە، ئیفێل بەختێکی باشی ھەبوو لەو نێوەندەدا کە توانی دووبارە پەرە بە بواری ئەندازیاری بداتەووە. مێژووتەختی سلێمان شوێنێکی مێژوویی لە نزیکی شاری تیکاب و گوندی تەخت سلێمان (نوسرەتاوا) لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا لە ئێرانە. تەخت سلێمان پێشتر ناوی گنزک، گادزا، چئچست و شیچ بووە؛ بەڵام لە ئەوڕۆدا ھەر بە تەخت سلێمان ناو دەبرێت.تەخت سلێمان بە درێژایی مێژوودا شوێنی فەرمانڕەوایی مادەکان، ھەخامەنشییەکان، ئەشکانییەکان، ساسانییەکان و مەغۆلان بووە. دوای ڕووخانی حکوومەتی ئەسکەندەر تەخت سلێمان بووەتە پایتەختی حکوومەتی مادی بچووک. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |