گەشتەکانی مارکۆ
گەشتەکانی مارکۆ | |
母をたずねて三千里 (Haha o Tazunete Sanzenri) | |
---|---|
چەشن | سەرکێشی، درامی، ژیننامەیی، فۆلکلۆری |
ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | ئیزاو تاکاھاتا |
بەرھەمھێنەر | کۆیچی مۆتۆھایشی |
نووسەر | کازوۆ فوکازاوا |
ئاوازدانان | کۆیچی ساکاتا |
ستودیۆ | نیپۆن ئەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ٤ی کانوونی دووەمی ١٩٧٦ – ٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٦ |
فیلمی ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | ھاژیمی ئۆکایاسوو، ئیزۆ تاکاھاتا |
ستودیۆ | نیپۆن ئەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ١٩ی تەممووزی ١٩٨٠ |
ماوەی پەخش | ١٠٧ خولەک |
فیلمی ئەنیمێ | |
دەرھێنەر | فۆزۆ کوشوا |
ستودیۆ | نیپۆن ئەنیمەیشن |
بڵاوبوونەوە | ٢ی نیسانی ١٩٩٩ |
ماوەی پەخش | ٩٨ خولەک |
گەشتەکانی مارکۆ (بە ژاپۆنی: 母をたずねて三千里) زنجیرەیەکی کارتۆنیی ژاپۆنییە و لە بەرھەمھێنانی ھاوبەشگای نیپۆن ئەنیمەیشنە. لە ساڵی ١٩٧٦ لە لایەن ئیزاو تاکاھاتایە کاری دەرھێنانی بۆکراوە، چیرۆکی زنجیرەکە لە ڕۆمانی (دڵ)وەرگیراوە کە ھی نووسەر (Edmondo De Amicis)ە، دەرھێنەر لەژێڕناوی (Dagli Appennini alle Ande)کاری بۆکردووە کە کۆی چیرۆکەکەی لە ٥٢ زنجیرەی تەلەڤژیۆنی نمایش کردووە. بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لەسەر سەکۆی شانۆیی World Masterpiece نمایش کرا، ئەم شانۆیە سەکۆیەکی بەناوبانگی شانۆیییە کە ساڵانە ھەموو ئەم زنجیرانەی لێ نمایش دەکرێت کە لەلایەن دەرھێنەرە ژاپۆنییەکانەوە بەرھەم دێن بەتایبەت ئەو بەرھەمانەی پشتیان بە چیرۆکی فۆلکلۆری و ژیاننامە جۆربەجۆرەکانەوە بەستووە.[١]
ئەم زنجیرەیە سەرکەوتنێکی مەزنی بەدەست ھێنا ھەر زوو بۆ چەندین زمانی جیاواز وەرگێڕدرا و لەچەندین وڵات کەوتە سەر شاشەکان وەک: ئێران و پورتوگال و بەڕازیل و پێروو و ئیسپانیا و فەنزەوێلا و کۆلۆمبیا و ئەلمانیا و چیلی و تورکیا و مالیزیا و و وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل (و ھەرێمی کوردستان). ھەریەک لە وڵاتەکان ناوێکیان لێنا بۆنموونە لە ١٩٩٠ بە زمانی عیبری ناویان نا (הלב)کە بەواتای (دڵ)دێت کەھەمان ناوی ڕۆمانەکەیە کە چیرۆکەکەی لێ وەرگیراوە، ھەروەھا لە لایەن وڵاتانی ئەوروپی و ئەمەریکای باشوور تەنھا بە (مارکۆ) ناوزەندیان کرد. لەزمانی عەرەبی بە (وداعاً مارکو) (ماڵئاوا مارکۆ) بڵاوکرایەوە، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٠لەلایەن تەلەفزیۆنی خاک لەژێڕ ناوی (گەشتەکانی مارکۆ) پەخش کرا کە سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا.[٢]
چیڕۆک
[دەستکاری]چیرۆکەکە بەگەشتی دایکی مارکۆ دەست پێدەکات لە شاری جەنەوای ئیتاڵیا بۆ ئەرژەنتین بەمەبەستی دەستکەوتنی پارە تا یارمەتی خێزانەکەی پێ بدات، بەمە مارکۆ بەتەنھا جێ دەھێڵێت لەجەنەوا، مارکۆش تا بەدیداری دایکی شادبێتەوە دەست بە گەشتکردن دەکات بۆ کیشوەری ئەمەریکای باشوور لە ڕێگای کەشتییەوە، کاتێک دەگاتە ئەرژەنتین چەندین ڕووداوی جۆربەجۆر دێتە پێشی بەڵام بە ھاوکاری کۆمەڵە خەڵکانێک دەتوانێت کێشەکان چاڕەسەر بکات[٣]
کەسایەتییەکان
[دەستکاری]- مارکۆ ڕۆسی: منداڵێکی بچوکی خنجیلانەیە کە ڕۆڵی سەرەکی دەبینێت لە زنجیرەکە، دایکی بەتەنھا جێی دەھێڵێت ئەویش دەست بەگەشت دەکات تا بیبینێتەوە.
- ئانا ڕۆسی: دایکی مارکۆ بوو گەشتی کرد بۆ ئەرژەنتین تا پارەی دەست بکەوێت بۆ یارمەتی دانی خێزانەکەی.
- پیۆترۆ ڕۆسی: باوکی مارکۆ بوو، پزیشک بوو نۆرینگەیەکی پزیشکی بەخۆرایی بۆ ھەژاران کردبۆوە، پیاوێکی میھرەبان بوو زۆڕ ھەوڵی دا ڕێگری بکات لەبەردەم گەشتەکەی مارکۆ.
- تۆنیۆ ڕۆسی: براگەورەکەی مارکۆ بوو گیتار ژەنێکی زۆر لێھاتوو بوو. لەھێڵی ئاسنینی جەنەوا کاری دەکرد[٤]دواتر توانی لەپەیمانگای پیشەیی وەربگیرێت بۆ ئەوەی ببێتە پیشەوەرێکی ئەکادیمی شەمەندەفەر.
ناونیشانی زنجیرەکان
[دەستکاری]ژمارەی سەرجەم زنجیرەکان ٥٢ زنجیرەن کە ھەریەکەیان ناونیشانێکی تایبەتی خۆی ھەیە.[٥]
ژمارەی زنجیرە | ڕێکەوتی نمایش (بۆ یەکەم جار) | ناونیشان بە کوردی | ناونیشان بە ئینگلیزی | ناونیشان بە ژاپۆنی |
---|---|---|---|---|
یەکەم | ١٩٧٦-٠١-٠٤ | تکایە مەڕۆ !دایکە | Don't Go, Mother | いかないでおかあさん |
دووەم | ١٩٧٦-٠١-١١ | مارکۆ منداڵێک لە جەنەوا | Marco, Genovese Boy | ジェノバの少年マルコ |
سێ یەم | ١٩٧٦-٠١-١٨ | ڕۆژی یەکشەممە لە بەندەری جەنەوا | Sunday in the Port Town | 日曜日の港町 |
چوارەم | ١٩٧٦-٠١-٢٥ | ڕقم لێتە، باوکە | I Hate You, Dad | おとうさんなんか大きらい |
پێنجەم | ١٩٧٦-٠٢-٠١ | ھاوڕێ ئیمیلیۆ | Buddy Emilio | なかよしエミリオ |
شەشەم | ١٩٧٦-٠٢-٠٨ | ڕۆژی وەرگرتنی پارەی کارەکانی | Marco's Payday | マルコの月給日 |
حەوتەم | ١٩٧٦-٠٢-١٥ | زەریایەکی بچووک لەسەربانەوە | Small Ocean on the Roof | 屋根の上の小さな海 |
ھەشتەم | ١٩٧٦-٠٢-٢٢ | تیپی نمایشی پەپینۆ | Merry Peppino's Band | ゆかいなペッピーノ一座 |
نۆیەم | ١٩٧٦-٠٢-٢٩ | بمبورە باوکە | Sorry, Dad | ごめんなさいおとうさん |
دەیەم | ١٩٧٦-٠٣-٠٧ | دایک لە بۆینس ئایرس | Mother's Buenos Aires | かあさんのブエノスアイレス |
یازدەیەمیین | ١٩٧٦-٠٣-١٤ | نامەیەکی دایە | Mother's Letter | おかあさんの手紙 |
دوازدەھەمیین | ١٩٧٦-٠٣-٢١ | ڕۆژی فڕینی بالوونە قورسەکە | Day of the Flight of the Hot-Air Balloon | ひこう船のとぶ日 |
سێزدەھەمیین | ١٩٧٦-٠٣-٢٨ | خوات لەگەڵ فیۆلینا | Goodbye, Fiolina | さよならフィオリーナ |
چواردەھەمیین | ١٩٧٦-٠٤-٠٤ | بڕیاری مارکۆ | Marco's Decision | マルコの決意 |
پازدەھەمیین | ١٩٧٦-٠٤-١١ | دەریاوانی لە فۆلگۆری | Sail on, Folgore | すすめフォルゴーレ号 |
شازدەھەمیین | ١٩٧٦-٠٤-١٨ | چێشت لێنەرە چکۆڵانەکە | A Little Cook | ちいさなコック長 |
حەڤدەھەمیین | ١٩٧٦-٠٤-٢٥ | چاوچنۆکی نیپتۆن | Neptune's Revel | 赤道まつり |
ھەژدەھەمیین | ١٩٧٦-٠٥-٠٢ | کەشتی ڕیۆ ی پەنابەران | Rio Immigrant Ship | リオの移民船 |
نۆزدەھەمیین | ١٩٧٦-٠٥-٠٩ | ئەستێرەیەکی گەشاوە لەبەری باشوور | Shining Stars of the Southern Cross | かがやく南十字星 |
بیستەم | ١٩٧٦-٠٥-١٦ | شەوی زریانە بەھێزەکە | Night of the Big Storm | おおあらしの夜 |
بیست و یەکەمیین | ١٩٧٦-٠٥-٢٣ | لابلاتا لەسەر ڕووباری زیوین | The La Plata is the River of Silver | ラプラタ川は銀の川 |
بیست و دووەمیین | ١٩٧٦-٠٥-٣٠ | ئەو شارەی دایکمی لێ نیشتەجێیە | Town Where Mother is | かあさんのいる街 |
بیست و سێیەمیین | ١٩٧٦-٠٦-٠٦ | دایکانی تر | Another Mother | もうひとりのおかあさん |
بیست و چوارەمیین | ١٩٧٦-٠٦-١٣ | فیۆلینا چاوەڕێیە | Fiolina Waiting | 待っててくれたフィオリーナ |
بیست و پێنجەمیین | ١٩٧٦-٠٦-٢٠ | ئەستێرەی تیپی نمایشی پەپینۆ دەدرەوشێتەوە | Peppino's Band is a Hit | ペッピーノ一座大あたり |
بیست و شەشەمیین | ١٩٧٦-٠٦-٢٧ | بەناو پامپاسەکاندا | To the Pampa | 草原へ |
بیست و حەوتەمیین | ١٩٧٦-٠٧-٠٤ | فرمێسکەکانی فیۆلینا | Fiolina's Tears | フィオリーナの涙 |
بیست و ھەشتەمیین | ١٩٧٦-٠٧-١١ | باربوسا ڕانک | Barbossa Ranc | バルボーサ大牧場 |
بیست و نۆیەمیین | ١٩٧٦-٠٧-١٨ | بەفر دەبارێت | Snow Falls | 雪がふる |
سی یەم | ١٩٧٦-٠٧-٢٥ | گاوچۆی پیر کارلۆس | Old Gaucho Carlos | 老ガウチョ カルロス |
سی یەکەمیین | ١٩٧٦-٠٨-٠١ | شەوێکی درێژ | A Long Night | ながい夜 |
سی و دووەمین | ١٩٧٦-٠٨-٠٨ | گوتمان ماڵ ئاوا | We Said Goodbye | さようならといえたら |
سی و سێیەمیین | ١٩٧٦-٠٨-١٥ | دایەی لێ نییە | No Mother | かあさんがいない |
سی و چوارەمیین | ١٩٧٦-٠٨-٢٢ | پێویستە بگەڕێمەوە جەنەوا | I Need To Go Back To Genova | ジェノバに帰りたい |
سی و پێنجەمیین | ١٩٧٦-٠٨-٢٩ | نامەیەکی دایکی ئازیزم | Mother's Dear Writing | おかあさんのなつかしい文字 |
سی و شەشەمین | ١٩٧٦-٠٩-٠٥ | خوات لەگەڵ باھیا بلانکا | Farewell, Bahia Blanca | さようならバイアブランカ |
سی و حەوتەمیین | ١٩٧٦-٠٩-١٢ | گەشتێکی بێ کۆتایی | Endless Journey | はてしない旅へ |
سی و ھەشتەمیین | ١٩٧٦-٠٩-١٩ | بۆ دایکانیش سەختە | It's Also Hard For Mother | かあさんだってつらいのに |
سی و نۆیەمیین | ١٩٧٦-٠٩-٢٦ | بۆنێکی خۆش لە ڕۆزاریۆ | Rosy Daybreak In Rosario | ばら色のよあけロサリオ |
چلەمیین | ١٩٧٦-١٠-٠٣ | ئەستێرەیەکی پڕشنگداری ئیتاڵیا | A Shining Italian Star | かがやくイタリアの星一つ |
چل و یەکەمیین | ١٩٧٦-١٠-١٠ | ئەگەر بتوانم بگەڕێمەوە لەگەڵ دایکم | If I Could Go Home With Mother... | かあさんと帰れたら… |
چل و دووەمیین | ١٩٧٦-١٠-١٧ | ھاوڕێی تازە پابلۆ | New Friend Pablo | 新しい友だちパブロ |
چل و سێیەمیین | ١٩٧٦-١٠-٢٤ | لەشوێنێکی ئەم شاڕۆچکەیە | Somewhere In This Town | この街のどこかに |
چل و چوارەمیین | ١٩٧٦-١٠-٣١ | دەمەوێت فیۆنا ڕزگار بکەم | I Want To Save Fuana | フアナをたすけたい |
چل و پێنجەمیین | ١٩٧٦-١١-٠٧ | دوور بەرەو باکوور | Far To The North | はるかな北へ |
چل و شەشەمیین | ١٩٧٦-١١-١٤ | گەشتێک بە خلۆکەی گا | Trip By Cow-Drawn Carriage | 牛車の旅 |
چل و حەوتەمیین | ١٩٧٦-١١-٢١ | دایکێک بەسەر ئەم کێوە دەکەوێت | Mother Is At The Foot Of That Mountain | あの山の麓にかあさんが |
چل و ھەشتەمیین | ١٩٧٦-١١-٢٨ | مەمرە، ئەی جاشکۆکەم | Don't Die, My Burro | ロバよ死なないで |
چل و نۆیەمیین | ١٩٧٦-١٢-٠٥ | بانگکردنی دایک | Mother`s Calling | かあさんが呼んでいる |
پەنجا ھەمیین | ١٩٧٦-١٢-١٢ | ڕاکە مارکۆ | Run, Marco! | 走れマルコ! |
پەنجا و یەکەممین | ١٩٧٦-١٢-١٩ | دواجار لەگەڵ دایە | Finally To Mother | とうとうかあさんに |
پەنجا و دووەمیین | ١٩٧٦-١٢-٢٦ | گەڕانەوە بۆ جەنەوا لەگەڵ دایکم | Back To Genova With Mother | かあさんとジェノバへ |
پێشانگا
[دەستکاری]ئەم بەشە واڵایە. دەتوانیت بە زیادکردنی یارمەتیی بدەیت. |
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ https://www.nippon-animation.co.jp/work/962/
- ^ https://web.archive.org/web/20090226132742/http://www.bandaivisual.co.jp/kidstop/meisaku/marco/marco.html
- ^ https://www.animenewsnetwork.com/news/2005-09-23/tv-asahi-top-100-anime-part-2
- ^ https://www.animenewsnetwork.com/news/2006-10-13/japans-favorite-tv-anime
- ^ https://www.filmaffinity.com/es/film655093.html