بۆ ناوەڕۆک بازبدە

جەنەوا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
جەنەوا
بە ئیتالی: Genova
بەشێکە لەLiguria، città metropolitana di Genova
ناو بە زمانی فەرمیZena
ناسناوی خەڵکGénoise، Génois، genovesi
زمانی فەرمیزمانی ئیتاڵی
وڵاتئیتاڵیا
دابەشکاریی کارگێڕیcittà metropolitana di Genova
ناوچەی کاتیUTC+01:00، UTC+02:00
پۆتانی شوێن٤٤°٢٤′٢٦″N ٨°٥٦′٢″E
Coordinates of easternmost point
Coordinates of northernmost point
Coordinates of southernmost point
Coordinates of westernmost point
نووسینگەی بەڕێوەبردنmayor of Genoa
سەرۆکSilvia Salis
ئەنجومەنی یاسادانەرGenoa City Council
دانیشتووان٥٥٨٬٧٤٥
بەرزی لە ئاستی دەریا٢٠ مەتر
ڕووداوە بەرچاوەکانSiege of Genoa، Siege of Genoa، Siege of Genoa، Siege of Genoa، Siege of Genoa
خەڵاتەکانGold Medal of Military Valour، European Capital of Culture
دەردەکەوێت لە بەرھەمیCivilization V
ڕووبەر٢٤٠٫٢٩ کیلۆمەتر چوارگۆشە
کۆدی پۆستە16121–16167
وێبگەhttps://www.comune.genova.it/
Patron saintیەحیا
ئابووری بابەتeconomy of Genoa
Seismic classification3
کۆدی تەلەفۆن010
کۆدی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلGE
Map

پۆتانەکان: 44°24′40″N 8°55′58″E / 44.41111°N 8.93278°E / 44.41111; 8.93278

جەنەوا (بە ئیتالی: Genova) شارێک و بەندەرێکی دەریاییی گرنگە لە باکووری ئیتالیا، و پایتەختی ھەرێمی لیگۆریا و پارێزگای جەنەوایە.

ڕوانگەیەکی دەریایی ھەیە، خاوەن مێژوویێکی پرشنگدارە، کەلتورێکی بەھێزی ھەیە لەبارە ڕۆشەنبیرییە دەریایییەکان بۆسەرانسەری جیھان نەک تەنھا دەریای سپی ناوەڕاست، ژمارەی دانیشتووانی ٦١١٬٩٤٩ کەسە.

یەکێکە لە کۆلەکە سەرەکییەکانی ئابووری ئیتالیا، بەندەرەکەی گەورەترین لەنگەری دەریایی ھەموو ئیتالیا و دەریای ناوەڕاستە.

لە تەممووزی ٢٠٠٦ یونسکۆ شارەکەی خستە ڕێزبەندی شوێنە مێژوویییە جیھانییەکان.

جوگرافیا

[دەستکاری]

زەوییەکان

[دەستکاری]
جەنەوا

ڕووبەری زەوییەکانی شارەوانی جەنەوا ٢٤٣کم چوارگۆشەیە، ڕوانینێکی ئاوی ھەیە کە کەوتووەتە کەندەڵانێک و چەندین گرد و چیای بەرز لەپشتی ڕاکشاون. درێژی ڕوە ئاوییەکەی ٤٢کم جگە لەناوچەی ڕیڤێریا کە جوگرافیانە وەک بەشێک لەجەنەوا ھەڵکەوتووە.

لەناوەڕاستی کەناراوەکەی ڕێڕەوی بەندەری سروشتی جەنەوا ھەڵکەوتووە کە لەشێوەی دەشتەنی دایە، شارەکەی کردووەتە دوو لەتی سەرەکی :بیزانیۆ لەبەری خۆڕھەڵاتی، پۆلشیڤیرا لەبەری خۆڕئاوای.

کەشوھەوا

[دەستکاری]
خشتەی کەشوھەوای جەنەوا

جەنەوا کەشوھەوایەکی مامناوەندی دەریایی ھەیە کە زۆرتر لەژێر کاریگەری زەریایی دایە.

جیاوازی پلەی گەرمای ٦پلەی سلیلیزییە لە ھەموو وەرزەکان، پلەی گەرمی ناوەندی ١٥٬٦+لەھەرسالێکدا، بەڵام پلەی گەرمای وەرزی ٨٬٠+ لەنێوان کانوونی دووەم بۆ یەنایەر، لەمانگەکانی تەممووز و یۆلیۆ کەشێکی شێداری ھەیە، ھاوینی تەڕە و زستانی ناوەندییە.

لە زستانان بای باکوور ڕووی تێدەکات، کە لەسەرەتای پاییز و کۆتایی بەھار ھەستی پێدەکرێت.

ڕێژەی بارانبارینی ١٠٧٢ملم ساڵانە، کەلەھەر دوازدە مانگی ساڵ دای دەبارێنێت ، جگە لەمانگەکانی تەممووز و یۆلیۆ کەمتر دەبارێت، زۆرجاران لەزستانان بەفریشی تێدەکەوێت.

بەھۆی تایبەتمەندی خاک و کەشوھەوایەکەی، دەکرێت بڵێین ھەموو زیندەوەر و گیانلەبەرانی شارەکە دەکەونە بەر بەخششی ئەم کەشوھەوا خۆش و دەگمەنەی کە پلەیەکی گەرمی خۆش و شێداری ھەیە لەگەڵ بوونی تیشکی خۆڕی تاوتاو.

مێژوو

[دەستکاری]

مێژووی جەنەوا دەگەرێتەوە بۆ سەدە کۆنەکان. بەپێی مێژوو کۆنترین ھۆز لەو ناوچەیە نیشتەجێبووبێت لیگورییەکان بوونە کە دواتر سەلت دادەمەزرێنن لە نێوان ساڵانی ٢٥٠٠بۆ ٢٠٠٠بەرلەزایین.

دەروازەی سوپرانە کەدەگەرێتەوە بۆ سەدەکانی ناوەڕاست، کە شاکارێکی دەگمەنی سەردەمی زێرینی شارەکەیە

گۆرستانێکی ھەیە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی شەشەم و پێنجەمی بەرلەزایین، شوێنەکە بووەتە گۆڕستانی داگیرکاری ئەگریکییەکان بەڵام ھەیوانەکانی شارەکە زووتر بەکارھاتووە ڕەنگە لەلایەن ئەترۆسکانەکان بەکارھاتبێت. بۆچوونیش ھەیە کەلەلایەن فینیقییەکانەوە دروست کراوە.

سەدەکانی ناوەراست و سەردەمی ھەڵسانەوە

[دەستکاری]
گۆلییلمۆ ئەمیریاکۆ یەکێک لەخاچەکانی شارەکە
ھێلکارییەکی جەنەوا ١٤٩٣

سەردەمی ھاوچەرخ

[دەستکاری]

جەنەوایییەکان

[دەستکاری]
کۆلۆمبۆس لەگۆرەپانی ئەکواڤێردی

پێشانگا

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]