ئیزاو تاکاھاتا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
Jump to navigation Jump to search

ئیزاو تاکاھاتا (بە ژاپۆنی: 高畑 勲؛ لەدایکبووی ٢٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٣٥–مردووی ٥ی نیسانی ٢٠١٨، تۆکیۆ، ژاپۆن) ھونەرمەند و دەرھێنەرێکی سینەمایی ژاپۆنی بوو. ناوبانگی پتر بەھۆی بەرھەمە ئەنیمییەکانەوە بوو. تاکاھاتا ھاوبەشی سەرەکی ھایاو میازاکی بوو لە دامەزراندنی ھاوبەشگای گیبلی. کاری نووسین و دەرھێنانی بۆچەندین زنجیرە و فیلمی ئەنیمی ئەنجام داوە.

لە ١٩٥٩ لە زانکۆی تۆکیۆ بەکالۆریۆسی لەزمانی فەڕەنسی بەدەست ھێناوە، دواتر پەیوەندی کردووە بە ستۆدیۆکانی تۆی ئەنیمەیشن بۆ وێنەی جولاوە (Toei Animation) کە کاری دەرھێنان و یاریدەدەری دەرھێنان بووە لەگەڵ ھایاو میازاکی کە دواتر بوون بەھاوڕێی یەکتر بە درێژایی ژیانی.

سەرچاوەکان[دەستکاری]


بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]