دەروازە:تۆکیۆ

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

بەخێربێن بۆ دەروازەی تۆکیۆ Tokyo-fire1.png

Tokyo east banner.jpg

ھەنووکە ٤٦ وتار لە دەروازەی تۆکیۆدا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

تۆکیۆ

Skyscrapers of Shinjuku 2009 January (revised).jpg

تۆکیۆ (بە ژاپۆنی: 東京 Tōkyō) پایتەختی وڵاتی ژاپۆنە. گەورە شاری تۆکیۆ دەکەوێتە دیوی ڕۆژھەڵاتی یەکێک لە گەورەترین چوار دوورگە وشکانیەکەی خاکی ژاپۆن کە ناوی دوورگەی ھۆنشووە و لە دیوی ڕۆژاوای کەنداوی تۆکیۆ و نزیک ڕووباری سومیدا ھەڵکەوتووە، لە ساڵی ١٨٦٨ی زایینییەوە پایتەختی ژاپۆنە و لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا بۆتە ناوەندێکی ڕامیاری، ئابووری و کلتوری ئەو وڵاتە. ڕووبەری پارێزگاکە ٦٠٠ کیلۆمەتری چوارگۆشەیە، حکوومەتی خۆجێیی پارێزگاکە شارەکەی دابەش کردووە بەسەر ٢٣ ناوچەوە یاخود گەڕەکەوە

زیاتر لەبارەی تۆکیۆوە...

وتاری ھەڵبژێردراو

Isao Takahata.jpg

ئیزاو تاکاهاتا ھونەرمەند و دەرھێنەرێکی سینەمایی ژاپۆنی بوو. ناوبانگی پتر بەھۆی بەرھەمە ئەنیمییەکانەوە بوو. تاکاھاتا ھاوبەشی سەرەکی ھایاو میازاکی بوو لە دامەزراندنی ھاوبەشگای گیبلی. کاری نووسین و دەرھێنانی بۆچەندین زنجیرە و فیلمی ئەنیمی ئەنجام داوە. لە ١٩٥٩ لە زانکۆی تۆکیۆ بەکالۆریۆسی لەزمانی فەڕەنسی بەدەست ھێناوە

زیاتر...

تۆکیۆ غول

Tokyo Ghoul volume 1 cover.jpg

تۆکیۆ غول بریتییە لە حاڵەتێک لە یاریی شەتڕەنجدا کە پاشا تێیدا لە مەترسیی کشدایە (ھەڕەشەی لەسەرە کە ببرێت) و ھیچ ڕێگایەک بۆ لابردنی کش یان مەترسییەکە نییە. ئەو کاتە یەکسەر یارییەکە کۆتایی دێت؛ لە یاری شەتڕەنجدا پاشا لە ڕووی کردارییەوە ناگیرێت و یاریی بە کشوماتکردنی پاشا کۆتایی دێت. ئەو پارچانەی دەتوانن ھەڵسن بە گرتن لەگەڵ پاشادا بریتین لە: شاژن، قەڵا و فیل، فیل و ئەسپ بەیەکەوە درێژترین گرتنن، بۆ ئەسپەکانیش ئەوا ئەوان ناتوانن گرتن ئەنجام بدەن مەگەر ڕکابەرەکە ھەڵە لە جوڵەکانیدا بکات، ھەروەھا دەکرێت بە کۆمەڵ گرتن ئەنجام بدرێت یان بە ھاوبەشی ھەندێک پارچە.

زیاتر...

پاڕکی کیتانۆمارو

Kitanomaru Park 2.jpg

پاڕکی کیتانۆمارو پاڕکێکی گشتیە لە چیۆدا، لە تۆکیۆ-ژاپۆن، دەکەوێتە باکووری کۆشکی شاھانەی تۆکیۆ، پاڕکەکە شوێنی نیپۆن بودۆکان، وە نمایشە وەرزشییەکان، مۆزەخانەی زانستی، مۆزەخانەی نەتەوەیی ھونەری مۆدێرن لە تۆکیۆ. بەپێی سەرژمێرییەکی ١ی ئایاری ٢٠٠٨، تۆماری دانیشتووانی پاڕکەکە ٥٩٨ دانیشتووانە. پاڕکەکە پێشوو تر بەشێک بووە لە باکووری قەڵای ئێدۆ، وەکوو کیتانۆمارو (北の丸) ناسرابوو


زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

Clipboard.svg

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

خانەخوێی ویکیپیدیا دامەزراوەی ویکیمیدیایە کە چەند پرۆژەی تریش بەڕێوە دەبات:

دەروازەکان