بۆ ناوەڕۆک بازبدە

خولی فەڕەنسی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
خولی فەڕەنسی
وڵات فەڕەنسا (١٧ یانە)
Other club(s) from مۆناکۆ (١ یانە)
Confederationیەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا
دامەزراوە لە١٩٣٠؛ ٩٤ ساڵ لەمەوپێش (١٩٣٠) (بە فەرمی)
٢٠٠٢؛ ٢٢ ساڵ لەمەوپێش (٢٠٠٢) (خولی فەڕەنسی)
ژمارەی یانەکان١٨ (لەوەتەی وەرزی ٢٠٢٣-٢٤)
Level on pyramid١
Relegation toلیگ ٢
Domestic cup(s)جامی فەڕەنسا
جامی پاڵەوانەکان
International cup(s)
Current championsیانەی پاریس سان جێرمان (١٢هەمین دەستکەوت)
(خولی فەڕەنسی)
Most championshipsیانەی پاریس سان جێرمان (١٢ دەستکەوت)
Top goalscorerدێلیۆ ئۆنیس (٢٩٩)
TV partnersپێڕستی پەخشکردنی خولەکە
ماڵپەڕligue1.com
خولی فەڕەنسی ٢٠٢٣-٢٤

خولی فەڕەنسی (بە فەڕەنسی: Ligue 1؛ یاخوود لیگ ١ ئوبەر ئیتس بەهۆی سپۆنسەرە[١][٢]) خولی پیشەگەری تۆپی پێی فەڕەنسیی پیاوانە. پاڵەوانێتییەکە پڕبەهاترین پاڵەوانێتیی وڵاتەکەیە و لەلایەن خولی تۆپی پێی پیشەگەری فەڕەنسی سەرپەرشتی دەکرێت. خولەکە لە ئێستادا لە ١٨ یانە پێکدێت.

وەرزی خولی فەڕەنسی لە مانگی ئاب بۆ ئایار بەڕێوەدەچێت. هەموو یانەکان دوو جار بەرەنگاری یەک دەبنەوە، جارێک لە یاریگای خۆیان و جارێکیان لە یاریگای بەرامبەر. لە تێکڕادا، هەموو تیپەکان ٣٤ یاری ئەنجام دەدەن. زۆرینەی یارییەکان لە ڕۆژی شەممە و یەکشەممە ئەنجام دەدرێن، و بەشێکی دیکەیان لە ڕۆژانی دیکە بەڕێوەدەچن. یانەکان لە بۆنەی کریسمسدا دوو هەفتە پشوو وەردەگرن، و لە هەفتەی دووەمی کانوونی دووەم دەگەڕێنەوە نێو گۆڕەپان. لە ئێستادا، خولی فەڕەنسی بە پێنجەم باشترین خولی ئەورووپا هەژمار دەکرێت لە دوای پرێمیەرلیگ، لا لیگا، سێریێ ئا، و بۆندسلیگا.[٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Gartland, Dan (13 June 2019). "An Uber Eats Driver Will Deliver the Matchball for Every Ligue 1 Game". Sports Illustrated. Archived from the original on 3 August 2020. Retrieved 20 June 2020.
  2. ^ "Uber Eats nouveau partenaire-titre de la Ligue 1". L'Equipe (بە فەڕەنسی). 12 June 2019. Archived from the original on 3 August 2020. Retrieved 20 June 2020.
  3. ^ "UEFA rankings for club competitions". UEFA.com. Union of European Football Associations. 27 October 2021. Archived from the original on 3 November 2018. Retrieved 24 February 2018.