جەیمس ئەی گارفیلد

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

جەیمس ئبرام گارفیلد (بە ئینگلیزی: James Abram Garfield لە دایکبوون ١٩ی تشرینی دووەمی ١٨٣١ مردن ١٩ی ئەیلوولی ١٨٨١) بیستەمین سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان بوو کە لە ٤ی مارسی ١٨٨١ەوە تا تیرۆرکردنەکەی لەو ساڵەدا خزمەتی کرد. پارێزەر و ئەفسەری سەربازی شەری ناوخۆی ئەمریکا بوو. گارفیڵد ٩جار ئەندام بووە لە ئەنجومەنی نوێنەراندا. وە تاک کەس بوو لە ئەنجومەنی نوێنەراندا کە بوو بە سەرۆک. پێش کاندیدکردنی بۆ کۆشکی سپی، ھەڵبژێردرابوو بۆ ئەندامی ئەنجومەنی پیران، کە وەک سەرۆک ئەنجومەنی پیران ھەڵبژێردراو ڕەتی کردەوە.[١]

تیرۆر کردن و مردنی[دەستکاری]

لە ٢ی تەممووزی ١٨٨١، جۆن جەیمس گارفیڵد لە وێستگەیەکی شەمەندەفەر لە واشینگتۆن بە تفەنگ تەقەی لێ کرا. پارێزەرێکی گەنج کە نەیتوانی لە پیشەی خۆیدا کاری بە دڵی خوی دەست کەوێت تەقەی لە سەرۆک کرد. گارفیلد بە قورسی بریندار بوو. بۆ ماوەی چەند ھەفتەیەک لە کۆشکی سپی بۆ تا چارەسەر وەربکرێت. ئەلێکساندەر گراھام بێڵ داھێنەری تەلەفۆن ھات بۆ کۆشکی سپی و ھەوڵیدا بەو ئامێرە کارەبایییەی کە دیزاینی کردبوو گوللەکە لە جەستەی سەرۆکدابدوزێتەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو.

لە ٦ی ئەیلوول گارفیڵد گوازرایەوە بۆ کەناری دەریا لە نیوجێرسی ھەرچەندە وا دیار بوو گارفیلد دوای چەند ڕۆژێک چاک دەبێتەوە، بەڵام لە ١٩ی ئەیلوولی ١٨٨١، گارفیلد، بیستەمین سەرۆکی ئەمریکا بەھۆی ھەوکردن و خوێنبەربوونەوە مرد.[٢][٣]

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ Peskin 1978, pp. ٤–٦.
  2. ^ "جیمز گارفیلد | خبرها | فارسی". web.archive.org. 2010-07-06. Retrieved 2022-01-19.
  3. ^ Millard, Candice (2011). Destiny of the Republic. Doubleday. pp. 201–202, 213. ISBN 978-0-385-52626-5.