سێینن مانگا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

سینین مانگا (青年漫画) بریتییە لە جۆرێک لە جۆرەکانی مانگا کە بە شێوەیەکی گشتی کوڕانی تەمەن ۱٨-۳۰ دەکاتە ئامانج، وە لەوانەیە خوێنەری تەمەن گەورەتریش بیخوێنێتەوە چونکە هەندێ لە مانگاکە ئاڕاستەی پیاوانی کار کراوە کە تەمەنیان نزیک چل ساڵ دەبێت، وە لە ژاپۆن وشەی سینین بە مانای "گەنج" یان "گەنجان" دێت وە بەمانای گۆڤارە پڕۆنۆگرافییەکان نایەت (هاومانای کچانەی مانگای سینین بریتییە لە جۆسیی مانگا.)

مانگای سینین پێکدێت لە چەند کۆمەڵێکی بڵاو لە شێوازە هونەرییە جیاوازەکان و جیاوازییەکی گەورەتری لە ناوەڕۆکەکەیدا. بەهۆی پێکهاتەی چیرۆکەکە و پێشخستنی کەسایەتییەکان لەباتی جۆڵە و ئەکشن، هەندێ جار دەچوێنرێ بە شۆجۆ یان مانگای کچانە.

بڵاوترین ڕێگە بۆ ناسینەوەی سینین مانگا بریتییە لە سەیر کردن تا بزانرێ کە فوریگانا هەیە لە سەر نوسنی کانجی: ئەگەر هەبوو لەسەر هەموو کانجییەک ئەوا مانگاکە بە شێوەیەکی گشتی بۆ خوێنەرە تەمەن بچووکەکانە. وە هەروەها ناونیشانی ئەو گۆڤارەی مانگاکە بڵاو دەکاتەوە بە گرنگ دادەنرێ، زۆر جار گۆڤارەکانی مانگا ژاپۆنییەکان لەگەڵ وشەی "یۆنگ" دا دەبێت (هەفتانەی یۆنگ جەمپ بۆ نموونە). وە لە گۆڤارەکان مانگای سینینە ناسراوەکان ئالترا جەمپ، ئافتەرنون، بیگ کۆمک.

هەروەها[دەستکاری]

سەرچاوەکان[دەستکاری]