بووشێھر
بووشێھر
بووشێر، بەندەری بووشێھر، بێھئەردەشێر | |
---|---|
وڵات | ئێران |
پارێزگا | بووشێھر |
شارستان | بووشێھر |
بەرزایی | ٠-٤٠ مەتر (−١٣٠ پێ) |
ژمارەی دانیشتووان (٢٠١٦) | |
• سەرجەم | ٢٢٣٬٥٠٤[١] |
نەتەوە و ئایین | |
• زمان | زۆرینە: فارسی کەمینە: عەرەبی |
• ئایین | ئیسلام (شیعە و سوننە) |
کۆدی تەلەفۆن | ٠٧٧ |
وێبگە | www.bushehrcity.ir |
بووشێھر یان بۆشار (بە فارسی: بوشھر) ھەروەھا بە بەندەری بووشێھریش ناسراوە، ناوەندی پارێزگای بووشێھر لە باشووری ئێرانە. لە ساڵی ٢٠١٦ ژمارەی دانیشتووانی شاری بووشێھر ٢٢٣٬٥٠٤ کەس بووە.
شاری بووشێھر شارێکی سەر بە بەندەرە کە لە دەشتێکی ھەراو لە بەستێنەکانی کەنداوی فارس لە باشووری ڕۆژئاوای وڵاتی ئێران داکەوتووە. شاری بووشێھر لە نزیکیی شارە کۆنینەکەی ڕیشار (یان ڕیشەھر) کە لە سەردەمی ساسانییەکان ناوی ریڤ ئەردەشێر بووە سازراوەتەوە. شارەکە ھەروەھا بەندەرێکی سەرەکی لە ئێران و ھەروەھا ناوەندێکی بەڕێوەبەراتیی پارێزگای بووشێھر بە ئەژمار دێت. دووریی شاری بووشێھر لە تارانی پێتەختی ئێران ١٬٢١٨ کیلۆمەترە و کەشوھەوای گەرم و بیابانییە.
بووشێھر لە سەدەکانی ڕابردوودا ناوەندێکی بازرگانی لە ئێران بووە. پێکھاتەی شاری بووشێھر لە سەر داب و نەریتی کۆنە. بووشێھر بە ھۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی ئازوگۆزی ڕەیلیی ناو وڵاتەکە و ھەروەھا قووڵاییی کەمی لەنگەرگاکە لە ساڵانی پێشوو جێگەی خۆی وەکوو بەندەری سەرەکیی باشووری ئێرانی لە دەست داوەتەوە.
ئەمانەش ببینە
[دەستکاری]سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ناوەندی ئاماری ئێران: سەرژمێریی ساڵی ٢٠١٦؛ سەردان لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٩.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بووشێھر تێدایە. |
- Pages using infobox settlement with bad settlement type
- Pages using infobox settlement with no map
- Pages using infobox settlement with no coordinates
- Pages using infobox settlement with unknown parameters
- Pages using Lang-xx templates
- بووشێھر
- شارەکانی پارێزگای بووشێھر
- ناوەندەکانی پارێزگاکانی ئێران
- شارەکانی ئێران
- شار و شارۆچکە بەندەرییەکانی ئێران
- شار و شارۆچکە بەندەرییەکانی کەنداوی فارس