پۆنیۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
پۆنیۆ
دەرھێنەرھایاوۆ میازاکی
بەرھەمھێنەرتۆشیۆ سوزوکی
نووسینھایاوۆ میازاکی
سەرچاوەی چیڕۆکپەری دەریایە بچووکەکە
چەشنی فیلمفەنتازیا
مۆسیقاجۆ ھیسایشی
وێنەگری سینەماییئاتسوشی ئۆکوی
دەستکاریتاکێشی سێیاما
ستۆدیۆ(کان)ستۆدیۆ گێبڵی
کۆمپانیای بڵاوکەرەوەتۆھۆ
ڕێکەوتی دەرچوون
  • ١٩ی تەممووزی ٢٠٠٨ (2008-07-19)
ماوەی فیلم١٠١ خولەک[١]
وڵاتژاپۆن
زمانژاپۆنی
تێچوون٣٫٤ ملیار ¥
(٣٤ ملیۆن $)
داھات٢٠٤٫٨ ملیۆن $[٢]

پۆنیۆ (بە ژاپۆنی: ‏崖の上のポニョ، بە ڕۆماجی: گاکێ نۆ وێ نۆ پۆنیۆ) فیلمێکی فەنتازیای ئەنیمێی ٢٠٠٨ی ژاپۆنییە، لە نووسین و دەرھێنانی ھایاوۆ میازاکییە، لەلایەن ستۆدیۆ گێبڵی بۆ تۆڕی تەلەڤیزیۆنی نیپۆن، دێنتسو، ھاکوھۆدۆ، میتسوبیشی بە ئەنیمەیشن کراوە، و لەلایەن تۆھۆ بڵاو کراوەتەوە. لە فیلمەکەدا یوریا نارا، ھیرۆکی دۆی، تۆمۆکۆ یاماگوچی، کازوشیگێ ناگاشیما، یووکی ئامامی، جۆرج تۆکۆرۆ، ڕومی ھیراگی، ئاکیکۆ یانۆ، کازوکۆیۆشییوکی و تۆمۆکۆ ناراوۆکا ڕۆڵیان گێڕاوە. ئەمە ھەشتەمین فیلمە کە میازاکی دەری ھێنابێت بۆ ستۆدیۆ گێبڵی و دەیەمین فیلمییەتی بە گشتی. فیلمەکە چیرۆکی پۆنیۆ (ポニョ) دەگێڕێتەوە، کە ماسییەکی زێڕینە لە ئۆقیانووسەوە ھەڵدێت و لەلایەن کوڕێکی پێنج ساڵانی مرۆڤەوە ڕزگار دەکرێت، سۆسوکێ (宗介) دوای ئەوەی لە ڕۆخی دەریاکە لەنێو گۆزەیەکی شووشەیی دا گیری خواردبوو. چیرۆکەکە باس لە خواستی پۆنیۆ بۆ بوون بە مرۆڤێک دەکات.

فیلمەکە لە بنەڕەتدا لە ژاپۆن لە ١٩ی تەممووزی ٢٠٠٨ لەلایەن دابەشکار تۆھۆ بڵاو کرایەوە. سەرکەوتنێکی گەورەی بازرگانی بەدەستھێنا، زیاتر لە ٢٠٤ ملیۆن دۆلار داھاتی بوو لە ھەموو جیھاندا، و بوو بە پێنجەم پڕداھاتترین فیلمی ئەنیمێ لە ھەموو کاتێکدا.

وەشانی ئینگلیزیی فیلمەکە لە ١٤ی ئابی ٢٠٠٩ بڵاو کرایەوە و لە ڕێی ٩٢٧ شانۆوە لە سەرانسەری ئەمریکادا بڵاو کرایەوە، کە فراوانترین پێشوازی بوو بۆ فیلمێکی ستۆدیۆ گێبڵی لە سەرانسەری ئەمریکادا لەلایەن کۆمپانیای کێنێدی/مارشاڵ بەرھەمھێنراوە و لەلایەن واڵت دیزنی پیکچەرزەوە بڵاو کراوەتەوە.

کاست[دەستکاری]

ناوی کەسایەتی ئەکتەری دەنگی ژاپۆنی[٣]
پۆنیۆ (ポニョ) یوریا نارا
سۆسوکێ (宗介) ھیرۆکی دۆی
لیسا (リサ, ڕیسا) تۆمۆکۆ یاماگوچی
کۆیچی (耕一) کازوشیگێ ناگاشیما
گران مامارێ (グランマンマーレ، گوران مانمارێ) یووکی ئامامی
فوجیمۆتۆ (フジモト) جۆرج تۆکۆرۆ
دایکە لاوەکە (婦人، واکای ھاھاوۆیا) ڕومی ھیراگی
باوکە لاوەکە (若い父، واکای چیچی) شیرۆ سایتۆ
خوشکەکانی پۆنیۆ ئاکیکۆ یانۆ
تۆکی (トキ) کازوکۆ یۆشییوکی
یۆشیێ (ヨシエ) تۆمۆکۆ ناراوۆکا
کایۆ (カヨ) تۆکیێ ھیداری
کومیکۆ (クミコ) ئێمی ھیراوۆکا
کارێن (カレン) نۆزۆمی ئۆھاشی
ھەواڵنێرەکە شینیچی ھاتۆری

سەرچاوەکان[دەستکاری]

  1. ^ "Ponyo (2008)". British Board of Film Classification. 2 شوبات 2010. Archived from the original on 16 February 2020. Retrieved 25 April 2020.
  2. ^ "Ponyo (2009)". Box Office Mojo. Retrieved September 12, 2021.
  3. ^ Takai, Shinichi. "崖の上のポニョ - スタジオジブリ|STUDIO GHIBLI". www.ghibli.jp (بە ژاپۆنی). Retrieved 2022-05-17.

بەستەرە دەرەکییەکان[دەستکاری]