ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول
ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول | |
---|---|
شوێن | منھاتن، نیویۆرک، ئەمریکا ئەرلێنگتۆن، ڤێرجینیا بیتسبرج، پێنسیلڤانیا |
ڕێکەوت | ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ ٢٠ ساڵ لەمەوبەر ٨:٤٦–١٠:٢٨ بەیانی |
ئامانج | ھەردوو تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا کۆشکی سپی |
جۆری ھێرش |
|
بریندارەکان | ٢٥٠٠٠ |
قوربانی | ٢٬٩٦٦ (٢٩٧٧ قوربانی لەگەڵ ١٩ ئەندامی ئەلقاعیدە |
ھەنگاونەر(انی) تۆمەتبار | ئەلقاعیدە |
ژمارەی بەشداربووان | ١٩ |
ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول (بە ئینگلیزی: ٩/١١ یان Nine-Eleven)، بریتییە لە کۆمەڵێک ھێرشی تیرۆرستی دوا بە دوای یەک کە لە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١ لەلایەن ڕێکخراوی ئەلقاعیدە لە خاکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ڕوویاندا، ئاڕاستەی چوار فڕۆکەی مەدەنی بازرگانی گۆڕان و ئاڕاستەکران بە ئامانجی دیاریکراو کە سیانیان سەرکەوتبوو لە پێکانی ئامانجەکانیاندا، و ئامانجەکانیش تاوەری بازرگانی نێودەوڵەتی بوو لە منھاتن و بارەگای وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن).
لە ئەنجامدا ٢٩٧٧ کەس کوژران و ٢٤ کەس ون بوون لەگەڵ ھەزاران بریندار و تووشبوو لە ئەنجامی کەوتنەوەی دووکەڵی ئاگر و ھەڵمە ژاراوییەکاندا.
ڕێڕەوی ڕووداوەکان
[دەستکاری]بەپێی گێڕانەوە فەڕمی حکوومەتی ئەمریکا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی ئەیلوولی ٢٠٠١، نۆزدە کەس کە پەیوەندییان بە ڕێکخراوی ئەلقاعیدەوە ھەیە، ھەستان بە جێبەجێکردنی ھێرشەکان بە فڕۆکەی مەدنی ڕفێنراو، و جێبەجێکەرانی پلانەکە دابەش بوون بۆ چوار بەش ھەر یەکێک لەو کۆمەڵانە کەسێکی تێدابوو کە وانەی وەرگرتووە لە پەیمانگای فرینی ھەوایی ئەمریکییدا، و ھێرشەکە کراوە لە ڕێگەی فڕاندنی فڕۆکەی مەدنی بازرگانییەوە و پاشان ئاڕاستە کراون بە ئامانجی دیاریکراو، و یەکەم ھێرشیان دەورووبەری ٨:٤٦ی بەیانی بە کاتی نیویۆرک ئەنجامدرا، کە یەکێک لە فڕۆکەکان خۆی کێشا بە تاوەری باکووری ناوەندی بازرگانی جیھانی، چەند خولەکێک دواتر، و لە دەورووبەری ٩:٠٣، فڕۆکەی دووەم خۆی کێشا بە تاوەری باشووری، و دوای زیاتر لە نیوسەعات، فڕۆکەی سێیەم خۆی کێشا بە بینای پنتاگۆندا، و فڕۆکەی چوارەم پێش ئەوەی بکاتە ئامانجەکەی شکا.
گۆڕانکارییەکی گەورە ڕوویدا لە سیاسەتی ئەمریکادا لە دوای ئەم ھێرشانە، کە شەری ڕاگەیاند لە دژی تیرۆر، و ئەم گۆڕانە بوو بەھۆی شەڕ لەسەر ئەفغانستان و ڕووخانی حوکمی بزووتنەوەی تاڵیبان و شەڕ لەسەر عێراق و ڕوخانی ڕژێمی حوکمی عێراق بە ھەمان شێوە.
دوای کەمتر لە ٢٤ سەعات بەسەر ھێرشەکاندا، ھاوپەیمانی ناتۆ ڕای گەیاند کە ھێرشکردنە سەر ھەر یەکێک لە وڵاتەکانی ئەندامی ناتۆ وەک ئەوەیە ھێرش کرابێتە سەر ھەر ١٩ وڵاتەکە، بەمەش وڵاتە یەکگرتووەکان پاڵپشتییەکی گەورەی وڵاتەکانی بە دەستھێنا و دوو پارتە سەرکیییەکەی ئەمریکا لە کۆنگرێس و مەجلیسی پیراندا ناکۆکییەکانی خۆیان لە بیر کرد، و لە وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەکاندا جیاوازییەکی فراوان بوو لە نێوان ڕای حکوومەتە فەڕمییەکان و خەڵکدا کە ئەو لێدانایەن بە دەستێوەردانی ئەمریکا دەبینی لە کارووباری جیھاندا.
چەند سەعاتێک دوای ھێرشەکە، وڵاتە یەکگرتووەکان پەنجەی تۆمەتی خستە سەر ڕێکخراوی ئەلقاعیدە و سەرکردەکەی ئوسامە بن لادن،[١][٢] وھێزە ئەمریکییەکان بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە شریتێکی ڤیدیۆییان دەستکەوتوو لە ماڵێکی وێرانکراوودا لە جەلال ئاباد لە تشرینی دووەمی ٢٠٠١دا ئوسامە بن لادن قسە بۆ خالید کوری عەودە دەکات لەسەر جێبەجێکردنی ھیرشەکە، بەڵام ئەم شرێتە قبوڵکرا بە شک و گومانێکی زۆرەوە لەسەر ڕاستییەکەی.[٣] بەڵام بن لادن لە ساڵی ٢٠٠٤ و لە پێش ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا لە ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٤دا دەرکەوت لە تۆمارێکی وێنەییدا و بەرپرسیاری ڕیکخراوی قاعیدەی لە ھێرشەکان ڕاگەیاند،[٤] و بەپێی نووسینگەی لێکۆڵینەوە فیدرالییەکان، محەممەد عەتتا سەید کەسی بەرپرس بوو لە لە ئاڕاستەکردنی فڕۆکەی یەکەم و ھەر ئەو بە پلاندانەری سەرەکی ڕووداوەکانی تریش دانرا کە دواتر بە ١١ی ئەیلوول ناسرا.
ناوەندی بازرگانی جیھانی
[دەستکاری]پێکھاتنی بورجەکانی ناوەندی بازرگانی جیھانی لە ڕووی بیناوە لە پێکھاتنی بینا نویکانی ئێستا بوو، و لەسەر شێوەیان دروست کرابوویەوە لە زۆر شوێنی جیاواز لە جیھاندا، و بەرزی تاوەرەکان دەگەیشتنە ٤١٥ و ٤١٧ مەتر، و بەرزترین بینا بوون لە کاتی دروستکردنیاندا لە ساڵی ١٩٧٠، و ئەندازەی تاوەرەکان ھۆکاربوو بۆ ئەوەی کە بورجەکان بۆ ماوەی سەعاتێک خۆیان بگرن لە دوای پێکدادانەکە و ئەمەش بوو بەھۆی ڕزگارکردنی ھەزاران کەس لە ڕووداوەکەدا.
ھەندێک ئاماژە بەوە دەدەن، کە ئەو دوو فڕۆکەیەی ھێرشیان کردە سەر تاوەرەکان بێ پەنجەرە بوون ئەمەش وا دەکات کە زۆرکەس بڕوایان وایە ئەوانە فڕۆکەی جەنگی بوون نەک مەدەنی، و لە خوارەوەی ھەر یەکێکیانداڕۆکێتێک ھەبوو کە لە فڕۆکەی مەدنیدا نییە، و لە فێدیۆی ڕووداوەکەدا دەبینرێت چەند ساتێک پێش بەیەکدا کێشانەکەدا لەو شوێنەدا گڕدەسێنێت.
و پێکداکێشانی فڕۆکەی یەکەم چەند پایەیکی بیناکەی تێکشکاند و ئەمەش بوو بەھۆی لاوازکردنی پەیکەری بیناکەو دارووخانی ناوەندەکەی، تاکو ڕووخانی یەک نھۆم بەس بێت بۆ کەوتنی ھەموو نھۆمەکانی سەرەوە و بەشەکانی تری بیناکە بەر لێدان دەکەوتن لەگەڵ ڕووخانی ھەر نھۆمێکدا کە ئەمەش بوو بەھۆی ڕووخانی ھەموو بیناکە نھۆم لە دوای نھۆم و بەخێرایییەکی زۆر و بە شێوەیییەکی یەک لە دوای یەک، و بورجی دووەم کە فڕۆکەی دووەم خۆی پیاکێشا زووتر داڕما و ڕووخا لە پێش بورجی یەکەمەوە.
یەکێک لە بورجەکان ماوەی ٥٥ دەقیقە خۆی ڕاگرت لەکاتێکدا ئەوی تریان سەعاتێک و چل دەقە خۆی ڕاگرت پێش ئەوەی بڕوخێت.
بینای پنتاگۆن
[دەستکاری]لە ١١ی ئەیلوول دوو فڕۆکە بەرز بوونەوە لە فڕۆکەخانەی بۆستنەوە لە ڕێگەیاندا بۆ لۆس ئانجلەس، بەڵام یەکێکیان خۆی کێشا بە تاوەری باکووری بینای ناوەندی بازرگانی جیھانی، و دووەمیان ١٨ خولەک دوارت خۆی کێشا بە تاوەری باشووری بیناکە و پاش نزیکەی سەعاتێک فڕۆکەیەک خۆی کێشا بە لای ڕۆژاوای بینای پنتاگون (وەزارەتی بەرگری ئەمریکی)، و فڕۆکەی چوارەم کەوتە خوارەوە لە نزیک بیتسبرج لە پەنسلڤانیا، و تەنھا یەک وێنەی ئەو فڕۆکەیە نەگیرابوو کە ئەمریکا بانگەشەی دەکرد خستویەتییە خوارەوە و وێنەی بازنەیەکی ھەڵکەنراوی ڕۆکێتێکی نەزانراو نیشاندرا و تێکشکێنەرەکەی نەدۆزرایەوە بەلام وڵاتە یەکگرتووەکان ڕای گەیاند کە ئەو فڕۆکەیە لە ڕێگەیدا بووە بۆ پێکانی کۆشکی سپی لە واشنتۆن.
و بەپێی ئەو نھێنیانەی کە ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلوولی داپۆشیوە و کەمی شایەتەکان لەسەر خۆکێشانی فڕۆکەی مەدنی بە دیوارە بەردینە بە ھیزاکانی بینای پنتاگۆن کە بە چیمەنتۆ کۆنکرێت کرابوون، و ئەو وێنانەی کە لە لێکۆڵینەوەکانی فیدڕاڵی گیرابوون لە شوێنی پێکدادانی فڕۆکەکە لەگەڵ پنتاگۆنداپارچەی بچووکی توربینی دەردەکەون، ھەندێک لەو باوەڕەدان کە پنتاگۆن تێکنەدراوە بە فڕۆکەی مەدەنی بوینج ٧٥٧ و باوەڕداران بە بیردۆزی پیلانگێڕی بە فڕۆکەی جەنگی دادەنێن.
و لە ڕێگەی وێنەکانەوە بینرا کە تەقینەوەکانی پنتاگۆن لە ناو بیناکەوە بوو لە کاتی پێکداکێشانی فڕۆکەکە، لە دووری ٧٧ پێ لەو دیوارەی فڕۆکەکە خۆی پیا کێشا، و لە شوێنی پیاکێشانی بینای پنتاگۆندا ھیچ ئاسەوارێکی پێکداکێشانی فڕۆکەی بوینج ٧٥٧ نەبوو و دەزگای زانیاریدانی ئەمریکی ھەموو کامێراکانی کێشایەوە لە شوێنی ڕووداوەکە و وبیناکانی دەوروبەری ھیچ فڕۆکەیەک وێنە نەگیرابوو کە بە ئاڕاستەی بێت، و تەنانەت ئەو وینانەی دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوەدەری دەخست کە کرانەوەی پێکداکێشانەکە ٦٥ پێ بوو لە کاتێکا پانی باڵەکانی فڕۆکەی بوینج ٧٥٧ دەگاتە ١٦٠ پێ، و سەقفی پنتاگۆن لە شوێنی پێکداکێشانەکە نە ڕووخا تا گەیشتنی پیاوانی ئاگرکوژاندنەوە کە سەریان سووڕما لە ڕووداوەکە.
ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلوول و جیھان
[دەستکاری]- ئەمریکا و ھاوپەیمانەکانی بە کارێکی تیرۆریستییان دانا.
- سەرکردە عەرەبەکان بە تیرۆریستییان دانا و یاسر عەرەفات بڕێک لە خوێنی خۆی بەخشی بە بریندارەکان
- زۆربەی موسڵمانان بەپێی دوایین ڕاپرسییەکان بە کارێکی تیرۆریستیان داناوە
- ژمارەیەکی کەم لە موسڵمانان بە تیکۆشانیان دانا، و بە بەشێک لە شەڕی چاکە بەسەر خراپەدا دایان نا کە دەوەستن بە زۆری لە ڕیزی قاعیدە و ڕاکانیدا، و سەرکردەکەیان ئوسامە بن لادن و پیاوی دوەم ئەیمەن زەواھیری لەو ڕایەدا بوون و کە لە تۆمارکراوێکی ڤیدیۆییدا لەسەر کەناڵی جەزیرە نیشاندرا.
تێروانینی پیلانگێڕی
[دەستکاری]چەندین بیروڕا ھاتنە کایەوە بە بیردۆز یان تێڕوانینی پیلانگێڕی ڕووداوەکەوە لەلایەن بڕیاردەرکانییەوە، ئەمەش دوای دەرکەوتنی چەندین ڕاستی کە بەتایبەت شاردرابوونەوە، بەم شێوەیە؛
- ڕێکخراوە بەرگرییەکان پێش دوو ساڵ ھەستان بە ڕاھێنانی خەیاڵیی لێدانی بورجەکانی بازرگانی و بینای پنتاگۆن، و مناوەرەی تاقیکردنەوەی ئەو ڕێکخراوە بەرگرییە بووە لە ھەمان ڕۆژی ڕوودانی ھێرشەکە.[٥]
- لە ئەیلوولی ٢٠٠٠ و پێش ئەوەی جۆرج بۆشی کوڕ بەڕیوەبەرایەتی وڵات بگرێتە دەست ڕاپۆرتێک دەرکەوت کە کۆمەڵێکی ئایدۆلۆژیی ئامادەیان کردبوو ئیشیان دەکرد لە پڕۆژەی سەدەی ئەمریکی نوێ، و دیارترین یەشداربووەکانی دیک جینی و دۆناڵد ڕامسفیڵد و جیب بووس و پاول ولفووتز بوون و ئەم ڕاپۆرتە ناونرا بە دووبارە بنیتنانەوەی بەرگری ئەمریکا، و باسکرا بوو تیاییدا کە کرداری گۆڕانە داواکراوەکە زۆر خاو دەبێت بە نەبوونی ڕووداوێکی کارەساتی بە قەبارەی کارەساتی بیرل ھاربر.[٦][٧]
- لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٠، پنتاگۆن دەستی کرد بە ڕاھێنانێکی گەورە ناونرا بە ماسکال، و ڕاھێنانی خۆکێشانی فڕۆکەی بوینج ٧٥٧ی بە بینای پنتاگۆن لە خۆ دەگرت.[٨][٩]
- لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠١ بە شێوەیەکی کتوپڕ بڕیارێکی نوێ دەرچوو لە سەرکردایەتی یەکە سەربازییەکانەوە، کە ڕێگەی دەگرت لە ھەر بەڕێوەبەرایەتی و ھێزێک دەست وەربداتە حاڵەتی ڕفاندنی فڕۆکەکان بە بی ئەوەی داوایەک پێشکەش بکات بە وەزیری بەرگری کە ئەو بڕیاری کۆتایی دەدات لەسەری.[١٠]
- لەگەڵ دووپاتکردنەوەی ڕەتکردنەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتەکانی دەزگای زانیاریدانی فەڕەنسی باسی لەوە دەکات کە ئوسامە بن لادن چووەتە نەخۆشخانەی ئەمریکییەوە لە دوبەی لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠٠١ یان دوو مانگ لە پێش ڕووداوەکە کە یەکێک لە نوێنەرەکانی دەزگای زانیاریدانی ناوەندی سەردانی کردووە، کە دوای ئەوە خێرا بانگ کرایەوە بۆ واشنتۆن.[١١]
- لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠٠١، یەکێک لە بازرگانە یەھودییەکان ناوی لاری سیلڤەر شتاین ھەستا بە کرێ گرتنی بورجە بازرگانییەکانی نیویۆرک بۆ ماوەی ٩٩ ساڵ و بە گرێبەستێک کە نرخەکەی ٣٫٢ ملیار دۆلار بوو گرێبەستەکە بارستەی دڵنیایی لە خۆگرتبوو بە بری ٣٬٥ ملیار دۆلار ئەگەر ھێرشی تیرۆریستی کرایە سەر بیناکە.
و داوای دوو ئەوەندەی بڕەکەی کرد بە دانانی ھێرشی ھەریکێک لە فڕۆکەکان بە ھێرشێکی تیرۆریستی جیا و و سیلڤەر شتاین بەردەوام بوو لە دانی کرێکەی پاش ھێرشەکان و بەمەش حەقی بەرەوپێشبردنی شوێنەکە و بنیاتاننانەوەی بینای لە شوێنی تاوەرە کۆنەکاندا بە دەسھێنا.[١٢]
- لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠١، ھەموو ئەو سەگانەی ئاسەواری تەقینەوەکان دەناسنەوە کێشرانەوە لە دوو تاوەرەکە، و پاسەوانییە توندەکان وەستێنران لەگەڵ ئەو ھەموو ئاگادارکردنەوە ئاسایشییەی دووبارە دەکرانەوە.[١٣]
- لە ٦ی ئەیلوولی ٢٠٠١، قەبارەی فرۆشتن و تەواوکردنی بەشی خۆیان لە کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئەمریکی بەرزبوویەوە بە بڕی چوارئەوەندەی فرۆشتنی ئاسایی بەشەکان، و لە ٧ی ئەیلوول ٢٠٠١، قەبارەی فرۆشتن و تەواوکردنی بەشی خۆیان لە کۆمپانیای بوینگی ئەمریکی گەیشتە پێنج ئەوەندەی فرۆشتنی ئاسایی خۆی؛ و لە ٨ی ئەیلوول ٢٠٠١، قەبارەی فرۆشتن و تەواوکردنی بەشی خۆیان لە کۆمپانیای ئەمریکان ئایەرلاینز بە بری ١١ ئەوەندەی فرۆشتنی ئاسایی خۆی.[١٤]
- لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠١، ژمارەیەک لە بەرپرساکانی بینای پنتاگۆن ھەستان بە ھەڵوەشاندنەوەی سەفەرکانیان لە ڕۆژی ١١ی ئەیلوول بە شێوەیەکی کتوپڕ.[١٥]
- لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠١، پارێزگاری سان فرانسیسکۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بۆ ھات کە ئامۆژگاری کرد سەردانی نیویۆرک نەکات بۆ ئامادەبوون لەو کۆبوونەوەیەی لەوێ دەبەسترێ لە ١١ی ئەیلوول و ئەویش سەفەرکەی نەکرد لەسەر ئەو ئامۆژگارییەوە، و دوای ڕوون بوویەوە کە پەیوەندییەکەی لە نووسینگەی گۆندالیزا ڕایس بۆ ھاتبوو.[١٦][١٧]
- ڕاپۆرت دەرکەوتن لەسەر بینرانی ئوسامە بن لادن شەوی ١١ی ئەیلوول لە پاکستان لە نەخۆشخانەیەکی سەربازیی پاکستانی و ھەموو کارمەندەکانی کرانە دەرەوە و بە کارمەندانی سوپا جێگەیان پڕ کرایەوە.[١٨]
- لە ڕۆژی ١٠ی ئەیلوولی ٢٠٠١، زۆربەی جەنگاوەرەکانی ئەمریکا جووڵێنران بەرەو کەنەدا و ئالاسکا لە ڕاھێنانێکدا ناونرا بە شەری باکووری بۆ ھێرش بردنە سەر کەشتیگەلی فڕۆکەوانی ڕووسی خەیاڵی، و لە ١١ی ئەیلوول وێنەی فڕۆکەی جەنگی خەیاڵی دەرکەوت لەسەر شاشەی ڕادارە سەربازییەکان، کە بەرگرییە ھەوایییەکانی شڵەژاند لەو ڕۆژەدا.
- گێڕانەوەی فەڕمی؛ فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ لە گەشتی ژمارە ٧٧ خۆی کێشا بە پنتاگۆندا، ٣٣٠ پلە بە خێرایی ٥٣٠ میل لە سەعاتێکدا سووڕایەوە و لە ھەمان کاتا ٧٠٠٠ پێ دابەزی، ئەمەش لە ماوەی دوو خولەک ونیودا ڕوویدا تا بتوانێت ناو پنتاگۆن وێران بکات.
- ڕای شارەزایان؛ مەحاڵە بۆ فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ ھەستێت بەو کردارە، کە ئەو کارەش نەکرێت فڕۆکەکە تووشی حاڵەتێک دەبێت ناودەبرێت بە STALL، ئەمەش لەکارکەوتنی وەڵامدانەوەی ئایرۆداینەمیکی فڕۆکەکە دەگرێتەوە، واتە بە شێوەیەکی تەواو دەستگرتن بەسەر جوولەی فڕۆکەکە لە دەست دەچێت و ناتوانێت ئەو کردارە جێبەجێ بکات.[١٩]
- لە تشرینی دووەمی ٢٠٠٢، فڕۆکەیەک کەوتە خوارەوە بەھۆی خۆکێشانی بە پایە (عاموود)ێکی ڕووناکیدا پێش ئەوەی بگاتە فڕۆکەخانە بۆ گواستنەوەی جۆرج بۆشی باوک (سەرۆکی ئەمریکی پێشووتردا) بۆ ئیکوادۆر، کە بزوێنەرەکەی لە کار کەوت،[٢٠] بەڵام لە گێڕانەوەی ڕەسمی ڕووداوی ١١ی ئەیلوولدا لە گەشتی ٧٧دا فڕۆکەکە توانی بەیکداکێشانەکە تێپەڕێنێت و ٥ پایەی ڕووناکی بخات بێ ئەوەی ھیچ زەرەرێکی پێ بگات.
- لە سەوزایی بەردەم بینای پنتاگۆندا ھیچ ئاسەوارێکی پێکداکێشان و کەوتنی فڕۆکە نەبینرا.
- ھیچ پارچەیەکی گەورە و باڵەکانی فڕۆکەکەی خۆی بە بینای پنتاگۆندا کێشابێت نەبینران، گێڕانەوەی فەڕمی ئەیووت، کە گەرمی سووتانەکە فڕۆکەکەی بە ھەڵم بردووە، و لەگەڵ بەھەڵم چوونی فڕۆکەکە ١٨٤ کەس لە تێکڕای ١٨٩ کەسی کوژراوی بیناکە ناسرانەوە و لەوانەش ٦٤یان لەناو ئەو فڕۆکەیە بوون کە بەھۆی گەرماوە بە ھەڵم بووە، لەکاتێکدا بزوێنەرەکانی فڕۆکەکەی بە ھەڵم بوو بوو دەگەیشتە ١٢ تەن تیتانیۆم کە پلەی توانەوەکەی زۆر بەرزە.
- سێ پارچەی بچووک دۆزرایەوە وا مامەڵەی لەگەڵ کرا کە پارچەی فڕۆکەکە بێت، بەڵام ھیچ کام لەو پارچانە یەکییان نەئەگرتەوە لەگەڵ پێکھاتووەکانی فڕۆکەی بوینگ ٧٥٧ref>ڕاپۆرتێکی ھەواڵی</ref>
.
- بۆنی ماددەی کۆرۆدایت بە شێوەیەکی دیار دەرکەوت لە بینای پنتاگۆنەوە، ئەویش سووتەمەنی ڕۆکێت و قازیفەیە و بۆ سووتەمەنی فڕۆکە بەکارنایەت.
- تەنھا دوو تاوەرە سەرکییەکە نەڕووخان بەڵکو چەند سەعاتێک دواتر تاوەری ژمارە حەوت کەوت کە بارەگای دەزگای سی ئای ئەی (دەزگای زانیاریدانی ئەمریکی) و خزمەتگوزارییە نھێنییەکانی لە خۆ دەگرت، بە بێ ھیچ ڕوونکردنەوەیەکی لۆژیکی، و ڕوون بۆیەوە کە ھەمووی موڵکی لاری سیلڤەر شتاین بوو کە تاوەرەکانی تری بە کرێ گرتبوو، بەڵام ھەموو تاوەرەکانی دەوروبەری تاوەری حەوت زیانیان لێ نەکەوتبوو و تەنانەت پەنچەرەیەکیشیان نەشکا بوو، و تەفسیرە فەڕمییەکەی دەیووت کە پارچە ئاگر گەیشتووە بەو تاوەرە و زەرەری گەورەی پێ گەیاندووە و ئاگر لە ناوەوەیدا کەوتووەتەوە تا بوو بەھۆی ڕووخانی، و ئەگەر ئەم بیردۆزە ڕاست بێت ئەوا ئەوا ئەم تاوەرە، تاوەری ژمارە سێیە کە بە ئاگرکەوتنەوە بڕوخێت و دوو تاوەرەکەی تریش ھەمان تاوەرە بازرگانییەکانن.[٢١]
- لە بەرنامەی ڕاستەوخۆدا ئامادەکارییەکانی لاری سیلڤەر شتاین ئاشکرا کرا بۆ تەقینەوەی بورجی ٧، ئەو ھەواڵەی کە پەخشکردنی ١٠ خولەکی خایاند و پێنج جار لەو ماوەیەدا تەشویشی خرایە سەر،[٢٢] لاری سیلڤەر شتاین ٨٦١ ملیۆن دۆلاری وەرگرت لە بڕی دڵنیایی ئەو بینایە کە کرێنەکەی ٣٨٦ ملیۆن دۆلار بوو، و قازانجی تەواو لێی بە باجەوە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار بوو.
- ڕزگاربووانی ڕووداوەکە ئاماژەیان بە تەقینەوە کرد لەناو بیناکەوە،[٢٣] بەڵام لێکۆڵینەوەی ڕەسمی ئەوەی پشت گوێ خست.
- ڕووخانی بورجی باشووری ١٠ چرکەی خایاند ئەو ماوەیەش بۆ کەوتنی پارچەیەکی ئازادە لە سەرەوەی بورجەکە بە بێ ھیچ ڕێگر و بەرگرییەک، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە بەشەکانی سەرەوە بە بۆشاییدا کەوتوون و بەسەر بەشەکانی خوارەوەدا نەکەوتوون.
- دەنگی تەقینەوە تۆمارکرابوو لە بیناکانی بەرامبەرییدا.[٢٤]
- پیاوانی ئاگر کوژانەوە گەیشتنە نھۆمی ٧٨[٢٥] و توانیان ئاگرەکەی ڕابگرن لەگەڵ ئەوەی ئەو نھۆمە ھەمان نھۆم بوو کە فڕۆکەکە خۆی پیا کێشا بوو.[٢٦]
- دەسەڵاتە ئەمریکییەکان نەیانھیشت ھیچ تۆمارێکی دەنگی دەربچێت کە دڵنیای ئەوە بکاتەوە بەڵام بە دزییەوە ھەر کەوتە دەستی ڕۆژنامەنووسەکان.[٢٧]
- زۆربەی پیاوانی ئاگرکوژێنەوە وەسفی ڕووداوەکەیان بە تەقینەوە کرد.[٢٨]
- چەند بەڵگەیەک کەوتنە بەردەست کە ئاماژەیان بە ڕوودانی تەقینەوەکرد لەژێر زەوی دوو تاوەرەکە چەند ساتێک پێش ڕووخانیان، ئەو تەقینەوانە لەلایەن ڕوانگەی زانکۆی کۆڵۆمبیاوە.[٢٩]
- ئەمریکا بن لادنی تۆمەتبار کرد بە ھێرشەکان و بەڵام بن لادن قسەی کرد لەسەر ڕووداوەکە بەوەی؛ سوپاسی ئەوەی کرد ئەنجامی داوە و وتی ئەو لە ویلایەتێکی ئیسلامیدایە و بە بێ ڕەزامەندی ئیمامی ویلایەتەکە ناتوانێت ھیچ شتێک جێبە جێ بکات.
- دەوروبەری وڵاتە یەکگرتووەکان و ھەموو جیھان داپۆشراوە بە تۆڕیک کە جووڵەی فڕۆکەکان ئەوەستێنێت.
- پێنج ئیسرائیلی وێنەی تاوەرەکەیان دەگرت لەسەربانی کۆمپانیاکانیان و پێ ئەکەنین و دەستگیرکران بەڵام دوای ٧٢ سەعات ئازاد کران.
- وڵاتە یەکگرتووەکان داوای ئوسامەی کرد لە حکوومەتی تاڵیبان، بەڵام تاڵیبان مەرجی بۆ دانا کە بەڵگەی بداتێ لەسەرئەوەی ئوسامە ئەو کارەی ڕێکخستووە.
- بن لادن لە تۆمارێکی ڤیدیۆییدا دەرکەوت کە حکوومەتی ئەمریکی نیشانی دا و کردارەکەی گەڕاندەوە بۆ خۆی، بەڵام ئەو کەسەی قسەی کرد بن لادن نەبووە تەنانەت لەو نەچووە، و لە بەراوردکردنی ڤیدیۆیی لایەنگرانی تێڕوانی پیلانگێرییدا دەرکەوتووە کە ئوسامە مستیلەی ئاڵتوونی لە دەستدایە ئەمەش لە شەریعەتی ئیسلامیدا حەرامە ھەروەھا لە ڤیدیۆکەدا ئوسامە بە دەستی چەپ دەنووسێت، لەکاتێکدا ئەوانەی کە ئەیناسن شایەتی ئەوەیان داوە کە ئوسامە بە دەستی ڕاست دەینووسی.
- ئەوەش بەڵگەدار کرا لەوانەی گرنگیان دا بە فیلمی بەڵگەنامەیی ئەمریکی Loose Change کە پەیوەندی حکوومەتی ئەمریکی ڕوون کردەوە بە ڕووداوەکانی ١١ی ئەیلوولەوە بە شێوەیکی وێنەیی و پاڵپشت کراو بە بەڵگەنامەی فەڕمی و دیداری کەسایییەتییەکان و لێکۆڵینەوەی زانستی.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Bin Laden: Authentic Interview». لە ڕەسەنەکە لە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٥ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ Osama bin Laden Denies Involvement in the 9/11/01 Attacks
- ^ http://news.bbc.co.uk/1/hi/world/south_asia/1710483.stm
- ^ [١]
- ^ USA Today
- ^ دۆکۆمێنتێک لەسە شێوەی pdf ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ پڕۆژە: لە پێناو سەدەی ئەمریکی لە ویکی ئینگلیزی
- ^ Military District of Washington – News: Contingency planning Pentagon MASCAL exercise simulates scenarios in preparing for emergencies
- ^ ڕاهێنانەکانی پنتاگۆن ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ بڕیاری سەرۆکی ئەرکان- دۆکۆمێنتی pdf ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ڕۆژنامەی گاردیان
- ^ سی ئێن ئێس نیووز ٢٣ی نیسانی ٢٠٠٨ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ نیووز دای ٨ی شوباتی ٢٠٠٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ ڕۆژنامەی شیکاگۆ تریبون
- ^ بی تی ئینتەرنێت
- ^ Did Condi Have Foreknowlede Of 911 And Warn SF's Brown?
- ^ Real History and what Bush Knew ٢٦ی ئابی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ سی بی ئێس نیووز
- ^ «شەهادەی Russ Wittenburg فڕۆکەوانی شارەزا لە فڕۆکەکانی ٧٥٧ و٧٦٧ MP3». لە ڕەسەنەکە لە ٢ی ئازاری ٢٠١٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ سی ئێن ئێن
- ^ لێکۆڵینەوەیەکی ئەندازیاری بۆ کەوتنی سێ بورجەکە لەسەر لێکۆڵینەوە فەرمییەکان
- ^ Silverstein, FDNY Decided to 'Pull WTC 7': An In-Depth Analysis ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
- ^ «the memory hole». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ «دەنگی تەقینەوە دوای پیاکێشانی فڕۆکە». لە ڕەسەنەکە لە ٤ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ گاردیان
- ^ تقرير
- ^ «تۆمارێکی دەنگی زیاتر لە ٧٠ خولەک». لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تەممووزی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠١١ ھێنراوە.
- ^ جۆرج واشنگتۆن
- ^ ڕاپۆرتێک لەسەر تەقینەوەکانی ژێر زەوی
- وتاری گۆڤاری عیلم - مامۆستا عامر ھناندە/ ئوردن (ژمارە ئەیلوولی ٢٠٠٦)
- دەروازەی شەڕ
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ئیسلام
- دەروازەی مێژوو
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی ھیندستان
- دەروازەی فڕین
- دەروازەی دەیەی ٢٠٠٠
- دەروازەی دەیەی ٢٠٢٠
- دەروازەی کۆمەڵگا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ھێرشەکانی ١١ی ئەیلوول تێدایە. |