زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ[١] | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون |
٣ی تشرینی یەکەم ١٩٨١[١] (٤٠ ساڵ) | ||
شوێنی لەدایکبوون | مالمۆ، سوێد | ||
باڵا | ١.٩٥م[٢] | ||
جێگای یاریکردن | هێرشبەر | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | ئەی سی میلان | ||
ژمارەی یانە | ١١ | ||
ئەزموونی گەنجی | |||
١٩٨٩-١٩٩١ | مالمۆ بی ئای | ||
١٩٩١-١٩٩٥ | ئێف بی کەی بەلکان | ||
١٩٩٥-١٩٩٩ | ماڵمۆ | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
١٩٩٩-٢٠٠١ | ماڵمۆ | ٤٠ | (١٦) |
٢٠٠١-٢٠٠٤ | ئایاکس | ٧٤ | (٣٥) |
٢٠٠٤-٢٠٠٦ | یوڤێنتوس | ٧٠ | (٢٣) |
٢٠٠٦-٢٠٠٩ | ئینتەر میلان | ٨٨ | (٥٧) |
٢٠٠٩-٢٠١١ | بارسیلۆنا | ٢٩ | (١٦) |
٢٠١٠-٢٠١١ | ئەی سی میلان (خواستن) | ٢٩ | (١٤) |
٢٠١١-٢٠١٢ | ئەی سی میلان | ٣٢ | (٢٨) |
٢٠١٢-٢٠١٦ | پاریس سان جێرمان | ١٢٢ | (١١٣) |
٢٠١٦-٢٠١٨ | مانچستەر یونایتد | ٣٣ | (١٧) |
٢٠١٨-٢٠١٩ | لۆس ئەنجلس گالاکسی | ٥٨ | (٥٣) |
٢٠٢٠– | ئەی سی میلان | ٦٠ | (٣٣) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||
١٩٩٩ | سوێدU19 | ٤ | (١) |
٢٠٠١ | سوێدU21 | ٧ | (٦) |
٢٠٠١– | سوێد | ١١٨ | (٦٢) |
† یاری (گۆڵ). |
زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ (سویدی: [ˈslǎːtan ɪbraˈhǐːmʊvɪtɕ]؛ لە دایکبووی ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١). یاریزانی تۆپی پێی پیشەیی سوێدی یە، وەک هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان لە سێریا ئەی و هەڵبژاردەی سوێد یاری دەکات. بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە گەورەترین هێرشبەرەکانی هەموو کاتەکان دادەنرێت.[٣][٤][٥][٦][٧] ئیبراهیمۆڤیچ یەکێکە لە زۆرترین یاریزانە چالاکەکان لە جیهان،[ئ] دوای بردنەوەی ٣١ نازناو لە کاروانی وەرزشیدا.[١٠] زیاتر لە ٥٧٠ لە کاروانی وەرزشی تۆمارکردووە.[١١] و لە هەر چوار دەیەی ڕابردوو گۆڵی تۆمارکردووە.[١٢][١٣]
ئیبراهیمۆڤیچ کاروانی وەرزشی لە یانەی مالمۆ لە ساڵی ١٩٩٩ دەست پێکرد، و دوای دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئایاکس واژۆکرد. لە ئایاکس، ئیبراهیمۆڤیچ ناوبانگی دەرکرد بە یەکێک لە سەرکەوتوانی داهاتوو لە ئەورووپا، دوای دوو ساڵ ڕووی کردە یانەی یوڤێنتوس. ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە خولی ئیتالی، و دووانەیێکی نایابی لەگەڵ داڤید ترێزێگێ پێکهێنا. پێش ئەوەی بچێتە یانەی ڕکابەری ناوخۆیی ئینتەر میلان ساڵی ٢٠٠٦، و لە وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ باکابوکانونیێر (گۆڵکاری خولی ئیتالی) بەدەست هێنا، و سێ خولی ئیتاڵی یەک لە دوای یەک بەدەست هێنا. لە هاوینی ٢٠٠٩دا، ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنا لە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکانی جیهان، دوای یەک وەرز لەگەڵ بارسێلۆنا، ئیبراهیمۆڤیچ گەڕایەوە خولی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان. جارێکی تر لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ خولی ئیتاڵی بەدەست هێنایەوە لەگەڵ میلان، دوایی لە تەممووزی ٢٠١٢ ڕووی کردە یانەی پاریس سان جێرمان. لە ماوەی مانەوەی لە فەڕەنسا کە چوار وەرزی خایاند، ئیبراهیمۆڤیچ چەندین نازناوی بە دەست هێنا، لەوانە چوار نازناوی لیگ 1ی بەدەست هێناوە، و سێ جار بووە گۆڵکاری خولی فەڕەنسی. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، بووە گۆڵکاری مێژوویی یانەی پاریس سان جێرمان لەو کاتە.[١٤] لە ساڵی ٢٠١٦، بێ بەرامبەر ڕووی کردە یانەی مانچستەر یونایتد و لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانە جامی کاراباو کەپ و خولی ئەورووپای بەدەست هێنا. و لە ساڵی ٢٠١٨ ئیبراهیمۆڤیچ ڕووی کردە یانە لۆس ئەنجلس گالاکسیی ئەمریکی. دوای دوو ساڵ، گەڕایە ئەی سی میلان.
ئیبراهیمۆڤیچ یەکێکە لەو یازدە یاریزانانەی، کە بەشداری ١٠٠ یاری یان زیاتری کردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد ، لە کاروانی نێودەوڵەتی کە ٢٠ ساڵی خایاند. و بە ٦٢ گۆڵ گۆڵکاری هەڵبژاردەی سوێدە. لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد بەشداری جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦، و لەگەڵ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ و ٢٠١٦ کردووە. نازناوی guldbollen (تۆپی زێڕین) بردووەتەوە، کە دەدرێتە باشترین یاریزانی ساڵی سوێدی، کە ١٢ جار بەدەست هێناوە ئەوەش ژمارەیێکی پێوانەیی یە، جگە لەمە ١٠ ساڵ لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەست هێناوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٦.[١٥] ئیبراهیمۆڤیچ بووە براوەی پوشکاش دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی نایاب بە (دەبڵ کیک) لە دوری ٣٢ مەتر لە یاری نێوان هەڵبژاردەی سوێد و ئینگلتەرا، زۆرجار بە باشترین گۆڵ لە مێژوودا دادەنرێت.[١٦][١٧][١٨][١٩]
ئیبراهیمۆڤیچ هەڵبژێردرا بۆ باشترین ١١ یاریزانی یەکێتی نێودەوڵەتی یاریزانانی پیشەیی تۆپی لە ساڵی ٢٠١٣، و خەڵاتی یوفا بۆ باشترین تیم بۆ ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ و ٢٠١٤. لە ساڵی ٢٠١٣ ئیبراهیمۆڤیچ لە ڕێزبەندی چوارەم هات بۆ خەڵاتی بالۆن دۆر.[٢٠] لە ساڵی ٢٠١٥، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ئیبراهیمۆڤیچی بە باشترین یاریزان پۆلێن کرد کە هیچ نازناوێکی چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێنابێت،[٢١] لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩، گۆڤاری FourFourTwo بە سێیەم گەورەترین یاریزان پۆلێن کرد کە نازناوەکەیان بەدەست نەهێنابێت.[٢٢] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter)ی سوێدی بە دووەم گەورەترین وەرزشوانی سوێدی لە مێژوودا پۆلێن کرد، دوای یاریزانی تێنس بیۆرن بۆرگ.[٢٣] لە دەرەوەی یاریگای، ئیبراهیمۆڤیچ بە کەسایەتی بوێر و لێدوانی ڕاستەوخۆکانی ناسراوە. [٢٤][٢٥]
سەرەتای ژیانی
[دەستکاری]"وێنەی ڕۆناڵدۆ بە دیواری ژوورەکەم هەڵواسیوە. ڕۆناڵدۆ پیاو بوو. ئەوە بوو کە ئەمویست ببم، پیاوێک کە جیاوازی دروست کرد. [...] ڕۆناڵدۆ پاڵەوانی من بوو و لە ئەنتەرنێت خوێندنەوەم بۆ جووڵەکانی دەکرد و هەوڵم ئەدا کە لاسایی جووڵەکانی بکەمەوە، باوەڕم ئەکرد کە کە دەبمە یاریزانێکی گەورە."
—لە ژیاننامەی ئەوەوە، من ئیبراهیمۆڤیچم .[٢٦]
ئیبراهیمۆڤیچ لە ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١، لە شاری مالمۆ، سوێد لە دایکبووە.[٢٧] لە باوکێکی موسڵمانی بۆسنیک بە ناوی شفیک ئیبراهیمۆڤیچ لە دایک بووە، كە لە ساڵی ١٩٧٧ کۆچی کردبوو بۆ سوێد، [٢٨]و دایکێکی کاسۆلیکی کرواتی بەناوی جورکا گراڤیچ، کە هەروەها کۆچی کردبوو بۆ سوێد، کە ئەو دووانە یەکەم جار کۆبوونەوە.[٢٩] ئیبراهیمۆڤیچ لە تەمەنی شەش ساڵیدا دەستی بە یاری تۆپی پێ کرد، دوای وەرگرتنی جووتێک پێڵاوی تۆپی پێ. لە نێوان یانەی FBK Balkan، یانەیێکی مالمۆیە کە لەلایەن کۆچبەرانی یوگۆسلاڤی دامەزراوە، Malmo BI و BK Flagg بۆ ماوەیەکی کورت یاری بۆ ئەنجام داون.[٣٠][٣١]
لە منداڵیدا دایکی هەندێک جار بە کەوچکێکی دار لە سەری دەدا، کە زۆربەی جار دەشکێت. دوای ئەوەی بە تۆمەتی مامەڵە کردن بە کەلوپەلە دزراوەکان دەستگیرکرا، خزمەتگوزاریە کۆمەڵایەتییەکان دەستێوەردانیان کرد. لەبەر نیگەرانیان لە دایکە تەڵاقدراوەکە لە مامەڵە کردن لەگەڵ پێنج منداڵ، یەکێکیان زڕ خوشکی زڵاتان بوو، کە بە هۆی ماددە هۆشبەرەکان دەیناڵاند، لە تەمەنی نۆ ساڵی دا نێردرا بۆ ئەوەی لەگەڵ باوکی بژیێت.[٢٩] لەگەڵ کەمی خواردن لە ماڵی باوکی، کە بەفرگرەکە پڕ بوو لە بیرە، زۆربەی جار زڵاتان بەدەست برسێتییەوە دەیناڵاند بۆیە بە ڕاکردن دەچوو بۆ لای دایکی خواردنی دەخوارد. وەک ئەوەی کە پاسکیلی لە دوکانەکان دەدزی.[٢٩] لە سەر ئەو پەروەردە قورسەی کە کەسایەتیەکەی پێک هێنا، داڤید لاگەررانتز، کە هاوبەش بوو لە نووسینەوە کتێبی من زڵاتانم، دەڵێت:
ئاڵۆز باشترین وشەیە بۆ وەسفکردنی زلاتان. لە لایەکەوە ئەو جۆرە جەنگاوەرێکی بەهێزە کە دەیزانی دەبێت زۆر قورس بێت بۆ مانەوە لە ژیان. کەواتە ئەو هەموو کات دەجەنگێت چونکە هەمیشە ناچارە. بەڵام بەشێکی تری ئەو لە مەترسی دایە. ئەو پیاوێکە کە بە پەروەردەکەی بریندار بووە، هەموو ئەو شتانە بەکاردەهێنێت بۆ دروستکردنی هێز بۆ خۆی. ٩٩ کەس لە ١٠٠ کەسەوە کەوتن، بەڵام ئەو تووڕەیی خۆی بەکارهێنا بۆ ئەوەی خۆی باشتر بکات. پێی وتم، "دەیڤد، من پێویستم بە تووڕەیی هەیە بۆ ئەوەی باش یاری بکەم". کاتێک یاری لەگەڵ منداڵانی چینی مامناوەند دەکرد هەستی بە نزمی کرد چونکە جلی هەڵەی لەبەردابوو و پارەی نەبوو، بۆیە بە خۆی وت :"ڕۆژێک لە ڕۆژان پیشانیان دەدەم!"ئەوە بووە پاڵنەرەکەی.[٢٩]
لە تەمەنی هەرزەکاریدا، ئیبراهیمۆڤیچ رێکخراو بوو لە یانەی مالمۆ.[٣٠] لە تەمەنی 15 ساڵیدا نزیک بوو لە وازهێنانی لە کاروانی تۆپی پێ، بەنیازی کارکردن بوو لە سەر شۆستەکانی مالمۆ، بەڵام بەڕێوەبەرەکەی قایلی کرد کە بەردەوام بێت لە یاریکردن.[٣٢] کاتێک مناڵ بوو پاڵەوانەکەی ڕۆناڵدۆی بەرازیلی بوو.[٣٣] بە بەپەرۆش بوو بۆ سەیرکردنی تۆپی پێی ئیتالیا، سەرسامی یاریزانێکی رر بوو، ئەویش هێرشبەرێکی کاریگەر گابریل باتیستۆتا - یاریزانێک کە تایبەتمەندییەکی هاوشێوەی خۆی هەیە.[٣٤]
ژیانی پیشەگەری لەگەڵ یانە
[دەستکاری]ماڵمۆ
[دەستکاری]"کاتێک تەمەنم ١٧ ساڵ بوو ئارسن ڤینگەر داوای لێ کردم کە تاقیکردنەوەیەک لەگەڵ ئارسناڵ ئەنجام بدەم. رەتم کردەوە. زڵاتان تاقیکردنەوەکان ئەنجام نادات".
— ئیبراهیمۆڤیچ دەربارەی رەتکردنەوەی ئارسناڵ[٢٤]
لە ساڵی ١٩٩٦ ئیبراهیمۆڤی یەکەم گرێبەستی لەگەڵ یانەی ماڵمۆ واژۆ کرد، لە وەرزی ١٩٩٩ گەیشتە یانەی یەکەم لە Allsvenskan، خولی ئاستی یەکەم لە سوێد. لەو وەرزەدا ماڵمۆ پلەی ١٣هەمی بەدەست هێنا و دابەزی یە خولی پلە دوو، بەڵام لە وەرزی دواییدا دوبارە گەڕایەوە خولی پلە یەک. ئارسن ڤینگەر هەوڵی دا کە ئیبراهیمۆڤیچ قایل بکات ڕوو بکاتە یانەی ئەرسناڵ بەڵام بێ سوود بوو، لە کاتێکدا لیۆ بێنهاکەر (بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئایاکس) گرینگیدانی بە زڵاتان ڕاگەیاند دوای بینینی یاریێکی دۆستانە لە نێوان یانەی ماڵمۆ و Moss FKی نەرویجی.[٣٥] لە ٢٢ی ئازاری ٢٠٠١، گرێبەستێک لە نێوان ئایاکس و ماڵمۆ ڕاگەیێندرا دەربارەی گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ئەمستردام، لە تەممووز، ئیبراهیمۆڤیچ بە فەرمی بەرامبەر ٨٠ ملیۆن کرۆنی سوێدی (٨.٧ ملیۆن یۆرۆ) ڕووی کردە ئایاکس.[٣٦]
ئایاکس
[دەستکاری]ئیبراهیمۆڤیچ لە ژێر دەستی کۆ ئادریانس خولەکی کەمی پێدرا بۆ یاری کردن، بەڵام کاتێک ئادریانس لە ٢٩ تشرینی دووەمی ٢٠٠١ لە کار لادرا، ڕاهێنەری نووێ ڕۆناڵد کۆمان ئیبراهیمۆڤیچی خستە پێکهاتەی سەرەکی، و ئایاکس نازناوی خولی هۆڵەندی ٢٠٠١-٢٠٠٢ی بەدەست هێنا. لە وەرزی دواتردا، لە یەکەم دەرکەوتنی لە چامپیۆنزلیگ لە بەرواری ١٧ی ئەیلولی ٢٠٠٢ ئیبراهیمۆڤیچ دوو گۆڵی لە دژی پاڵەوانی فەڕەنسا لیۆن تۆمارکرد و یاریەکە بە ئەنجامی ٢-١ لە بەرژەوەندی ئایاکس کۆتایی هات. و بە گشتی ٥ گۆڵی تۆمارکرد لە وەرزەی چامپیۆنزلیگ دا، و ئایاکس لە بەرامبەر ئەی سی میلان لە چارەکی کۆتایی کرایەوە دەرەوە.[٣٧][٣٨] لە ٢٢ئابی ٢٠٠٤ ناوبانگی ئیبراهیمۆڤیچ بەرزبوویەوە کاتێک گۆڵێکی تاکە کەسی دژی یانە ناک برێدا تۆمارکرد - کە بریتی بوو لە بڕینی پێنج یاریزانی یانەی دژبەر و لە کۆتاییدا گۆڵی تۆمارکرد و بێژەری یاریەکە بەراوەردی کرد بە دیێگۆ مارادۆنا و زینەدین زیدان، و لە لایەن بینەرانی کەنالی تەلەفزیۆنی یۆرۆ سپۆرت بە گۆڵی ساڵ هەڵبژێردرا.[٣٩][٤٠] لە ١٨ی ئابی ٢٠٠٤، لە ماوەی یاری نێودەوڵەتی دژی هۆڵەندا، ئیبراهیمۆڤیچ هاوتیمی خۆی لە یانەی ئایاکس ڕافایل ڤان دێر ڤارت توشی پێکان کرد، و دواتر بەوە تۆمەتبار کرا کە بە ئەنقەست زیانی پێگەیاند.[٤١]
یوڤێنتوس
[دەستکاری]ئیبراهیمۆڤیچ بەرامبەر ١٦ ملیۆن یۆرۆ لە ئایاکس ڕووی کردە یوڤێنتوس.[٤٢] بە هۆی ئەوەی گۆڵکاری یانە داڤید ترێزێگێ توشی پێکان ببوو، ئیبراهیمۆڤیچ یەکسەر خرایە پێکهاتەی سەرەکی، و ١٦ گۆڵی تۆمار کرد. یانەکە لە ڕێزبەندی یەکەم کۆتایی بە سێریا ئەی هێنا، و لە چامپیۆنزلیگ گەیشتە چارەکی کۆتایی بەڵام لەسەر دەستی پاڵەوانی کۆتایی لیڤەرپوول کرایە دەرەوە.[٤٣] نیزیکی کۆتاییەکانی وەرز، دەرکەوت کە یوڤێنتوس بۆندێکی ٧٠ ملیۆن یۆرۆی ڕیال مەدریدی رەتکردووە، بەڵام دواتر ئاشکرا بوو کە فێڵێکی میدیایی بوو لەلایەن بەڕێوبەری کارەکانی ئیبراهیمۆڤیچ، مینۆ ڕایۆلا بۆ ئەوەی نرخی بازاڕیی بەرز ببێتەوە.[٤٠] لە کۆتایی وەرزی یەکەمی لە ئیتالیا، ئیبراهیمۆڤیچ خەڵاتی باشترین یاریزانی بیانی لە خولی پلەی یەکی ئیتالی بۆ ئەو ساڵە بەدەست هێنا. و لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٥، خەڵاتی (Guldbollen)ی بەدەست هێنا، خەڵاتێکە ساڵانە دەدرێتە باشترین یاریزانی تۆپی پێی سوێدی.[٤٤][٤٥]
لە وەرزی دواتردا خراپتر بوو بەراورد بە وەرزی یەکەمی. ڕۆڵی لە هێرشبەری یوڤێنتوس گۆڕا، هەروەک ئەوەی کە گۆڵەکانی کەم بوون و زۆرتر گواسترایەوە لایەکان، بەشداری کردنی زۆرتر لە دروستکردنی هەڵدا، بە تایبەت وەک یاریزانی یاریزانی ئامانج، و ژمارەی ئەسیستەکانی بەرزبوونەوە. لە وەرزی ٢٠٠٥-٢٠٠٦، هەوادارانی یۆڤنتوس زۆرجار لێی بێزار بوون بە هۆی ئامادەبوونی بێ سوود لە هەندێک یاری گرنگدا وەک دۆڕاندنیان بەرامبەر ئارسناڵ لە چامپیۆنزلیگ. یۆڤنتوس لە دوو خولی کۆتایی لادرا وەک بەشێک لە بڕیارەکە لە ئابڕووچوونەکەی کالچیۆپۆلی و دابەزێنرایە سێریا بی. بەڕێوەبەرانی نوێی یانەی یوڤێنتوس هەوڵیان دا ئیبراهیمۆڤیچ و یاریزانە گەورەکانی تر قایل بکەن لە یانەکە بمێننەوە، بەڵام ئیبراهیمۆڤیچ و بەڕێوەبەری کارەکانی پێداگیر بوون لە جێهێشتنی یانەکە، و مینۆ ڕایۆلا هەڕەشەی کرد کە ڕێکارە یاساییەکان دەگرێتە بەر بۆ ئەوەی ئیبراهیمۆڤیچ لە گرێبەستەکەی ڕزگاری بێت.[٤٦]
ئینتەر میلان
[دەستکاری]لە ١٠ی ئابی ٢٠٠٦، ئیبراهیمۆڤیچ بە بڕی ٢٤،٨ ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە ئینتەر میلان، بە گرێبەستێکی چوار ساڵانە.[٤٧] وتی کە کاتێک منداڵ بوو پشتگیری ئینتەر میلانی کردووە.[٤٨]
یەکەم دەرکەوتنی ئیبراهیمۆڤیچ لەگەڵ ئینتەر لە ٢٦ی ئابی ٢٠٠٦ لە یاریێکدا دژی ڕۆما لە جامی سووپەری ئیتالیا بوو، و ٩٠ خولەکی تەواو یاری ئەنجامدا و ئینتەر لە کاتی زیادکراودا یارییەکەی بردەوە.[٤٩] و لەیەکەم دەرکەوتنی لە سێریا ئەی لە ڕێکەوتی ٩ی ئەیلول گۆڵی لە دژی فیۆرێنتینا تۆمار کرد. و ئینتەر وەرزی نوێی خول بە بردنەوەی بە ئەنجامی ٣-٢ لە یاریگای ئارتیمۆ فرانچی دەستپێکرد.[٥٠] دوای سێ ڕۆژ، لە یەکەم دەرکەوتنی لە چامپیۆنزلیگ بۆ ئینتەر، ئیبراهیمۆڤیچ نەیتوانی یانەکەی لە بەرامبەر سپۆرتینگ لیشبۆنە رزگار بکات و بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام لە دەرەوەی یاریگای دوچاری خۆیان شکست هاتن. و ئینتەر بە شێوەیەکی هەڵە دەستی پێکرد لە چامپیۆنزلیگ.[٥١] دواتر، لە ٢٨ی تشرینی یەکەم، لە یەکەم یاریی لە "دێربی میلانۆ" دژی ڕکابەری "میلان"، ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵی سێیەمی ئینتەری لا یارییەکەدا تۆمارکرد یارییەکە بە ئەنجامی ٤-٣ لە بەرژەوەندی ئینتەر کۆتایی هات، و گۆڵی سێیەمی خۆی بوو لە وەرزەکەدا.[٥٢] لە یەکەم وەرزیدا لەگەڵ ئینتەر، ئیبراهیمۆڤیچ بووە گۆڵکاری ئینتەر و ١٥ گۆڵی لە خوولی ئیتاڵی تۆمار کرد، و یانەکە سکۆدێتۆی بە ٩٧ خاڵ بەدەست هێنا. [٥٣]
لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٠٧ ئیبراهیمۆڤیچ یاری ژمارە سەدی خۆی لە خولی ئیتالی لە دژی یانەی کاتانیا ئەنجام دا، و لە یارییەکەدا وەک جێگرەوەی هێرنان کریسپۆ هاتە نێو یاریگا وە کۆتاییدا بە ئەنجامی ٢-٠سەرکەوتنیان لە یارییەکەدا بەدەست هێنا.[٥٤] ساڵی ٢٠٠٧ گرێبەستێکی نوێی تا مانگی حوزەیرانی ٢٠١٣ ئیمزاکرد؛[٥٥] ڕاگەیێندرا کە ئەم گرێبەستە ئیبراهیمۆڤیچی کردە خاوەن بەرزترین مووچە لە جیهاندا.[٥٦] لە ١٨ی ئایاری ٢٠٠٨، ئیبراهیمۆڤیچ لە کۆتا ڕۆژی وەرزی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ی خولی ئیتالی دوو گۆڵی لە دژی یانە پارما تۆمارکرد و یاریەکە بە ئەنجامی ٢-٠ لە بەرژەوەندی ئینتەر کۆتایی هات، و ئینتەر بۆ دووەم جار لە دوای یەک بووە پاڵەوانی خولی ئیتالی.[٥٧] بە شێوەیەکی گشتی، ١٧ گۆڵ لە ٢٦ یاری لە خولدا تۆمار کرد، و خەڵاتی باشترین یاریزانی تۆپی پێ لە خولی ئیتاڵی و باشترین یاریزانی تۆپی پێی بێگانە خولی ئیتالی بەدەست هێنا.[٥٧]
ئیبراهیمۆڤیچ وەرزی سێیەمی خۆی لەگەڵ ئینتەر بە بردنەوەی جامی سووپەری ئیتالی لە دژی ڕۆما دەستپێکرد. دوای کۆتایی هاتنی کاتی ئاسایی و کاتی زیادکراو بە یەکسانبوون، یارییەکە چووە لێدانە یەکلاکەرەوەکان و ئیبراهیمۆڤیچ لێدانی سزای خۆی بە سەرکەوتوویی جێبەجێکرد.[٥٨] لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی پلە یەکی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ ئیبراهیمۆڤیچ تاکە گۆڵی یانەی ئینتەر لە یاری دژی سامپدۆریا تۆمارکرد، و یاریەکە بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.[٥٩] لە ٤ی تشرینی یەکەم، لە ماوەی یاریێکدا لە دژی بۆلۆنیا کە ئینتەر یارییەکەی بردەوە ئیبراهیمۆڤیچ گۆڵێکی نایابی تۆمارکرد، کە پشتی پێ و بە هێزی ئاراستەی گۆڵی کرد سەرسوڕهێنەر بوو بۆ فرانچیسکۆ ئانتۆنیۆلی، دواتر بە باشترین گۆڵی ساڵ لە خولی پلە یەکی ئیتالی.[٦٠] لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨، ئیبراهیمۆڤیچ لەسەر ئاستە بەرزەکەی بەردەوام بوو لە یاریێکدا لە دژی ڕۆما دوو گۆڵی تۆمارکرد و یارییەکە بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە بەرژەوەندی ئینتەر کۆتایی هات، و ژمارەی گۆڵەکانی ئیبراهیمۆڤیچ گەیشتە پێنج گۆڵ لە خولدا.[٦١]
دەستکەوتەکان
[دەستکاری]- خولی ھۆڵەندی دوو جار لەگەڵ یانەی ئەیاکس ئەمستەردامی ھۆڵەندی
- خولی ئیتالی دووجار لەگەڵ یانەی یوڤێنتوس ئیتالی
- سێ جار خولی ئیتالی *یانەی ئینتەرمیلان ی ئیتالی
- دووجار سووپەری ئیتالی لەگەڵ یانەی ئینتەرمیلان ی ئیتالی
- یەک جار خولی ئیسپانیا لەگەڵ بەرشەلۆنە ی ئیسپانی
- یەک جار سووپەی ئیسپانیا لەگەڵ بەرشەلۆنە ی ئیسپانی
- یەک جار جامی سووپەری ئەورووپی لەگەڵ بەرشەلۆنە ی ئیسپانی
- یەک جار جامی جیھانی یانەکان لەگەڵ بەرشەلۆنە ی ئیسپانی
- یەک جار جامی ئیتالیا لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان ئیتالی
- جامی سووپەری ئیتالیا یانەی ئەی سی میلان ئیتالی
- خولی فەڕەنسا یەک جار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان
- خولی ئەورووپی یەک جار لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد
تێبینییەکان
[دەستکاری]- ^ دانی ئالڤێس ٣٨ نازناوی لە کاروانی وەرزشی بە دەست هێناوە، ,[٨] لە کاتێکدا ئەندرێس ئینیێستا ٣٦ نازناوی لە کاروانی وەرزشی بەدەست هێناوە (٣٢ لەگەڵ بارسێلۆنا [٩] سێ لەگەڵ ئیسپانیا، و یەک نازناو لەگەڵ ڤیسێل کۆبی.)
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- زانیاری نامەی ئیبراھیمۆڤیچ|مالپەڕی یوفا١٦ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ئ ا «FIFA Club World Cup UAE 2009 presented by Toyota: List of Players» (PDF). FIFA. ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٩. p. 1. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Ibrahimovic Zlatan». Paris Saint-Germain F.C. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠١٢ ھێنراوە.
- ^ «"Ibra is one of the best strikers of all time, on par with Leo and Cristiano"». BeSoccer. ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Tighe، Sam (١٤ی شوباتی ٢٠١٤). «Ranking the Top 60 Strikers of All Time». Bleacher Report. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Smith، Ben (١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٣). «Zlatan Ibrahimovic: From teenage outcast to world great». BBC Sport. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Mourinho: Ibrahimovic is better than Ronaldo». ESPN FC. لە ١٧ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «The 30 greatest strikers of all time». 90min.com (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Johnson، Jonathan (٩ی ئایاری ٢٠١٨). «Dani Alves wins 38th trophy but knee injury could cost him shot at World Cup this summer». ESPN. لە ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Iniesta's 32 trophies at Barça». Barcelona: FC Barcelona. ٢١ی ئایاری ٢٠١٨. لە ٢٢ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «After Zlatan Ibrahimovic's 32nd trophy win, who are the most decorated players in football?». The Daily Telegraph. 27 February 2017. لە 28 February 2017 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «500 Club Goals for Ibrahimovic!». IFFHS. ٧ی شوباتی ٢٠٢١. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Zlatan Ibrahimovic: LA Galaxy striker scores 500th career goal with spinning volley». BBC Sport. 17 September 2018. لە ڕەسەنەکە لە ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە 17 September 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Four different decades – Zlatan hits scoring landmark». RTE. لە 12 January 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Zlatan Ibrahimovic». Ligue 1. لە ٣١ی ئایاری ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ Austin، Jack (23 November 2016). «Manchester United news: Zlatan Ibrahimovic awarded his own statue in Sweden». The Independent. لە 9 December 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «FIFA Puskás Award 2013 – Results» (PDF). FIFA. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Was Zlatan Ibrahimovic's wonder strike really the greatest goal ever?». The Guardian. لە 16 September 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ Baum، Robert (٦ی شوباتی ٢٠٢٠). «Zlatan Ibrahimović 11 best goals of all-time». SoccerGator (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «It's been five years since Zlatan Ibrahimovic scored his mind-blowing bicycle kick against England». For The Win (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧. لە ١٥ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «The 100 best footballers in the world 2013». The Guardian. 20 December 2013. لە 1 January 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Mohamed، Majid (١٩ی ئایاری ٢٠١٥). «The best not to have won the Champions League». UEFA.com. لە ١١ی ئابی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «The 25 best players never to win the Champions League. #3 Zlatan Ibrahimović». FourFourTwo. 28 May 2019. لە 28 August 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Zlatan Ibrahimovic: Striker fumes as Borg is top sporting Swede». BBC Sport. ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤. لە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا Warwick، Josh (9 September 2014). «How to live your life like Zlatan Ibrahimovic». The Daily Telegraph. لە 9 April 2019 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «The world according to Zlatan Ibrahimovic: Read the PSG striker's best quotes». Daily Mirror. 26 October 2015.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|date=
(یارمەتی) - ^ I Am Zlatan. London: Penguin. 2013. p. 55.
- ^ «Zlatan Ibrahimovic». Biography. لە ١٩ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Under Fire. Icon Books. 2014. p. 224. ISBN 978-1466837256. لە 12 March 2015 ھێنراوە.
{{cite book}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا ب پ «Driven by resentment the mind of Zlatan». Irish Examiner. لە 4 December 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Rosenberg – för mig är han högerback». Sydsvenskan (بە سویدی). لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە 28 May 2009 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Zlatan Ibrahimović» (بە سویدی). Evolvia. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Jönsson، Jan (٢٣ی حوزەیرانی ٢٠٠١). «Så blev Zlatan stor». Sydsvenskan (بە سویدی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «Zlatan Ibrahimovic admits he idolises Brazil legend Ronaldo». Metro. لە 18 August 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «Ken Early: Zlatan leaves his mark on English game». The Irish Times. لە 18 August 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ «How Zlatan Ibrahimovic nearly joined Arsenal». The Spoiler. ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٩. لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٤ی نیسانی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «Historien om MFF» (بە سویدی). Malmö FF. لە ڕەسەنەکە لە ٨ی شوباتی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «Standings – Group stage – Group D». UEFA. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Standings – Second group stage – Group B». UEFA. لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ ھێنراوە.
- ^ «Goal • Zlatan Ibrahimović • Ajax – NAC Breda (22-08-2004)». Ajax • Eredivisie Archief. لە ٢ی تەممووزی ٢٠١٨ ھێنراوە – via YouTube.
- ^ ئ ا «Zlatans Career». ZlatanIbrahimovic.net. لە ڕەسەنەکە لە ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Agarwal، Utsav (9 June 2016). «10 Zlatan Ibrahimovic controversies that shocked the world». sportskeeda.com. لە 7 May 2020 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Operations concerning Zlatan Ibrahimovic and Fabrizio Miccoli registration rights» (PDF). Juventus F.C. ٣١ی ئابی ٢٠٠٤. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ٥ی ئایاری ٢٠١٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «UEFA Champions League 2004–2005». UEFA. لە 3 August 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
(یارمەتی) - ^ “List of Oscar del Calcio winners”. AIC. Retrieved 30 July 2018
- ^ «Guldbollen 2005 till Zlatan Ibrahimovic (Golden Ball 2005 to Zlatan Ibrahimovic)» (بە سویدی). Swedish Football Association. ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥. لە ڕەسەنەکە لە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Nisbet، John (3 August 2006). «Ibrahimovic set to take legal action to escape from Juve». The Independent. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 7 December 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Zlatan ibrahimovic signs for Inter». FC Internazionale Milano. ١٠ی ئابی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ «Ibrahimovic: "Inter, my team as a boy"». FC Internazionale Milano. ١٠ی ئابی ٢٠٠٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Gerna، Jacopo (26 August 2006). «Supercoppa: Inter-Roma 4–3». La Gazzetta dello Sport (بە ئیتالی). لە 18 March 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Fiorentina vs. Internazionale 2 – 3». Soccerway. ٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Sporting Lisbon 1–0 Inter». FC Internazionale Milano. ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Milan vs. Internazionale 3–4». Soccerway. ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٠٦. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Inter's Historic 2006/07 Serie A Season». FC Internazionale Milano. ٢٨ی ئایاری ٢٠٠٧. لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی حوزەیرانی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Internazionale vs. Catania 2–0». Soccerway. ١٦ی ئەیلوولی ٢٠٠٧. لە ١٨ی ئازاری ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Ibrahimovic: 'We're still top'». F.C. Internazionale Milano. ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئابی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٠٩ ھێنراوە.
- ^ Smith، Rory (6 February 2009). «Zlatan Ibrahimovic and Kaka pip Premier League stars in football wages list». The Daily Telegraph. London. لە 21 October 2010 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ ئ ا «Inter's blushes spared as Ibrahimovic earns his redemption». The Guardian. 19 May 2008. لە 18 May 2014 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Internazionale vs. Roma 2–2». Soccerway. ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Sampdoria 1–1 Inter». FC Internazionale Milano. ٣٠ی ئابی ٢٠٠٨. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Inter 2–1 Bologna». FC Internazionale Milano. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Roma 0–4 Inter: Nerazzurri Thump-Job at Stadio Olimpico, So Much for Francesco Totti... (Serie A Matchday 7)». mCalcio.com. ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨. لە ڕەسەنەکە لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٧ی ئابی ٢٠١٦ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ تێدایە. |
ویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ تێدایە. |
Zlatan Ibrahimović Premier League profile
- Pages using the JsonConfig extension
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی بریتانیایییان ھەیە (en-gb)
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- Pages using infobox3cols with undocumented parameters
- Pages using infobox football biography with unknown parameters
- زیندووان
- لەدایکبووانی ١٩٨١
- وەرزشکارانی دوور لە وڵاتی سویدی لە ئیتالیا
- وەرزشکارانی دوور لە وڵاتی سویدی لە ئیسپانیا
- وەرزشکارانی دوور لە وڵاتی سویدی لە فەڕەنسا
- وەرزشکارانی دوور لە وڵاتی سویدی لە ھۆڵەندا
- یاریزانانی ئەی سی میلان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیتالیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئیسپانیا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە فەڕەنسا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ھۆڵەندا
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵاتی سویدی
- یاریزانانی تۆپی پێی سویدی
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٢
- یاریزانانی جامی جیھانیی فیفای ٢٠٠٦
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٤
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠٠٨
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بۆ تۆپی پێی ٢٠١٢
- یاریزانانی خولی تۆپی پێی ئیتالیا
- یاریزانانی لا لیگا
- یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنا
- یاریزانانی یانەی پاریس سان جێرمان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ئینگلستان
- یاریزانانی تۆپی پێی دوور لە وڵات لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
- کڵابی سەدەی فیفا
- یاریزانانی ئینتەر میلان
- یاریزانانی یانەی یوڤێنتوس
- یاریزانە دیاریکراوەکانی ئێم ئێڵ ئێس
- یاریزانانی یانەی بارسێلۆنا
- یاریزانانی لیگ ١
- یاریزانانی یانەی تۆپی پێی مانچستەر یوونایتد
- یاریزانانی پرێمیەرلیگ
- یاریزانانی جامی نەتەوەکانی ئەورووپای ٢٠١٦
- یاریزانانی براوەی خولی ئەورووپا