دەروازە:ژاپۆن
دەروازەی ژاپۆنژاپۆن یان یابان (بە ژاپۆنی: 日本) (بە ئینگلیزی: Japan) یەکێکە لە وڵاتە ئاسیاییەکان کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی ئاسیاوە. زنجیرە دوورگەکانی ژاپۆن پێک ھاتووە لە ٦٬٨٥٢ دوورگە. لە چوار دوورگەی سەرەکی پێک ھاتووە کە بریتین لە ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو. ھەروەھا ژاپۆن وڵاتێکی داخراو بوو بۆ ماوەی ٣٥٠ ساڵ کە دانیشتوانی نەدەکرا بچنە دەرەوەی وڵاتەکە، تا ساڵی ١٨٦٨ کە ژاپۆن بە ڕووی جیھاندا کرایەوە. ھەموو جیھان دەیانویست زانیاری بدۆزنەوە دەربارەی ئەو وڵاتە نامۆیە و کلتوور و داب و نەریتی. لەھەمان کاتیشدا خەڵکی ژاپۆن دەیانویست دەربارەی ئەم جیھانە بزانن. لەو کاتەوە تا ئێستا ژاپۆن بووە بە یەکێک لە پێشکەوتووترین وڵاتەکانی سەر زەوی. ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ١٢٧ میلیۆن کەس. ژاپۆن پێک دێت لەکۆمەڵێ دوورگە لە ڕۆژاوای ئۆقیانووسی ئارام کە ناوی دوورگەکانیش ھۆنشوو، ھۆکایدۆ، کیووشو و شیکۆکو، لەگەڵ نزیکەی ٦٠ ھەزار دوورگەی زۆر بچووک. ناوەڕاستی ژاپۆنیش لە زنجیرە چیا پێک دێت. وتاری ھەڵبژێردراوگێیشا (یان گێیگی؛ 芸者) ھونەرمەندی مێینەی یابانین. ئەوان شارەزان لە ھونەری جیاوازدا، وەک ژەنینی میوزیکی کلاسیکی یابانی، سەماکردن و ھۆنراوە. ھەندێک خەڵک بڕوایان وایە کە گێیشایەکان لەشفرۆشبن، بەڵام ئەمە ڕاست نییە. وشەی گێیشا لە دوو وشەی یابانی پێکھاتووە، 芸 (گێی) کە واتا "ھونەر" وە وشەی 者 (شا) کە واتای "کەسێک کە دەیکات"دەگەیێنێت. مانای تیپیی وشەی "گێیشاً لە کوردیدا "ھونەرمەند"ە. گێیشایەکان ڕێزێکی زۆریان لێدەگیرێت و گرانیشە ببیت بە گێیشایەک. وشەیەکی دیکە کە لە شوێنی گێیشا بەکاردێت، وشەی "گێیکۆ"یە (芸子). ئەم وشەیە زیاتر لە کیۆتۆ بەکاردەھێنرێت. کیۆتۆ پارێزگایەکە کە نەریتی گێیشا (گێیکۆ) دێرینتر و بەھێزترە. بوون بە گێیشا (گێیکۆ)یێکی پیشەگەر لە کیۆتۆ ٥ ساڵ مەشقکردنی پێویستە. خوێندکارانی گێیکۆ پێیاندەگووترێت "مەیکۆ" (舞子) کە بە مانای "سەماکردن"دێت وە وشەی "کۆ" (子) بە مانای "منداڵ" دێت. مەیکۆکان میکیاجی سپی و کیمۆنۆی چەندین ڕەنگی جیاواز لەبەردەکەن. گێیشاکان کیمۆنۆی سادەتر لەبەردەکەن و میکیاجی سپی تەنھا لە بۆنە تایەتەکان بەکاردێنن. شاری ھەڵبژێردراوشاری کۆنان (بە ژاپۆنی: コナン町 コナンと風車のまち:北栄町商工会) بریتییە لە شارێکی بچووک لە تشرینی دووەم لە ساڵی ٢٠٠٥ دروست بووە، دەکەوێتە ناو شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری. ئەمەش چونکە لە ژاپۆن کەسایەتییەکانی وێنەی جووڵاو بە ڕاستی سەیر دەکرێت و زەوییەکی بچووک لە شارۆچکەی ھۆکای لە پارێزگای تۆتۆری کە گۆشۆ ئۆیامای نووسەری زنجیرەکانی لێکۆڵەر کۆنانی تێدا لەدایک بووە گۆڕیوە بۆ مۆزەخانەیەک و شوێنێکی گەشتیاری کە کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدایە. وە ئەم شارە بچووکە لە ناو شارێک دروست کراوە کە بریتییە لە بەشێک لە شاری تۆتۆری تێیدا پردی کۆنانی لێیە کە لە سەریدا ھەندێک لە پەیکەرەکانی کەسایەتییەکانی زنجیرەکەی تێدا دانراوە. ئایا زانیوتە؟ژیاننامەی ھەڵبژێردراوسیچی میاکی (بە ژاپۆنی: 三宅 精一, みやけ せいいち) (لەدایکبووی ١٩٢٦ - کۆچکردووی ١٩٨٢) داھێنەرێکی ژاپۆنی بوو، کە بە داھێنانە مەزنەکەی (خشتی ئاراستەبەر) ناسێنرا، یان خشتەکی کوێران "Tenji Bricks" کە نابینایان لە ڕێڕەو و شەقامەکان سوودی لێدەبینن بۆ پاراستن و ئاگاداربوونیان لەکاتی ڕێکردندا. لەساڵی ١٩٦٥ دا سیچی مەیاکی ھەموو داھاتەکەی بەکارھێنا بۆ دروستکردنی خشتی ئاراستەبەر یان خشتەکی نابینایان کە پێک ھاتبوو لە دوو جۆر، جۆرێکیان ھێلکاری بازنەیی لەسەر نەخشاندبوو ئەویتر ھێڵی تەشیلەیی، مەبەست لەبازنەیی و خڕەکان ھەبوونی مەترسیە لەبەردەم ڕێگاکەی بەڵام ھێڵە تەشیڵەییەکان بەواتای ئەوە دێت کە کەسی پیادەی نابینا دەتوانێت ڕێ بکات بە سەڵامەتی. دوای دوو ساڵ و لە ١٨ی ئازاری ١٩٦٧دا، شاری ئۆکایاما (خۆرئاوای ژاپۆن) بوو بە یەکەم شوێن بۆ دامەزراندنی ئەم بیرۆکەیە بۆ نابینایان. دوای دە ساڵ، بۆ سوپاسگوزاری داھێنانەکەی بە مەبەستی سوودی گشتی لە زۆرینەی شوێنەکانی ژاپۆن بوون بە پڕۆژە و خرانە بواری جێبەجێکردنەوە. وێنەی ھەڵبژێردراوپۆلەکاندەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |